ددانەکانی منداڵ بە فڵچە بشۆ
Borsta tänder på barn – sydkurdiska

Skriv ut (ca 3 sidor)

هەر لەو کاتەوە کە منداڵێک یەکەم ددانی دێت، واباشە کە دەست بە شوشتنی ددان بە فڵچە بکرێت. گەر منداڵەکە زووتر ڕابێت ئەوا ئاسانتر ئەبێت کە شوشتنی ددان بە فڵچە لای منداڵەکە وەک خوگرتنێکی لێبێت.

Skriv ut

بە پلەی یەکەم، شوشتنی ددان بە فڵچە  لای منداڵی تا دوو ساڵان ، سەبارەت بە بوونی ڕاهاتنە کە فڵچەیەک لەناو دەمدا بێت. کاتێک کە ددانی یەکەم هات، ئیتر کاتی ئەوەیە کە  بە ڕێکوپێکی دەست بە شوشتنی ددان بە فڵچە بکرێت. هەرزوو پێش ئەوەی ددانەکە سەرهەڵبێنێت ئەکرێت پووکی ددان دەست بە خوڕان بکات و ئەوسا شتێکی خۆش ئەبێت کە منداڵەکە  شتێکی لەبەردەستا بێت کە گازی لێبگرێت، بۆ نموونە فڵچەکەی ددانی.

ڕۆژی دووجار ددانەکانی منداڵەکە بە فڵچە  بشۆ. بەیانیان، باشترین ئەوەیە دوای بەرچایی بێت، و پێش ئێواران پێش چوون بۆ خەوتن بێت

.Läs texten på svenska här

فڵچەی ددان و هەویری ددان

فڵچەی ددان و هەویری ددان

فڵچەیەکی ددان بەکاربهێنە کە سەری فڵچەکەی بچووک و نەرم بێت. هەویرێکی ددانی وا  هەڵبژێرە کە تامێکی  خۆشی هەبێت. هەویری ددانی بێ تام هەیە کە کەف ناکات. داوای ئامۆژگاری لە دوکتۆری ددانەکەت بکە.

کاتێک منداڵەکە ددانە  یەکەمینەکانی هات ئەوا تۆزێک  هەویری ددان بەسە کە گەورەتر نەبێت لە ئەندازەی نینۆکی پەنجە تووتەی منداڵەکە.

ئەوە گرنگە کە  هەویری ددانەکە فلۆری تێدا بێت، کە ددانەکان بەهێز ئەکات. فڵچەکردنی ددانەکان لە بەیانیان و ئێواراندا ددانەکانی منداڵەکە لە کلۆربوون ئەپارێزێت. دەرمانگەلی ددان هەن کە ڕێژەی فلۆریان جیاوازە و بۆ تەمەنی جۆراوجۆر گونجاندنی بۆ کراوە. توێژەرەکانی هەموو جیهان لەسەر ئەوە کۆکن کە فلۆر گرنگە بۆ بەهێزکردن و بەساخی هێشتنەوەی ددانەکان

Fäll ihop

منداڵی بچکۆلە پاڵخە

منداڵی بچکۆلە پاڵخە

شوشتنی ددان بە فڵچە کاتێک منداڵی بچووک بەباشی ئەڕوات کاتێک پاڵکەوتوون. مێزی ئاگالێبوون ئەکرێت شوێنێکی باش بێت. ئەو ئەشتوانێت لەناو سیسەمەکەی دا پاڵکەوێت، خۆشترە گەر سەری لەسەر ئەژنۆکانت بێت کە ئاسانتر ناو دەمی منداڵەکە ئەبینیت و دەستت ئەگاتە ددانەکانی دوای دواوە، و لەهەمان کاتیش دا بۆ منداڵەکە حەواندنەوەیە.

زوربەی منداڵان ئۆتۆماتیکی دەمیان ئەکەنەوە گەر لەسەرخۆ پەنجەیەک بەدرێژایی ناوەوەی گووپی بخەیتە ناو دەمیەوە.

دۆخێکی خۆش ببینەوە

لەو کاتەوە منداڵەکە چوار تا پێنج ساڵانە ئەتوانێت بەپێوە بوەستێت لە کاتی ددان  شووشتندا. تۆ دائەنیشیت و لێ ئەگەڕێیت کە  سەری منداڵەکە بەسەر شان و باڵتا پاڵباتەوە. جاروبار وا گونجاوترە کە منداڵەکە لەباوەشتا دانیشێت.

تۆ ئاسانتر ناو دەمی ئەبینیت ئەگەر یەک پەنجە یان دووسێ پەنجە بخەیتە دیوی ناوەوەی گووپی و چاڵی دەمی تۆزێک بگریت.

ئەوە شتێکی باشە کە منداڵ هەر لە زووەوە  بۆخۆی ڕاهێنان لەسەر شووشتنی ددان بکات، بەڵام ئەو تا تەمەنی دە – دوانزە ساڵان ، جاروبار درێژتریش پێویستی بە یارمەتی لە گەورەساڵێکەوە هەیە. کاتێک منداڵەکە لە تەمەنی شەش ساڵاندایە، ددانی تازە سەردەرئەهێنن کە هەستیارن و پێداویستییان بە ئاگالێبوونی زیادە هەیە.

