SORANÎ/SYDKURDISKA

دژ بە ئەنفلۆنزا خۆت بکوتە

Vaccinera dig mot influensa - sydkurdiskaThe content concerns Västra Götaland

مرۆڤ بە ئاسانی نەخۆشیەکەی بۆ دەگوێزرێتەوە

ئەنفلۆنزا لە ڕێگای کۆکە و پژمینەوە بڵاودەبێتەوە یان لە ڕێگای پەیوەندی نزیک لەگەڵ کەسێکدا کە تووشی نەخۆشیەکە بووە. نیشانە ئاساییەکانی نەخۆشیەکە بریتین لە کۆکە، تای قورس، ژانەسەر ، ئازار لە  ماسولکە و جومگەکاندا. زوربەی کات مرۆڤ هەفتەیەک نەخۆش دەکەوێت، بەڵام ڕەنگە نەخۆشەکە پاش چەند هەفتەیەکی تریش هێشتا هەست بە ماندووبوون بکات. ئەنفلۆنزا بۆ زوربەی خەڵکان مەترسیدار نیە. لێ هەندێک کەس بە قورسی دەیگرن و هەڕەشەی کوشندە لە سەر ژیانیان دروست دەکات بۆ نموونە  تووشبوون بە هەوکردنی سیەکان و ژاراویبوونی خوێن. 

تۆ مەترسیەکی گەورەترت لەسەرە کە بە شێوەیەکی سەخت

نەخۆش کەویت و دەشێت خۆت بکوتیت ئەگەر:

  • ٦٥ ساڵ یان زیاتریت
  • دووگیانبیت
  • گەورە یان منداڵی سەروو ٦ مانگان کە یەکێک لەمانەی  هەیە:      

 –    نەخۆشیە درێژخایەنەکانی دڵ

 –    نەخۆشیە درێژخایەنەکانی سی ، بۆ نمونە KOL  و ئەسمای قورس.

 –     دابەزینی کارایی سیەکان یان خراپتربوونی هێزی کۆکە، بە هۆکاری بۆ نموونە قەڵەوی لە ڕادەبەدەر،

       نەخۆشیە دەماریە ماسولکەییەکان یان کۆمەڵە ناتواناییەک پێکەوە

 –    نەخۆشی درێژخایەنی لاوازی جگەر یان لاوازی گورچیلە

 –    نەخۆشی شەکرە

 –    دابەزینێکی زۆری بەرگری لەش بەهۆی نەخۆشی یان وەرگرتنی چارەسەرێکەوە

کوتان باشترین خۆپاراستنتە دژ بە ئەنفلۆنزا 

ئەنفلۆنزا ڤایرۆسێکە کە بەردەوام لە گۆڕاندایە. ئەمەش کارێکی وا دەکات کە پێویست بێت کوتانەکە لەگەڵ وەرزی ئەنفلۆنزا نوێکەدا بگونجێنرێت. بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بپارێزرێیت، پێویست دەکات هەموو ساڵیک خۆت بکوتیت. ئەگەڵ لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشیەکە بگریت، ئەوا  زوربەی کات لاوازتر نیشانەکانیت تێدا دەردەکەوێت. ڕەنگە پاش کوتانەکە لە دەورووبەری شوێنی کوتانەکە باڵت هەستیاربێت و بئاوسێت. هەندێ کەسیش تایەکی کەمی لێدێت، بەڵام  دژواریەکان پاش چەند ڕۆژێک نامێنن. تووشبوون بە دۆخی نەخوازراوی  جیددی تر زۆر نائاساییە.

کەی وە لە کوێ دەتوانیت خۆت بکوتیت ؟

کوتانەکە زوربەی کات لە مانگی نۆڤەمبەردا پێشکەش دەکرێت.  ڕووبکەرە  بنکە تەندروستیەکەی خۆت ئەگەر دەخوازیت خۆت بکوتیت یان زانیاری زیاتر بەدەست بهێنیت. هەروەها دەتوانیت لە ماڵپەڕی www.1177.se دا  زیاتر بخوێنیتەوە.

چەندی تێدەچێت؟

ئەگەر تۆ سەر بە گروپێک لەو نەخۆشیانەی سەرەوە بیت، کوتانەکە بە خۆڕایی دەبێت.

To the top of the page