مامۆگرافیی (شێرپەنجە بە دیکردن لە مەمکدا لە پلەی سەرەتایی)

تۆ بانگکردنێکت بۆ وێنەگرتنی مەمک بەدەست گەیشتووە

Du har fått en kallelse till mammografi - sydkurdiska

هەموو ئەو ژنانەی کە لە سوید لە تەمەنێکی دیاریکراودان بە ڕێکوپێکی بۆ ئێکسڕەی(ئەشیعە) مەمکەکان بانگ ئەکرێن. ئێکسڕەی کردنی مەمکەکان پێی ئەگوترێت مامۆگرافی(وێنەگرتنی مەمک). پشکنینەکە پێی ئەگوترێت سکرین کردن(سەرکۆزەرەکردن یان کۆنتڕۆڵکردن). مەبەست لە سکرینکردن بۆ دۆزینەوەی ئەوەیە کە ئایا چەند گۆڕانکارییەک هەن، کە وابگەیەنێت شێرپەنجەی مەمک لە ئارادابێت. تۆ ئەکرێت شێرپەنجەی مەمکت هەبێت بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەیت. شانسی ئەوەی لە شێرپەنجەی مەمک ئازاد بیت، زیاتر ئەبێت ئەگەر نەخۆشییەکە زوو بدۆزرێتەوە. سکرینکردن لەگەڵ مامۆگرافی ئەتوانن نیزیک بە هەمیشە شێرپەنجەی مەمک لە قۆناخێکی زوودا و هەروەها قۆناخە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی مەمکیش بدۆزنەوە.

بەشێک لە گۆڕانکارییە شێرپەنجەییە زووەکان، هەرگیز بۆ شێرپەنجەیەکی مەترسیداری مەمک گەشەناکەن، بەڵام ئەمە ناکرێت لەپێش کاتدا یەکلایی بکرێتەوە. لەبەر ئەوە هەموو گۆڕانکارییە شێرپەنجەییە زووەکان وا چارەکاریان بۆ ئەکرێت هەروەک ئەوەی کە مەترسیداربن. سکرین کردن ئەکرێت زۆرجاران ببێتە هۆکاری چارەکاری ناپێویست دژی شێرپەنجە.

پشکنینەکەی مامۆگرافی زوو تەواو ئەبێت. تۆ پێویستت بە خۆئامادەکردن نییە. پەرستیارانێ بە خوێندەواری تایەبەتییەوە لە کاتی سەردانەکەدا ئاگایان لێت ئەبێت و پشکنینەکە جێبەجێ ئەکەن.

لەو بانگکردنەدا کە تۆ بە سویدی وەرتگرتووە، نووسراوە بۆ کوێ بچیت و کام کاتە بۆ تۆ گیراوە. سکرینکردنەکە دڵخوازانەیە. تۆ پێویستت بەوەیە کە لەکاتی سەردانەکەدا پێناسنامە لەگەڵ خۆتا بەریت. ئەوەش باشە کە کەسێک بۆ هاودەمی لەگەڵ خۆتدا بهێنیت.

To the top of the page