گەڕان بۆ چاودێری

داواکردنی چاودێری تەندروسستی

Att söka vårdInnehållet gäller Västra Götaland

ڕێنمایی تەندروستی لە جێوێبی 1177دا

جێوێبی 1177 هەزاران گوتار لەسەر چەندین نەخۆشی، پشکنین و چارەسەر  لەخۆ دەگرێت. جگە لەوە کۆمەڵێ فلیم، ڕوونکردنەوە و ڕیزە وێنەی یەک بەدوا یەکیشی تێدایە. هەروەها لێرەدا بەشێکی تایبەتی بۆ منداڵانیش هەیە.

بنکەی تەندروستی

بنکەی تەندروستی بنچینەی چاودێری تەندروستی سویدیە. تۆ بە پلە یەک روودەکەیتە  ئێرە ئەگەر خۆت یان منداڵەکەت پێویستی بە چاودێری تەندروستی هەبێت. زۆرێک لە بنکە تەندروستیەکان ڕێنماییان هەیە بە تەلەفۆن. لە زوربەی کاتدا لە ڕۆژانی هەفتەی ئاساییدا  دەتوانرێت کاتێکی کوتوپڕی سەردانت بدرێتێ.

دەکرێت تۆ لە بنکەی تەندروستی بۆ زوربەی نەخۆشی و ناجۆری  پشکنینت بۆ بکرێت  و چارەسەر وەرگریت. هەروەها مرۆڤ کاردەکات بۆ ڕێگری لە خۆشی و ئامۆژگاری تەندروستی پێشکەش دەکات. تەنانەت کارمەندانی بنکەی تەندروستی دەتوانن یارمەتی ئەو کەسانە بدەن کە گیروگرفتی دەروونیان هەیە بۆ نمونە ئەگەر مرۆڤ توشی دڵتەنگی یان نیگەرانی بێت و پێویستی بە وتوێژ لەگەڵ کەسێکداهەبێت. ئەگەر پێویستیت بە چاودێری یان بە پشکنینێک هەبوو لە نەخۆشخانە ، دکتۆر دەتوانیت حەواڵەت بۆ بنوسێت بۆ ئەوەی کاتێکت بۆ دابین کرێت. تەنانەت مرۆڤ دەتوانێت بۆ نەخۆشیە دەرونیەکانش  حەواڵە وەرگرێت. 

بنکە تەندروستیەکان ڕۆژانی ئاسایی هەفتە لە نێوان کاتژمێر 8.00-17.00 دا کراونەتەوە. ئەگەر پێویستت بە چاودێری بوو لە کاتێکدا بنکەی تەندروستی داخرابوو دەشێت بچیت بۆ بنکەیەکی تەندروستی ئێشکگر.  

بنکەی تەندروستیەکەت بدۆزەرەوە 

بنکەیەکی تەندروستی هەڵبژێرە 

ڕێنمایی تەندروستی 1177 بە تەلەفۆن

1177 ژمارە تەلەفۆنی ڕێنمایی پێدانی تەندروستیە. لە سەرتاسەری ووڵاتەکەدا ، هەموو ڕۆژانی ساڵەکە و شەوانەرۆژ لەکاردایە. دەتوانیت زەنگ لێبدەیت بۆ قسەکردن لەگەڵ پەرستایێکدا:

  • بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی ئاگا لەخۆبوون،  
  • دەربارەی نیشانەکانی نەخۆشیەکەت، 
  • ئەگەر پێویست بکات سەردانی چاودێری تەندروستی بکەیت، 
  • لەو حاڵەتەدا سەردانی کوێ دەکەیت،
  • تا چ ڕادەیەک پەلەیە. 

بۆ بارودۆخی کوشندەی کوتوپڕ لە سەرتاسەری ووڵاتەکەدا ژمارەی کاتی تەنگاوی 112 لێبدە.

زانیاری زیاتر لەسەر ڕێنمایی تەندروستی لە  1177 دا

ڕێنمایی پێدانی تەندروستی لە ڕێگای موتەرجیمەوە بە عەرەبی و صۆماڵی

دەتوانرێت ڕێنمایی تەندروستی لە ڕێگای موتەرجیمەوە بە عەرەبی و صۆماڵی وەرگیرێت.  خزمەتەکە کراوەیە هەموو ڕۆژێک لە نێوان کاتژمێر 8.00-22.00 دا و خەرجی تەلەفۆنێکی ئاسایی تیدەچێت. ڕێنماییەکە لە لایەن پەرستاری ئاساییەوە دەکرێت لە ڕێگای ڕێنمایی تەندروستی 1177 لە هەرێمی ڤێسترا یۆتەلاند بە یارمەتی موتەرجیم.

بۆ عەرەبی زەنگ لێدە بۆ  0771117790. 

بۆ صۆماڵی زەنگ لێدە بۆ  0771117791.

زیاتر بخوێنەرەوە

بنکەی پێشوازی مامان

دەتوانیت ڕوو بکەیتە ئێرە بۆ ڕێنمایی دەربارەی ئامڕازی ڕێگرتن لە دووگیانی و کۆنتڕۆڵی پروڤی خانەی ژنانە. بنکەکە هاریکاری چڕوپڕی لەگەڵ مەڵبەندی چاودێری منداڵبوون و چاودێری تەندروستی منداڵاندا هەیە. هەروەها دەتوانیت لێرە یارمەتی وەرگریت ئەگەر تۆ گومانت هەبێت لەوەی تووشی نەخۆشیەکی جنسی بوویت. لە بنکەکانی پێشوازیدا مامان، دکتۆر، دەرونناس و پسپۆڕی خواردەمەنی دەست دەکەون.

