خۆنموونەکێشان بۆ ئازمایشی ڤیروسی پاپیلۆمی مرۆیی HPV لە هەرێمی ڤاستمانلاند ئەنجام دەدرێت

HPV egenprovtagning i Västmanland - sydkurdiskaThe content concerns Västmanland

لە ساڵی 2022دا، هەرێمی ڤاستمانلاند دەست دەکات بە ناردنی  سێتی خۆسێمپلینگی HPV‏  ، بۆ ئافرەتانی سەرووی 30 ساڵ.  خۆ سێمپلینگ بەدیلێکە بۆ وەرگرتنی نمونەی HPV لە مامان.

نموونەکە چی پیشان دەدات

نموونەکێشانەکە هەبوونی ڤیروسی پاپیلۆمی مرۆیی ‏  ‏HPVنیشان دەدات.  لە وەڵامەکەدا پێت دەوترێت کە ئایا نمونەکە ئێچ پی ڤی تێدایە یان نا . هەوکردنی ئێچ پی ڤی درێژ خایەن دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری خانە کانی  ملی مناڵداند.

cellförändringar på livmoderhalsen

ئەگەر بۆ ئێچ پی ڤی ڤاکسین بکرێیت

تەنانەت ئەگەر بۆ HPV ڤاکسین بکرێی، دەبێت خۆتاقی بکەیتەوە چونکە ڤاکسینەکە پارێزگاری لە هەموو جۆرەکانی HPV ناکات کە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری خانە.

کەی من نابێت سێتی خۆ نمونەیی بەکار بهێنم بۆ ئێچ پی ڤی؟

  • کاتێک دووگیان ببی چونکە ئەوە کاتە پێویستە نموونەکە لەلایەن مامانێکەوە وەربگیرێ.
  • کاتێک پێشتر مناڵدانەکەت لابردبێت
  • کاتێک پرسیاری ترت هەبێت یان بتەوێت یارمەتی بدرێی لە تاقیکردنەوەکە.

 

گۆڕانکاری خانە لە ملی مناڵداندا

ئەوە باوە  کە  گۆڕانکاریەکانی خانە بۆ  خۆیان  چاک ببنەوە، بەڵام هەندێک جۆری گۆڕانکاری خانە پێویستە چارەسەر بکرێن چونکە بە پێچەوانەوە دەتوانن پەرە بە شێرپەنجە بدەن.

cellförändringar

چۆن نموونەی تاقیکردنەوەکە بگرمەوە؟

تۆ نمونەکە بەکاردێنیت بە بەکارهێنانی سوابێکی پەماوی کە تێی دەدەیت بۆ ناو خەمشەکە. پاشان سەرەوەکان لە بۆری تاقیکردنەوەیەک دادەنێیت کە لەو زەرفەی دادەنێی کە لەگەڵ سەرەوەکاندایە. پاشان پاکەتەکە لە سندوقی پۆستەی ئاساییدا پۆست دەکەیت. ڕێنماییەکی تێروتەسەل لە کیتی سێمپلێنگەکەدا هەیە.

چی ڕوودەدات دوای نموونە دانان؟

ئەگەر تاقیکردنەوەکە ئەوە پیشان بدات کە ئێچ پی ڤی هەڵئەگریت، ئەوا دوای ٣ مانگ لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکە، بانگت لێ دەکرێت بۆ نمونەکردنی خانە لەلایەن مامانێکەوە. مامانەکە پاشان نمونەیەک وەردەگرێت بۆ HPV و نمونەدانان بۆ تاقیکردنەوەی گۆڕانکاری خانە لە ملی منالداندا.

ئەگەر دەرکەوت کە گۆڕانکاری خانە لە ملی مناڵداندا هەیە، ئەوا لەلایەن پزیشکەوە داوای پشکنینی زیاترت بۆ دەکرێت.

ئەگەر ئێچ پی ڤی هەڵنەگریت، پێویست ناکات هیچ شتێکی تر بکەیت.

