Soranî/Sydkurdiska

کوتان لە بەرامبەر ئەنفلۆنزا

Vaccinera dig mot influensa - sydkurdiskaThe content concerns Västerbotten

ئەنفلۆنزا بەھۆی ڤایرۆسێکەوە دروست دەبێت کە ئاستێکی بەرزی گواستنەوەی ھەیە. ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا لە مانگەکانی زستاندا ھەموو ساڵێک لە سوید باوە. ڤایرۆسەکە لە ڕێگای ھەواوە دەگوازرێتەوە و بەسەر ھەموواندا بڵاو دەبێتەوە ئەگەر کەسە نەخۆشەکە بکۆکێت یان بپژمێت.  تۆ دەتوانی خۆت لە ئەنفلۆنزا بپارێزیت لە ڕێگای خۆکوتانەوە. تۆ دەتوانی خۆت بکوتیت لە بەرامبەر چەندین نەخۆشی لە ھەمان کاتدا.

ھەندێک کەس بە خراپی نەخۆش دەکەون ئەگەر ھەڵامەت بگرن. بۆ ئەوان، زۆر گرنگە کە پارێزگارییەکی باشیان لە بەرامبەر ئەنفلۆنزا ھەبێت، و پێشنیاریان بۆ دەکرێت کە بکوترێن. 

Läs texten på svenska här

تۆ پێشنیاری پێکوتەت بۆ دەکرێت ئەگەر ھەر یەکێک لەم شتانە لەتۆدا ھەبێت:

  • تۆ ٦٥ ساڵ یان بەتەمەنتر بیت. 
  • تۆ سکپڕ بیت دوای ١٢یەمین ھەفتەی سکپڕیت، یان پێشتر ئەگەر تۆ لەبەر ھەر ھۆکاری تر پێشنیاری خۆکوتانت بۆ کرابێت. 
  • تۆ نەخۆشی دڵ و موولوولەکانی خوێنت ھەبێت، بۆ نموونە سەکتەی دڵ. 
  • تۆ نەخۆشی سییەکانت ھەبێت، بۆ نموونە تەنگەنەفەسی. 
  • تۆ شەکرەت ھەبێت. 
  • کۆئەندامی بەرگریی تۆ زۆر لاواز بووبێت بەھۆی نەخۆشییەک یان چارەسەرێکەوە. 
  • تۆ کێشەی ,وەستانی جگەر یان گورچیلەت ھەبێت. 
  • تۆ لەڕادەبەدەر کێشت زیاد بێت. 
  • تۆ نەخۆشیی دەمارە ماسولکەت ھەبێت کە کار لە ھەناسەدانت بکات. 
  • تۆ چەندین ناتەواویی جەستەییت ھەبن. 
  • تۆ کۆنیشانەی داونت ھەبێت 

ڕاسپاردەکان دەکرێ ھەریەکە لە تۆ کە گەورەساڵیت و منداڵانی تەمەنی گەورەتر لە شەش مانگ دەگرێتەوە. 

تۆ ڕووبەڕووی مەترسییەکی زۆری تووشبوونی سەخت بە نەخۆشی دەبیتەوە لەبەر ئەمەشە تۆ پێشنیاری خۆکوتانت بۆ دەکرێت. پزیشکەکەی تۆ ھەڵسەنگاندنەکە ئەنجام دەدات. 

ئەگەر تۆ لەگەڵ کەسێک دەژیت کە لەوانەیە بەسەختی نەخۆش بکەوێت، باشتر وایە کە خۆت بکوتیت لەبەرامبەر ئەنفلۆنزا بۆ پاراستنی ئەوان. ئەمە ئەوەش دەگرێتەوە کە تۆ لەگەڵ کەسێک ئیش بکەیت کە لەوانەیە بە سەختی نەخۆش بکەوێت 

تۆ پێویستە ھەموو ساڵێک بکوترێیت 

ھەرکە خۆت کوتا، تۆ پارێزگاریت لەبەرامبەر ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا وەرگرتوو کە ئەمساڵ بوونی ھەیە. کوتان پێویستە ھەر ساڵێک ئەنجام بدرێت بۆ بەدەستھێنانی بەرگری لەبەرامبەر ڤایرۆسەکە 

کوتان لەدژی ھەوکردنی پۆپەی سییەکان 

پێکوتەیەکی تر ھەیە کە تۆ پێویستە وەریبگریت ئەگەر تۆ پێشنیاری خۆکوتانت لە دژی ئەنفلۆنزا بۆ کراوە. 

ئەمە پێکوتەیەکە لە دژی شتێک بەناوی ھەوکردنی پۆپەی سییەکان. ھەوکردنی پۆپەی سییەکان جۆە بەکتریایەکە کە دەتوانێت تۆ تووشی ھەوکردی سییەکان بکات زۆر بەخراپی. 

