کوتان دژی HPV لە ڤاستمانلاند
Vaccination mot HPV i Västmanland - sydkurdiskaThe content concerns Västmanlandکاتێک کوتان دژی HPV وەدەگری، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی ڕەحم کەم دەبێتەوە. دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری خانەکان کە بە نۆرەی خۆی دەتوانێت گەشە بکات بۆ شێرپەنجەی ملی ڕەحم. HPV کورتکراوەی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤە و ڤایرۆسێکی ئاساییە.
بنبڕکردنی HPV و شێرپەنجەی ملی ڕەحم لە سوید
کە کوتان کرایت، واتا ڕازی بووی ببیتە بەشێک لە لێکۆلینەوەی توێژینەوەی نیشتمانی بە ئامانجی بنبڕکردنی HPV و شێرپەنجەی ملی ڕەحم لە سوید. تۆڕەزامەندی دەدەیت بۆ بەشداریکردن لە توێژینەوەکەدا بە شێوەیەکی دیجیتاڵی پێش کوتان یان لە شوێندا کاتی کوتان.
زیاتر بخوێنەوە دەربارەی لێکۆلینەوەی توێژینەوەکە لە hpvcenter.se.
کات بۆ کوتان حجز بکە
ئەگەر ژنیت و لە ساڵی 1994-1999 لەدایک بوویت، دەتوانیت کاتێک بۆ کوتانی بێبەرامبەر دژی HPV حجز بکەیت.
بە ناسنامە ئەلکترۆنیەکەت بچوە ناو
بۆ حجزکردنی کات، بە ناسنامەی ئەلیکترۆنی بچۆرە ژوورەوە بۆ ئەو بنکە تەندروستیەی کە سەر بەویت. پێویستیشت بە دانی ڕەزامەندی هەیە بۆ بەشداریکردن لە توێژینەوەکەدا بە شێوەیەکی دیجیتاڵی پێش یان لە شوێندا کاتی کوتان.
کێ دەبێ کوتان بکرێ؟
هەرکەسێک بیەوێت دەتوانێت خۆکوتان بکات دژی HPV. کەچی ئەوە بە خۆڕاییە بۆ کەسێک 29 ساڵان بێت یان گەنجتر. لە پاییزی 2020ەوە، کوتان دژی HPV دەچتە توێی بەرنامەی گشتیی کوتان چ بۆ کوڕ چ بۆ کچ. جاران تەنها بۆ کچان دەبوو.
ژنانی لە دایکبووی 1994–1999 لە ڤاستەرۆس
تۆ کە لە نێوان ساڵانی 1994بۆ 1999 لەدایک بوویت، دەتوانیت بەبێ بەرامبەر بکوترێت دژی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ، HPV. بانگهێشتێکت پێدەگات کە دەنێردرێت بۆ ناونیشانی تۆماری مەدەنی یان سندوقی پۆستی Kivra کیڤراکەت. بەڵام دەتوانیت کاتێک بۆ کوتان حجز بکەیت تەنانەت پێش ئەوەی نامەکە وەربگریت.
تۆ کە ڕەگەزی یاسایی مێینەت نییە، بەڵام ملی ڕەحمت هەیە، هەروەها کوتانت بۆ دەکرێت و کاتت بۆ دیاری بکرێت. بەڵام نامەت بۆ ماڵەوەت پێ ناگات.
ئەگەر تۆ لە پارێزگاکەدا ناوت تۆمار نەکرابێت، نامەیەکت پێناگات، بەڵام کوتانت پێشکەش دەکرێت و دەتوانن کاتێکت بۆ حجز بکەن.
تەنانەت تۆش کە پێشتر کوتانت وەرگرتبێت دەتوانیت جارێکی تر کوتان بکرێیتەوە
ئەگەر پێش ساڵی 2019 کوتانت بۆ کرابێ (و لە ساڵی 1994-1999 لەدایک بوویت) دەتوانیت فۆرمی ڤاکسینێکی نوێ پڕبکەیتەوە. ئەو ڤاکسینەی ئێستا بەکاردێت ناوی گارداسیل ٩یە و پارێزگارییەکی فراوانتر دەکات لە چاو ڤاکسینە کۆنەکەی پێش ساڵی 2019 کە بەکارهێنراوە. بۆیە ئۆفەرەکە تۆش دەگرێتەوە کە پێشتر بە ڤاکسینی کۆنتر کوتانی دژی HPV کراون.
مەرجەکانی کوتان
- تۆ کە دووگیانیت پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە کوتان، چونکە هیچ ڤاکسینێکی HPV لەسەر ژنانی دووگیان تاقی نەکراوەتەوە.
- کە کوتان دەکرێیت، ڕازی دەبیت بەشێک بیت لە توێژینەوەی نیشتمانی بە ئامانجی بنبڕکردنی HPV و شێرپەنجەی ملی ڕەحم لە سوید. تۆ ڕەزامەندی دەدەی بۆ بەشداریکردن لە توێژینەوەکەدا بە شێوەیەکی دیجیتاڵی یان لە شوێن و کاتی کوتانەکەدا.
- تۆ کە ڕەگەزی یاسایی مێینەت نییە، بەڵام ملی ڕەحمت هەیە، هەروەها کوتانت بۆ دەکرێت و کاتت بۆ دیاری بکرێت.
- ئەگەر تۆ لە پارێزگاکەدا ناوت تۆمار نەکرابێت، نامەیەکت پێناگات، بەڵام کوتانت پێشکەش دەکرێت و دەتوانن کاتێکت بۆ حجز بکەن لە بنکەی تەندروستیەکەت.
خۆ تاقیکردنەوە بۆ HPV
لە پەیوەندی بە کوتانەوە، تاقیکردنەوەیەکی خۆڕایی بۆ HPV وەردەگریت. کاتێک تاقی کردنەوەکەت وەرگرت، دەینێریت بۆ ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکەت بەدەست بهێنیت. نمونەکە لە پۆستێکی ئاساییدا پۆست دەکەیت و وەڵامەکە بە نامە وەردەگریت.
تاقیکردنەوەکە دێ دەریبخەن ئەگەر HPV هەبێت و لەو حاڵەتەدا بانگی تاقیکردنەوەی خانە دەکرێیت بۆ نمونەکردنی خانە لەلایەن مامانێکەوە دوای 3-4 مانگ.
بنبڕکردنی HPV و شێرپەنجەی ملی ڕەحم لە سوید
دەتوانی زانیاری زیاتر دەربارەی HPV ئێچ پی ڤی، گۆڕانکاریەکانی خانە و شێرپەنجەی ملی رەحم بخوێنیتەوە لە لاپەرەکانی:
- HPV - Humant papillomvirus ڤیرۆسی پاپیلۆمی مرۆیی
- گۆڕانکاری خانە لە ملی رەحم
- شێرپەنجەی ملی رەحم