Söka vård - گەڕان بۆ چاودێری

ئەڵقەی مسی لە کارکەوتوو لە سکۆنە

Trasiga kopparspiraler i Skåne - sydkurdiskaThe content concerns Skåne

ئەڵقەی مسین (لەولەب) کەرەستەیەکی پێشگیرییە کە وا ئەکات دووگیان نەبیت. بەشێک لە خەڵکی سکۆنە ئەڵقەی مسین یان بۆ دانرابوو کە پاشان دەرکەوت هەڵەی تێدا بوو. ئەمە لە نێوان ژانواری/کانونی دووهەمی ٢٠١٥ و هاوینی ٢٠١٨ ڕوویدا. ئایا تۆ ئەو کاتە ئەڵقەی مس یان بۆ دانایت و نیگەرانیت؟ کەواتە ئەبێت تۆ تەلەفۆن بۆ مامان بکەیت.

نزیکەی شەش هەزار کەس NovaplusT380ئەڵقە مسەکەی کە هەڵەی تێدا بوو ناوبراوە بە نۆڤاپلوس ت ٣٨٠

لە سکۆنە لەم ئەڵقە مسەیان بۆ دانراوە. دەیەکی ئەڵقە مسەکان شکاوە، بە زۆریی کە لە منداڵدان دەرئەهێنرێن. بە زووترین کات کە پێی زانرا، هەرێمی سکۆنە وازی لە بەکارهێنانی ئەم ئەڵقە مسانە هێناوە.

هیچ کەس زامدار نەبوو بەو ئەڵقە مسە شکاوانە. بەڵام هەندێک کەس دووگیان بوون. پیاو نازانێت ئایا ئەمە ڕێککەوت بوو یان بەهۆکاریی شکانی ئەڵقە مسەکە بوو. ئاساییانە کەم کەس هەیە بە ئەڵقەی مس دووگیان بن. بەڵام هیچ کەرەستەیەکی پێشگیریی لە دووگیانبوون نییە کە لە سەداسەد هەمووان بپارێزێت لە دووگیانبوون.

تەلەفۆن بۆ مامانەکەت بکە ئەگەر تۆ نیگەرانیت

ئایا تۆ ئەڵقەی مس یان بۆ دانایت لە نێوان ژانواری/کانوونی دووهەم ی ٢٠١٥ و هاوینی ٢٠١٨؟ تەلەفۆن بۆ مامانەکەت بکە ئەگەر تۆ هەست بە نیگەرانی ئەکەیت. تۆ بۆت هەیە ئەوکاتە بۆ پشکنینێک بێیت، بەزۆریی لەماوەی دوو هەفتەدا. ئەوکاتە مامانەکە ئەتوانێت ببینێت کام ئەڵقە مسەت هەیە.

ئایا کەی لەوانەیە ئەڵقە مسەکە بشکێت؟

ئەڵقە مسەکە ئەکرێت هەر کاتێک بێت بشکێت. بەڵام زۆرینەی ئەڵقەمسەکان کارئەکەن تاوەکو لەلایەن مامانێکەوە دەرئەهێنرێن. بەزۆریینە ئەوکاتە بۆ یەکەم جار ئەشکێن. لەبەر ئەم هۆکارە، تۆ ئەتوانیت ئەوە هەڵبژاردە بکەیت ئەڵقەمسەکە بهێڵیتەوە ئەگەر نەشکابێت و تۆ هەستی پێ نەکەیت. بەڵام تۆ ئەتوانیت هەڵبژاردەکەیت کە ئەڵقەمسەکە بگۆڕیت ئەگەر ئەمەت پێ خۆشترە.

ئایا من چۆن تێبیینی ئەکەم ئەگەر ئەڵقەمسەکە شکابێت؟

ئەگەر ئەڵقەمسەکە بشکێت، ئەکرێت هەندێک بەشی بێتەدەرێ کە سووڕی مانگانەت بۆهات. تۆ ئەبێت تەلەفۆن بۆ مامانەکەت بکەیت. تۆ بۆت هەیە بۆ پشکنینێک بێیت و مامانەکە ئەڵقەمسەکە بە یەکێکی نوێ بگۆڕێتەوە. هیچ خەرجییەکی تێناچێت بۆ گۆڕینی ئەڵقەمسەکە.

لەوانەیە ڕووبدات کە پارچەیەک لە ئەڵقەمسەکە لەناو منداڵداندا بمێنێتەوە و لەخۆیەوە نەیەتە دەرەوە. ئەوکاتە مامانەکە وای سازئەکات کە تۆ بە ئەشعە پشکنینت بۆ بکرێت. ئەگەر پارچەکە مابێت ئەوا دەرئەهێنرێت.

تۆ ئەکرێت مافی قەرەبووکردنەوەی ئابووریت هەبێت

تۆ ئەکرێت مافی قەرەبووکەدنەوەی ئابووریت هەبێت ئەگەر تۆ زیانت پێ بگات کاتێک کە تۆ چارەکاریی تەندروستی – و نەخۆشیت بۆ ئەکرێت. ئەمە لە یاسای زیانگەیاندن بە نەخۆش هەیە و ناوبراوە بە بیمەی نەخۆش.

(lof.se) لەبارەی بیمەی نەخۆش لە سوید بە زمانگەلی تر

ڕاگەیاندن لەسەر زیانەکەت بدە. پاشان ئەتوانیت لەوێ بە دیجیتال بەدواداچوون www.lof.se لەم پێگەی وێبە ، لەسەر بابەتەکەت بکەیت. تۆ ئەشتوانیت فۆرمێک لە پێگەی وێبەکە داگریتەوە یاخود بۆ ماڵەوە بۆت بنێردرێت.

To the top of the page