لێکۆڵینەوە/ەتاقیکردنەو

کاتێک مرۆڤ تاقیکردنەوە ڕادەست ئەکات

När man lämnar prov - sydkurdiskaThe content concerns Västerbotten

Biobankslagen - läs texten på svenska här

Personuppgifter i vården - läs texten på svenska här

هەندێک تاقیکردنەوە لە بانکی بایۆ (زیندوەبانک) گلدەدرێنەوە

زۆر ڕێکەوت لە چاودیری نەخۆشیدا هەن کە مرۆڤ پێویستی بە تاقیکردنەوە بەجێهێشتنە، بۆنموونە تاقیکردنەوەی خوێن یاخود تاقیکردنەوەی تێشو. تاقیکردنەوە دەکریت هەروەها لەکاتی ئەو کۆنتڕۆڵی تەندرووستیانەش کە ئەنجوومەنی پاریزگە پێشکەشی دەکات وەربگیرێت، بۆنموونە تێڕوانینی خانەناسی لەلایەن پزیشکی ژنانەوە. هەندێ جار ئەو تاقیکردنەوەیانەی کە شیکاریکراون دەکرێت لەوێدا کە پێیدەگوترێت بانکی زیندو گلبدرێنەوە.

 تاقیکردنەوەکان گلدەدرێنەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ وەک نەخۆش چاودێری وە چارەکاری دڵنیاتر وەربگرێت. ئەوەی کە دەستنیشانکرنی نەخۆشییەکە دەکات، دەکرێت پێویستی بەوە بێت کە تاقیکردنەوە هەڵگیراوە پێشترەکە لەگەڵ تاقیکردنەوەیەکی تازەدا بەراورد بکات. هەروەها زیندوەبانک بۆ خوێندنی کارمەندان، کاری نایابی – وە گەشەپیدان وە توێژینەوەش پێویستە.

زانیاری کەسی وە تاقیکردنەوەکان دەپارێزرێن

ئەو تاقیکردنەوانەی گلدراونەتەوە هەڵدەگیرێن بۆ ئەوەی دەست ناشیاو نەکەوێت. ئەو زانیارییە کەسییانەی کە سەر بە تاقیکردنەوەکان لە ژووڕناڵی نەخۆشدا وە تۆمارگەی تایەبەتی تاقیکردنەوە هەن تێبینی لەسەردەدریت. هەمو زانیارییە کەسییەکان بە یاسای بەنهێنیڕاگرتن وە یاسای داتای نەخۆش دەپارێزرێن.

مرۆڤ بۆخۆی هەڵبژاردە دەکات

بەپێی یاسای زیندەبانک دەبێت مرۆڤ لەکاتی تاقیکردنەوە وەرگرتن، پرسیاری لێبکرێت کە ئایا بۆ هەڵگرتنی تاقیکردنەوەکە ڕەزامەندی دەدات. کارمەندان ئەرکبارن بە زانیاریپێدان سەبارەت بەوەی کە تاقیکردنەوەکە ڕەنگە چۆن بەکاربهێنرێت، وە مرۆڤ بۆخۆی بڕیاردەدات ئەگەر تاقیکردنەوەکە لە ئەمبار کرێت وە بۆچی بەکاربهێنریت.

To the top of the page