Undersökning och provtagning / لێکۆڵینەوە/ەتاقیکردنەو

خۆ نمونەگرتن بۆ ڤایرۆسی پاپیلۆمی مرۆڤ HPV لە هەرێمی ڤاستمانلاند

Självprovtagning för HPV i Västmanland - sydkurdiskaThe content concerns Västmanland

ئەگەر تەمەنت ٣٠ ساڵ یان زیاترە و کاتی ئەوە هاتووە کە تۆ پشکنینی سمیرتێست بکەیت، ئەوا کیتی کۆکردنەوەی نمونە وەردەگریت کە دەنێردرێت بۆ ماڵەکەت. پاشان دەتوانیت لە ماڵەوە تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەیت لەبری ئەوەی بچیتە لای مامان. ئەم کارە بەقەد ئەنجامدانی پشکنین لە نووسینگەی مامان سەلامەتە. ئەگەر پێت باشە مامانێک تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات، پێویستە پەیوەندی بە پزیشکی مامانەکەتەوە بکەیت و کاتێکی بۆ دیاری بکەیت.

تاقیکردنەوەکە چی نیشان دەدات

نمونەگرتنەکە نیشان دەدات کە ئایا تۆ HPV، ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤت هەیە یان نا. لە وەڵامەکەدا پێت دەوترێت کە ئایا نمونەکە HPVی تێدایە یان نا. هەوکردنی درێژخایەنی HPV دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری خانەکان لەسەر ملی ڕەحم.

گۆڕانی خانەکان لەسەر ملی ڕەحم

ئەوە باوە کە گۆڕانی خانەکان بە خۆیان چاک دەبنەوە، بەڵام هەندێک جۆری گۆڕانی خانە پێویستە چارەسەر بکرێن چونکە ئەگەرنا لەوانەیە گەشە بکەن بۆ شێرپەنجە.

ئەگەر بۆ   HPV ڤاکسین کرابیت

تەنانەت ئەگەر بۆ  HPV  ڤاکسین کاربیت،  پێویستە پشکنین بکەیت چونکە ڤاکسینەکە پارێزگاری لە هەموو جۆرەکانی HPV ناکات کە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕینی خانەکان.

کەی کیتی خۆپشکنینی HPV بەکارناهێنیت

  • کاتێک دووگیانیت، و دەبێت دواتر نمونەکە لەلایەن مامانێکەوە تاقیبکرێت .
  • کاتێک پێشتر منداڵدانت لابردبێت.
  • کاتێک یارمەتیت لە مامانێک بوێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە.

بەم جۆرە  تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدەیت

نموونەکە بە سوابە لۆکەیەک دەهێنیت.

  • سوابەکە بخەرە ناو خەمشەکەوە تا نزیکەی ٥ سانتیمەتر.
  • سوابەکە داگرە بەسەر دیواری خەمشەکەوە و چەند خولێک بیسوڕینەوە.
  • سوابەکە بخەرە نێو بۆری نموونەکە و دەسکەکەی بشکێنە.
  • قەپاغەکە پێچ بدە و بۆرییەکە بخەرە ناو ئەو زەرفەی کە لەگەڵیدا هاتووە.
  • پاشان زەرفەکە بخە نێو سندووقی پۆستەی ئاسایی تا پۆست بکرێت.

ڕێنماییەکی ورد لە کیتی نمونەگرتنەکەدا هاتووە.

ئەگەر شتێک بە هەڵە ڕوویدا لە تاقیکردنەوەکەدا

 دەگمەنە شتێک لە تاقیکردنەوەکەدا بە هەڵەدا بچێت. ئەگەر ئەوە ڕوویدا، نامەیەکت پێدەگات کە کاتت پێدەدات بۆ ئەوەی لەبری ئەوە لەلای مامانەکەدا تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدەیت.

 نابیت سەرلەنوێ داوای خۆنموونەگرتنی  HPV بکەی

ئەگەر شتێک لە مادەی نمونەگرتنەکەدا هەڵە بوو (بۆ نموونە ئەگەر شلەکەت لەناو پەرداخەکەدا ڕژاند)، ناتوانیت داوای کیتی نوێی خۆ نمونەگرتن بکەیت. لەبری ئەوە، پێویستە پەیوەندی بە کلینیکی مامانەکەتەوە بکەیت بۆ ئەوەی کاتێک بۆ پشکنینی سمیرتێست حجز بکەیت.