 

بۆچی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانم و کات بۆ بەدواداچوونی نموونە دوا دەکەوێت؟

کاتی نێوان نمونەدانانەکان دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ  چاکبوونەوەی هەوکردنی ئێچ پی ڤی . ئەوە مەترسیدار نییە کە بۆ ماوەی ٣-٤ مانگ چاوەڕێ بکەین بە تاقیکردنەوەی بەدواداچوون لە لای ماماندا.

ئایا خۆتاقیکردنەوەیەکی ئێچ پی ڤی  وەک نمونەیەکی کە لەلایەن مامانێکەوە وەرگیرابێ بێ گومانە؟

بەڵێ ئەزموونی فراوان لە توێژینەوەکان ئەوە پیشان دەدات کە خۆ نمونەیی وەک نمونەیەکی ئەمین و  بێ گومان  وەک لەلایەن مامانێکەوە ئەنجام درابێت وایە.

چۆن دەتوانم نمونەدانانێک بۆ تویژینەوە  وەک مامانێک ئەنجام بدەم؟

کاتێک تۆ تاقیکردنەوەیەکی ئێچ پی ڤی ئەکەیت، پێویست ناکات نمونەکە بە قوولی بخەیتە ناو ڤاجینەکە وەک کاتێک مامانەکە نمونەی خانەیەک وەردەگرێت. ئەوە بەسە کە سەرەوەکان چەند خولێکی کەم لە ناو ڤاجیندا بپێچنەوە. پاشان خانە پێویستەکان کۆدەکەیتەوە بۆ شیکردنەوە کە ئایا HPV لە نمونەکەدا هەیە یان نا.

من پێشتر گۆڕانکاری خانەم هەبووە و بۆیە زۆر نیگەرانم کە نموونەکە بە دروستی وەرگیراوە، چۆن بزانم کە خۆم دەتوانم چارەسەری بکەم؟

ئەگەر بەم دواییانە گۆڕانکاری خانەت هەبوایە کە دەبێ زۆر جار پشکنین بکرێت لەوەی کە دەکرێت بە پێی رۆتینی بانگکردنی ئاسایی، ئەوا خۆ نمونەییت بۆ پشکنینی  HPV پێ نادرێت. ئەگەر لە لایەکی ترەوە، گۆڕانکاری خانەت هەبوو کە بە پێی رۆتینی بانگە ئاساییەکان پشکنینیان بۆ کراوە، لەوانەیە خۆ تاقیکردنەوەکانی HPVت پێشکەش بکرێت.

کێ تاقیکردنەوەی خۆبەڕێوەبەریی ئێچ پی ڤی پێشکەش دەکرێت؟

لەوانەیە خۆ تاقی کردنەوەی ئێچ پی ڤی پێشکەش بکرێیت ئەگەر تەمەنت 30 ساڵ یان گەورەتر بێت و بەم دواییانە هیچ گۆڕانکاریەکی خانەت نەبووە. ئەگەر تۆ تاقیکردنەوەیەکی ئێچ پی ڤیت پێ نەدرێت، بە پێی رۆتینی بانگکردنی ئاسایی، ژوانێکت پێدەدرێت بۆ خۆنمونەدانانی فەحسی خانە لەلایەن مامانێکەوە.

جیاوازی چیە لەنێوان نمونەدانانی خانە کە لەلایەن مامانێکەوە وەرگیرابێ و نمونەیەکی خۆیی ئێج پی ڤی؟

کاتێک نمونەی خانەکە لە مامانەکە وەردەگیرێ، مامانەکە خانەکان  لە ملی منالدانەوە کۆ دەکاتەوە  و لە ڤاگینە. کاتێک تۆ نمونەیەکی ئێچ پی ڤی وەردەگریت، تەنها خانەکان کۆ دەکەیتەوە لە ڤاجینەکە. بەم شێوەیە، پێویست ناکات خانەکان لە ملی منالدانەوە کۆ بکەیتەوە، ئەستەمە خۆت بیکەیت.

To the top of the page