ئەگەر تۆ دووگیانیت بنکەی چاودێری تەندروستی دایکانت پێشکەش دەکرێت کە بەشێکە لە بنکەی پێشوازیی مامان.

سەردان لای مامان 

بنکەی چاودێری تەندروستی دایکان

بنکەی چاودێری تەندروستی دایکان  دەچێتە خانەی بنکەی پێشوازی مامانەوە. ڕەنگە پێشی بووترێت بنکەی تەندروستی دایکان MVC . بنکەکە بۆ ئەوانەیە کە دووگیانن.  لە ناو بنکەی چاودێری تەندروستی دایکاندا مامان ئیش دەکەن. ئەوان یارمەتی چاودێری تەندروستی و کۆنتڕۆل لە میانەی کاتی دووگیانیدا دەکەن، ڕێنمایی لەسەر ئامڕازی ڕێگرتن لە دوو-گیانی دەدەن و پروڤی خانەی ژنانە وەردەگرن. دەکرێت تۆ یارمەتیش بە تێستکردن  بۆ نەخۆشی جۆراوجۆر وەرگریت.  

هەموو ئەو ژنانەی چاوەڕوانی منداڵ دەکەن مافی ئەوەیان هەیە بە خۆڕایی چاودێری تەندروستی دایکانیان بۆ بکرێت.  

بنکەی لەشساغی منداڵان، BVC

بنکەی لەشساغی منداڵان، BVC، بۆ هەموو ئەو منداڵانەیە کە تەمەنیان لە نیووان 0 بۆ 6 ساڵاندایە . کاروباری BVC کۆنتڕۆڵکردنی تەندروستی منداڵی تازە لەدایکبوو وە منداڵی بچووک لەخۆدەگرێت، هەروەها لە هەموو ئەو بوارانەدا ئامۆژگاری دەدات کە پەیوەندیان بە گەشەکردنی منداڵەوە هەیە. کارمەندان دەتوانن سەردانی ماڵانیش بکەن کاتێک منداڵی هەڵگیراوەی تازە دێن بۆ سوید بۆ لای خێزانێک یان بۆ ئەو منداڵانەی تازە گواستوویانەتەوە.

BVC هاوکاری نزیکی لەگەڵ بنکەکانی پێشوازی مامان ، بنکەکانی تەندروستی و بنکەکانی پێشوازی پزیشکیی منداڵاندا هەیە.  تۆ پێویست ناکات هیچ پارەیەک بدەیت کاتێک سەردانی BVC دەکەیت.

بنکەی ئێشکگر

بنکەی ئێشکگر دەکرێت پێشی بگووترێت بنکەی سەرەتایی کوتوپڕ یان مەڵبەندی کوتوپڕی نزیک. دەتوانیت ڕوو بکەیتە ئەوێ بەبێ ئەوەی کات وەرگریت، بەڵام وا باشترە لە پێشدا زەنگیان بۆ لێبدەیت. مرۆڤ سەردانی بنکەی ئێشکگر دەکات کاتێک بنکەی تەندروستی داخرابیت بەڵام مرۆڤ لەپڕ نەخۆش کەوێت  و گیروگرفتی وای هەبێت کە نەتوانیت تا ڕۆژی دوایی چاوەڕوان بکات. 

ئەگەر پێویستی کرد لە وێوە دەنێررێیت بۆ مەڵبەندی کوتوپڕی نەخۆشخانە. بنکەی ئێشکگر تەواوکاریەکە بۆ بنکەی تەندروستی و مەڵبەندی کوتوپڕی نەخۆشخانە. بۆ ئەو گرفتانەیە کە کاری زۆری ناوێت. لێرە هیچ لێکۆڵینەوەیەکی درێژ ناکرێت.    

بنکەی ئێشکگری خۆت بدۆزەرەوە 

چاودێری کوتوپڕ

لە حاڵەتی ڕووداوی سەختتر، نەخۆشی جیددی یان ئەگەر تۆ پێویستت بە ئەمبوڵانس بێت دەشێت تۆ زەنگ لیدەیت بۆ112. پەرستاری ئەمبوڵانس یەکاڵای دەکاتەوە کە ئایا تۆ پێویست دەکات بێیت بۆ نەخۆشخانە. لە حاڵەتی پێویستدا ڕەنگە دکتۆریش داواکرێت بێت بۆ شوێنەکە.

هاتن بۆ بنکەی پێشوازی کوتوپڕ لە حاڵەتێکدا پێویستە کە بۆ نموونە لەپڕ ئازاری بەهێز بەسەر سنگدا بێت، گیروگرفتی هەناسەدان، برینداری کاسەسەر، ژانەسەری سەختی کوتوپڕ، ژانەسکی قورس، گەشکە، شکانی ئێسک، بریداربوونی قووڵ، خوێنبەربوونی گەورە، لەهۆشخۆچوون و ئازاری سەختی لەناکاو.

نەخۆش مەرج نیە هەمیشە لە بنکەی کوتوپڕدا نەخۆشیەکەی دەستنیشان کرێت. دەتوانرێت تەنها چارەسەری بدرێتێ تا بتوانرێت بگوێزرێتەوە بۆ بەشێکی تر بۆ ئەوەی چاودێری لە لایەن تایبەتمەندەوە بدرێتێ یان لێی بکۆڵرێتەوە.   

بنکەی پێشوازی کوتوپڕی خۆت بدۆزەرەوە 

Till toppen av sidan