یاساکان و مافه‌کان

کەرەسەی یارمەتی وە پشتگیری کۆمەڵ لەکاتی پەککەوتەییدا

Hjälpmedel och samhällsstöd vid funktionshinder - sydkurdiskaThe content concerns Västerbotten

Läs texten på svenska här

ئەنجوومەنی پارێزگە بەرپرسیارە لەوەی کە کەسانێ کە کەمبوونەوەی بەگەڕییان هەیە، وەگەڕهێنانەوە بۆ ژیانی ئاسایی وە وەگەڕهێنانەوەەی بۆ ژیانی کار کە مرۆڤ پێویستیەتی وەریبگرێت. ئەمە بۆ ئەوەی هەتا بکرێت، بۆخۆی گوزەرانی ژیانی ڕۆژانەی وە مافەکانی وە ئەرکەکانی وەک هاوڵاتیەکی کۆمەڵەکە بەجێبگەیەنێت..

لە وەگەڕهێنانەوە بۆ ژیانی ئاسایی وە وەگەڕهێنانەوە بۆ ژیانی کار کە سەر بە تەندرووستی – وە چاودێری نەخۆشییە، بواری ئەوەش هەیە کە بەتاقیکردنەوە وە وەرگرتنی کەرەسەی یارمەتی ژیانی ڕۆژانە ئاسان بکرێت وە بواری ژیانێکی سەربەخۆ زیاد بکرێت.

شارەوانی لە خوێندنگا/ و خوێندن، گونجاندنی شوێنی نیشتەجێ، بەتەنگەوەهاتنی پیران – و کەمئەندامان لەگەڵ چاودێری تەندرووستی و نەخۆشی تا ئاستی پزیشک لەشێوازی نیشتەجێی تایەبەتدا بەرپرسە. سندوقی بیمە لە بەشی بەرپرسێتی بیمەی کۆمەڵایەتی بەرپرسە، بۆ نموونە پارەی خانەنشینی و پارەی نەخۆشی.

پلانی تاکەکەسی بۆ وەگەڕهێنانەوە بۆ ژیانی ئاسایی وە پلانی ڕێکخستن

هەندێک جار فەرمانگەکان پێویستیان بە هاریکاری هەیە بۆ ئەوەی ئەو هیمەتانەی کە مرۆڤ پلانڕێژیان بۆ دەکات وە جێبەجێیان دەکات، بە باشی پێکەوە کاربکەن. ڕەنگە ئەوە بگرێتەوە کە هاریکاری لە نێوان وەگەڕهێنانەوە بۆ ژیانی ئاسایی سەر بە تەندرووستی – وە چاودێری نەخۆشی وە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی شارەوانی یان خوێندنگە، کاسەی دڵنیایی (بنکەی بیمەی گشتی) یان نێوەندگیری کار (ئیدارەی کار، ناوەندی کاردۆزینەوە) بێت.

 ئەگەر چەندین فەرمانگە تێوەگلابن، مرۆڤ مافی ئەوەی دەکەوێت کە پلانێکی ڕێکخستنی وە ڕێکخەرێکی هەبێت کە هاریکاری لە ڕێکخستنی هەمو چالاکیە تێوەگلاوەکاندا بکات. هێنانەکایەی پلانەکان دەبێت بە هاریکاری لەگەڵ ئەو کەسەدا بێت کە دەیگرێتەوە یاخود لەگەڵ خزمێکدا ئەگەر خۆی نەتوانێت بەشداری بکات.

یاسای پشتگیری تایەبەتی – یاسایەکی مافدارییە

یاسای پشتگیری وە خزمەتگوزاری بۆ هەندێک پەککەوتە، یاسای پشتگیری تایبەتی، یاسایەکی مافدارییە. بڕیار بە پێی یاسای ماف دەکرێت داوای تێهەڵچوونەوەی لەسەر بکرێت وە لەلایەن دادگاوە لێیبکۆڵرێتەوە.

بەرپرسی سەرەکی چاودێری نەخۆشی، بەرپرسیارێتی بنەڕەتی بۆ چاودێری نەخۆشی – وە تەندرووستی، وەگەڕهێنانەوە بۆ ژیانی ئاسایی وە وەگەڕهێنانەوە بۆ ژیانی کار وە کەرەسەی یارمەتی هەیە. مرۆڤەکە خۆی یان نوێنەرێک دەبێت داخوازی هیمەتکردن بە پێی یاسای پشتگیری تایەبەت پێشکەش بکات. ئەمانە مەبەستیان ئاسانکارییە بۆ ئەو کەسە کە ژیانێکی خۆشی هەبێت وە سەربەخۆ بژی سەرباری پەککەوتوویەکەشی..

لیژنەی پەککەوتەکان وە وەگەڕهێنانەوە بۆ ژیانی ئاسایی سەر بە ئەنجوومەنی پارێزگە، بەرپرسیارە لە ئامادەکردن و بڕیارگرتن سەبارەت بە پشتگیری تایەبەتی بەپێی یاسای پشتگیری تایەبەت. ئەگەر مرۆڤ هیممەتکردن بەپێی یاسای پشتگیری تایەبەتی بۆ پەسەندکرا، ئەوکات دەتوانێت داخوازی ئەوە بکات کە پلانێکی تاکەکەسی بۆ بنووسرێتەوە.

مرۆڤ ڕوو لەکوێ بکات؟

لە زۆربەی شارەوانی وە ئەنجوومەنی پارێزگەکاندا کارهەڵسووڕینەری دیاریکراوی – یاسای پشتگیری تایەبەت هەیە.

پرسیاری لەمەڕ یاسای پشتگیریی تایەبەت لەناو ئەنجوومەنی پارێزگای ڤێستەربۆتتن

 ٤٩ ٧٤ ٧٨٥-٠٩٠

To the top of the page