ئەوە   ڕوودەدات دوای نموونەگرتن 

ئەگەر تاقیکردنەکە دەریخست کە تۆ HPVت هەیە، نزیکەی چوار هەفتە دوای شیکردنەوەی نموونەکە بانگ دەکرێیت بۆ تاقیکردنەوەی خانەکانی ملی رەحم. پاشان مامانەکە نمونەیەک بۆ HPV و نمونەیەک بۆ گۆڕانکاری خانەکان لەسەر ملی ڕەحم وەردەگرێت.

ئەگەر دەرکەوت کە گۆڕانکاری لە خانەکانی  ملی رەحمت هەیە هەیە، ئەوا لەلایەن پزیشکەوە بانگهێشت دەکرێیت بۆ پشکنینی زیاتر.

.ئەگەر ئێچ پی ڤیت نییە، پێویست ناکات هیچ شتێکی تر بکەیت

خۆنمونەگرتنی HPV وا سەلامەتە وەک ئەوەی نموونە مامانەکە نموونەی HPV

 خۆنموونەگرتنی  HPV بەقەد پشکنینی HPV کە لەلایەن مامانێکەوە ئەنجام دەدرێت سەلامەتە

ئەزموونی درێژخایەن لە لێکۆلینەوەی توێژینەوەکان نیشان دەدات کە خۆ نمونەگرتنی HPV بەقەد وەرگرتنی نمونە بۆ HPV لەلایەن مامانەوە سەلامەت و دڵنیایە.

 دەتوانیت نمونەگرتنەکە وا باش ئەنجام بدەیت هەر وەکوو مامانێک

کاتێک خۆنموگرتنی HPV دەکەیت، پێویست ناکات نمونەکە ئەوەندە دوور بخەیتە نێو خەمشەکە وەک ئەوەی کاتێک مامان نمونەی خانەیەک وەردەگرێت.  ئەوە بەسە بۆ ئەوەی سەرەوەیەک چەند سوڕانەوەیەک لەنێو خەمشەکە بخولێتەوە. پاشان ئەو خانانەی کە پێویستن بۆ شیکردنەوە کۆدەکەیتەوە کە ئایا HPV لە نمونەکەدا هەیە یان نا.

 پێشتر گۆڕانکاری خانەکانم هەبووە و بۆیە زۆر پەرۆشم کە تاقیکرنەوەکە بە دروستی ئەنجام بدرێت، چۆن بزانم کە خۆم  دەتوانم  بیکەم؟

ئەگەر بەم زووانە گۆڕانکاری خانەکانت هەبووە کە دەبێت زۆرتر پشکنینیان بۆ بکرێت لەوەی کە بەپێی ڕۆتینی پەیوەندیکردنی ئاسایی ئەنجام دەدرێت، ئەوا خۆ نمونەگرتنی HPVت بۆ ناکرێت. ئەگەر لە لایەکی دیکەوە گۆڕانکاری خانەکانت هەبووە کە بەپێی ڕۆتینی پەیوەندی ئاسایی پشکنینیان بۆ دەکرێت، لەوانەیە خۆنمەنەگرتنی HPV پێشکەشت بکرێت.

 ئەمانە خۆتاقیکردنەوەی HPV پێشکەش دەکرێن

ئەگەر تەمەنت ٣٠ ساڵ یان زیاتر بێت و بەم دواییە هیچ گۆڕانکارییەک لە خانەکانتدا نەبووبێت، خۆتاقیکردنەوی HPVت پێشکەش دەکرێت. ئەگەر پێشنیاری خۆتاقیکردنەوەی HPVت بۆ نەکرێت، بەپێی ڕۆتینی بانگکردنی ئاسایی کاتێک بۆ پشکنینی سمیرتێست لەلای مامانەکەت بۆ دیاری دەکرێت.

جیاوازی نێوان  سمیرتێست کە لەلایەن مامانێکەوە وەرگیراوە و خۆتاقیکردنەوەی HPV

کاتێک نمونەی خانەی ملی رەحم لەلایەن مامانەوە وەردەگیرێت، مامان خانەکان لە ملی ڕەحم و لە خەمشەکەکەوە کۆدەکاتەوە. کاتێک خۆت خۆتاقیکردنەوە HPV دەکەیت تەنها خانەکان لە خەمشەکەوە کۆدەکەیتەوە. بۆیە پێویست ناکات لە کاتی خۆتاقیکردنەوەی HPV خانەکان لە ملی ڕەحمەوە کۆبکەیتەوە، ئەوە مەحاڵە خۆت ئەنجامی بدەیت.

To the top of the page