هەڵبژاردن لە تەندرووستیدا لە ڤێستەربۆتتن

Hälsoval Västerbotten - sydkurdiskaThe content concerns Västerbotten

مرۆڤ بۆخۆی هەڵبژاردە دەکات سەر بەکام بنکەی تەندرووستی بێت.

Läs texten på svenska här

تەندرووستیەکان وە کابینەی چاودێری نەخۆش کە لەناو هەڵبژاردن لە تەندرووستیدا لە ڤێستەربۆتتنە هەیە.

ئاوا مرۆڤ بنکەی تەندرووستی هەڵبژاردە دەکات

مرۆڤ خۆی لە بنکەیەکی تەندرووستی یان ناوەندێکی تەندروستی لە وڵاتدا بە  ١١٧٧ بەردەستیکردنی – ئەلەکترۆنیکی گایدی چاودێریی خۆناونووس دەکات، یاخود لە ڕێگەی فۆرمێکەوە. فۆرمی وەرگێڕدراو

لێرەدا وە لە بنکەی تەندرووستی و لە سەنتەری تەندرووستی هەیە

بنکە تەندرووستیەکان بۆیان نییە دەستبەڕوی ئەو کەسەی لە سویددا بە دانیشتوو ناونووسکراوە بنێن کە بیەوێ خۆی لەهەر لیستێک ناونووس بکات.

ئەگەر مرۆڤ بۆ، یان لە پارێزگەکەوە بگوازێتەوە وە هەڵبژاردنێک نەکات، لەو ناوچەیەی بە دانیشتوو ناونووسکراوە دەخرێتە لیستەوە. تازەلەدایکبووان بە پلەی یەکەم لەو بنکەی تەندرووستییە دەخرێنە لیستەوە کە سەرپەرشتیارەکەی هەیەتی. بۆ منداڵی ژێر ١٦ ساڵ، سەرپەرشتیکارەکەیەتی کە بنکەی تەندرووستی هەڵبژاردە دەکات.

پەیوەندی چەسپاو لە چاودێریدا

مرۆڤ پەیوەندیەکی چەسپاوی (دائیمی پزیشکی) لە بنکەی  تەندووستیەکەی وەردەگرێت. بەڵام مرۆڤ ناکرێت دڵنیابێت کە درووست ئەو پزیشکە دەبێت کە مرۆڤ دەیەوێت. مرۆڤ دەشتوانێت داوای پەیوەندیەکی چەسپاو لە چاودێریدا بکات، کەسێک کە پزیشک نەبێت، ئەگەر مرۆڤ ئەو پێداویستییەی هەبێت.

کاتی کارکردن

هەمو بنکە تەندرووستیەکان لە کاتی ڕۆژدا وە ڕۆژەکانی ناوهەفتەدا کراوەن. مرۆڤ دەتوانێت تەلەفۆن بۆ ئەوێ بکات بۆ ئامۆژگاری وەرگرتن وە کاتگرتن. ئەگەر مرۆڤ بە ئێواران وە ڕۆژانی پشوو نەخۆش کەوت، ئەوە گرنگە کە بە پلەی یەکەم تەلەفۆن بۆ 1177 بکات بۆ ئەوەی لەوێوە بۆ چاودێری درووست ئاراستە بکرێت. لە هەندێک دۆخدا مرۆڤ بەرەو ئێشکگری چاودێری سەرەتایی ئاراستە دەکرێت. لە ئومیۆ ئێشکگری چاودێری سەرەتایی لە بنکەی تەندرووستی ئۆلیدسهێم هەیە وە لە شێللەفتیۆ وە لیکسەلە لە پێشوازیخانەی کووتووپڕی (ناکاو) نەخۆشخانە هەن. لەو شوێنانەی کابینەی چاودێری نەخۆشی هەن، بە نۆبەت ئێشکگری چاودێری سەرەتایی دەکەنەوە. مرۆڤ هەمیشە دەتوانێت تەلەفۆن بۆ 1177 بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری بکات.

بنکە تەندرووستیەکانی کە شیاوی هەڵبژاردنن

Healtcare centres in Västerbotten

To the top of the page