ئایا تۆ سکپڕیت، کەوایە تۆ عادەتەن پێویستیت بە خۆکوتان لەدژی ھەوکردنی پۆپەس سییەکان نابێت. پزیشکەکەت لەوانەیە ئەوە بپشکنێت کە پێویستە، بۆ نموونە، تۆ نەخۆشییەکی دیاریکراوت ھەبێت 

لەکوێ دەتوانم خۆم بکوتم؟

تۆ دەتوانیت لە ناوەندی تەندروستی یان نەخۆشخانە خۆت بکوتیت. ئەگەر تۆ لە Skellefteå دەژیت، ئەوا پێشوازیت لێدەکرێت بۆ خۆکوتان لە ناوەندی کووتانی ناوەندیی .Vaccinationscentrum Skellefteå  

ئا بەم شێوەیە کوتان ئەنجام دەدرێت

تۆ لە ڕێگای سرینجەوە پێکوتەی ئەنفلۆنزا وەردەگریت. دەرزییەکە بەگشتی لە قۆڵی سەرەوە دەدرێت. منداڵانی بچووکتر لە سێ ساڵ بەگشتی پێکوتە لە ڕانیان دەدرێت. بۆ ئەو منداڵانەی کە لە سەروو دوو ساڵییەوەن و کەسانی لاو تاکو تەمەنی ١٨ ساڵی، ئەوا پێکوتەیەک بە شێوەی پڕژەی لووتیش ھەیە بۆ ئەوان. 

تۆ لەوانەیە دوای ئەوە کەمێک سوور بوونەوە یان ھەڵاوسان لە شوێنی دەرزییەکەت ھەبێت. ئەمە لەوانەیە کەمێک ئازاریشی ھەبێت. تۆ دەکرێ تا، سەرئێشە و ئازاری ماسولکەشت ھەبێت. منداڵان لەوانەیە ئارەزوویان بۆ خواردن کەم بێتەوە و تووشی سکچوون ببن. کێشەکان بەگشتی لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا تێدەپەڕن 

کەی نابێت خۆم بکوتم؟

ئەگەر تۆ تات لێیە، ئەوا نابێت خۆت بکوتیت.   

پێکوتەی ئەنفلۆنزا ماددەی وەھا تێدایە کە لە ھێلکە وەرگیراون. ئەگەر تۆ ناتوانیت ئەو خواردنانە بخۆیت کە ماددەکانی ھێلکەی تێدایە بەھۆی ھەستیاریی سەخت، ئەوا تۆ ناتوانیت پێکوتەی ئەنفلۆنزا وەربگریت. 

سکپڕی و شیردانی منداڵ بە مەمک

تۆ کە سکپڕیت دەکرێ بەھۆی ئەنفلۆنزاوە زۆر نەخۆش بیت. بۆ پاراستنی خۆت و منداڵەکەت، پێکوتە پێشنیارکراوە.  

ئەمە زیانی بۆ ساوایەکەی ناو منداڵدان نییە. پێکوتە ھەروەھا بەرگرییەکی باش بە منداڵی تازەلەدایکبوو دەبەخشێت. 

تۆ دەتوانیت تەنانەت ئەگەر شیری مەمک بە منداڵەکەت دەدەیت خۆت بکوتیت. تۆ پێشنیارت بۆ دەکرێت کە خۆت بکوتیت کاتێک کە تۆ ماوەی لانیکەم ١٢ ھەفتەیە سکپڕیت. تۆ ھەروەھا دەکرێ پێشنیاری کوتان پێشتر بۆ بکرێت ئەگەر پزیشکەکەت بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە تۆ پێویستتە  

چەندی تێدەچێت؟

لە Västerbotten، کوتان بێبەرامبەرە بۆ ئەوانەی کە لەوانەیە لە مەترسی نەخۆشکەوتندا بن بەسەختی.

ئەگەر تۆ لەگەڵ کەسێک دەژیت کە مەترسیی نەخۆشکەوتنی بەسەختی ھەیە یان ئەگەر تۆ کەسێکیت کە پێشنیار نەکراویت بۆ وەرگرتنی پێکوتە بەڵامە ھێشتا دەتەوێت خۆت بکوتیت، ئەوا تۆ ٢٥٠ (250) کڕۆنی سویدیت لێوەردەگیرێت.

ئەگەر تۆ نەخۆش بکەویت

ئەگەر سەرەڕای خۆکوتانت تووشی ھەڵامەت بیت، ئەوا بەگشتی نیشانەکان سووکن 

لە ماڵەوە بمێنەوە ئەگەر تات ھەبوو یان ھەستت بە نەخۆشی کرد. ئانیشکت بچەمێنەوە و کۆکە و پژمین لەناویدا بکە و دەستەکانت زۆر بشۆ بۆ ڕێگرتن لە تووشکردنی کەسانی تر. 

تۆ دەبێت پەیوەندی بە چاودێریی تەندروستییەوە بکەیت بۆ ئامۆژگاری ئەگەر ھەڵامەتت گرت و تۆ کەسێک بیت کە پێشنیاری کوتانت بۆ کرابێت. 

کاریگەری و بەشداربوون لە چاودێریکردنی خۆت

گرنگە کە لەوە تێبگەیت کە کارمەندی چاودێریی تەندروستی بە تۆی دەڵێن. پرسیار بکە ئەگەر تێنەگەیشتیت. تۆ دەتوانیت داوای یارمەتی لە وەرگێڕێت بکەیت ئەگەر تۆ بە سویدی قسە ناکەیت. 

لە ھەمان کاتدا تۆ دەتوانیت خۆت بۆ کۆڤید-١٩ بکوتیت

تۆ کە پێشنیارت بۆ کراوە کە خۆت بۆ ئەنفلۆنزا بکوتیت ئەوا پێشنیاریشت بۆ دەکرێت کە خۆت بۆ کۆڤید-١٩ بکوتیت. تۆ دەتوانیت ئەمە لە ھەمان کاتدا ئەنجام بدەیت. تۆ دەکرێ کۆڤید-١٩ بگریت ئەگەر خۆشت کوتابێت. بەڵام کوتان مەترسیی نەخۆشکەوتن بەسەختی کەم دەکاتەوە 

To the top of the page