Fäll ihop

بە جووڵانەوەی بچووک ددان شووشتن بە فڵچە ئەندام بدە

بە جووڵانەوەی بچووک ددان شووشتن بە فڵچە ئەندام بدە

هەموو ددانەکان تا لێواری پووک بە فڵچە  بشۆ. فڵچەکە لەلاوە بۆ پێشەوە و بۆ دواوە ببە بەدرێژایی ڕیزەددانەکان، بە جووڵانەوەی زۆر بچووک و سووک، ددان بە ددان. تۆ ئەتوانیت بەتاقی بکەیتەوە کە فڵچەکە وەک پێنووس بگریت بۆ ئەوەی پەستانێکی سووکتر بەدەستبهێنیت. دیوی دەرەوە و دیوی ناوەوە و ڕووەکانی جووین فڵچە بکە.

دەسکی فڵچەکە ڕێک بگرە کاتێک کە تۆ دیوی ناوەوەی ددانەکانی پێشەوەی شەویلگەی سەرو و خوارو  بە فڵچە ئەشۆیت. مشووری ئەوە بخۆ کە فڵچەکە بگاتە پووکی ددانەکان. زۆر بەهێز فشار بۆ فڵچەکە مەهێنە و هەموو کاتەکە جووڵانەوەی بچووک بکە.

لێگەڕێ منداڵەکە کەفەکە لە نێوان ددانەکانیەوە فڕێداتە دەرێ

شتێکی باشە کە لە تەمەنی شەش ساڵیەوە وا کۆتایی بە ددان شووشتنەکە بهێنیت کە منداڵەکە لەگەڵ تۆزێک ئاودا کەفی  هەوەیرەکە لەنێوان ددانەکانیەوە فڕێداتە دەرێ پێش ئەوەی کە تفی کاتەوە. وا باشترە کە منداڵەکە پاش  ددان شووشتن ئاو لە دەمی وەرنەدات.

فڵچەی کارەبایی

تۆ ئەتوانیت فڵچەی کارەبایی لە تەمەنی سێ ساڵانەوە بۆ منداڵ بەکاربهێنیت. فڵچەی کارەبا بەڵخی ددانەکان لە فڵچەی ئاسایی باشتر لائەبات، بەڵام تۆ پێویستت بەوەیە کە تەکنیکێکی تر بۆ فڵچەکردن وەک لە تەکنیکی شووشتنی ددان بە فڵچە ئاسایی بەکاربهێنیت. ڕەنگە بیرێکی باش بێت کە فڵچەی ددانە کارەباییەکە لەگەڵ خۆتدا بۆ لای پەرستیاری ددان یان پسپۆڕی خاوێنکردنەوەی ددان بەریت، کە ئەتوانێت نیشانت بدات کە چۆن  ئەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

منداڵەکە تا تەمەنی دە بۆ دوانزە ساڵان پێویستی بە یارمەتی بۆ بەکارهێنانی فڵچەی کارەبایی هەیە. لای هەندێکی دیاریکراو لە منداڵان ئەکرێت ئەوە ئاسانتر بێت کە بە فڵچەیەکی سەر بچووک  دەست بگاتە هەموو ددانەکان.

لەسەر فڵچەیەکی سەربچکۆلە جێی ئەندازەیەکی باش لە  هەویری ددان نابێتەوە. ئەو کاتە ئەتوانیت یەک سەنتیمەتر هەویر  بخەیتە سەر فڵچەکە و شەویلگەی سەرەوەی پێ  بشۆیت و پاشان بە سەنتیمەترێکی تر هەویر پڕی بکەیتەوە و شەویلگەی خوارەوەی پێ  بشۆیت.

Fäll ihop

هەمیشە ئاسان نییە ددانی منداڵ بە فڵچە بشۆیت

هەمیشە ئاسان نییە ددانی منداڵ بە فڵچە بشۆیت

ئەوە گرنگە کە تۆ بەردەوام ددانەکانی منداڵەکە بە فڵچە  بشۆیت. جاروبار دژوارترە ئەو کارە بکرێت و ئەو کاتە ئەتوانیت لە باتی ئەوە هەویر لەسەر ڕیزەددانەکان بسویت. ڕێگایەکی تر ئەوەیە کە لە منداڵەکە گەڕێیت کە یەکەم شت بۆ خۆی ددان بە  فڵچە  بشۆیت و تۆ پاشان بەردەوام بیت لەسەر شووشتن بە فڵچە.

زوربەی جاران  سەبارەت بەوەیە کە منداڵەکە ئەیەوێت خواستی خۆی بەتاقی بکاتەوە.  دانبەخۆداگرتن لەگەڵ دۆخەکەدا ئاسانتری ئەکات کە ددان شووشتن بە فڵچە ببێتە ڕۆتینێکی ڕۆژانەی ئاسایی با منداڵەکەش ناڕەزایی دەربڕێت.

Fäll ihop
Skriv ut (ca 3 sidor)
Senast uppdaterad:
2016-08-11
Redaktör:

Ingemar Karlsson Gadea, Maud Cordenius, 1177 Vårdguiden :سەرنووسەر

Granskare:

Helen Isaksson, övertandläkare, Folktandvården, Region Jönköpings län :سەرنجدەرەوە