یاساکان و مافه‌کان

ژووڕناڵی نەخۆش

Patientjournalen - sydkurdiskaThe content concerns Västerbotten

Läs texten på svenska här

کاتێک کە تۆ لە چاودێری ئەگەڕێیت و دەستت ئەکەوێت، ژووڕناڵی نەخۆش (فایل ی نەخۆش) ئەنووسرێت. ئامانجی هەرەپێشی ژووڕناڵی نەخۆش ئەوەیە کە چاودێرییەکەی تۆ بەدۆکومێنت کرێت لەلایەن ئەو کارمەندانەوە کە چاودێرییەکەت ئەدەنێ. ئەمە ئەبێتە سەرچاوەی زانیاریی کە لەگەڵتا ئەبێت، بۆ نموونە لەو چارەکارییەدا کە تۆ وەریئەگریت. ژووڕناڵی نەخۆش ئەتوانێت کۆمەکی ئەوەش بکات کە تۆ زیاتر لە چاودێریەکەتدا بەشدار بیت.

هەروەها ژووڕناڵی نەخۆش گرنگە بۆ ئەوەی ئەگەر

  •  تۆ بۆچوونەکانی خۆت لەسەر چاودێرییەکە هەبێت و کە ئەبێت لێکۆڵینەوەیەک بکرێت
  • بۆ بەدواداچوون و بەرەوپێشچوون لە چالاکیەکەدا پێویست بێت
  • ئەوە، لە هەندێک بارودۆخی دیاریکراودا بۆ توێژینەوە بەکاربهێنرێت.

هەموو کارمەندانی بەناسنامە (پێناسەدار) کە لەناو چاودێری تەندروستی – و نەخۆشی دان، ئەبێت هەڵسەنگاندنەکانی خۆیان، هەنگاوەچارەکان و شتی لێکچوو بەمە لە ژووڕناڵەکەدا بنووسنەوە. تەنانەت بەشێک لە گرووپی پیشەیی کە بەناسنامە نین، ئەبێت ژووڕناڵ بنووسنەوە. ئەوانەی سەر بەو گرووپەن، هەندێک لە ڕاوێژکارە کۆمەڵایەتییەکانن  و کارمەندانی یاریدەدەری کارمەندانی بەناسنامەن.

ژووڕناڵەکەت لە نێت بخوێنەرەوە

تۆ کە لە ئەنجوومەنی پارێزگای ڤێستەربۆتن چارەکاریت بۆ کراوە، ئەتوانیت لەبارەی ژوورناڵەکەت لە نێت(تۆڕ) بخوێنیتەوە. تۆ ئەمە

1177.se بە چوونەژوورەوە لەڕێگەی پێناسنامەی- ئەلەکترۆنیکییەوە ئەکەیت لە   

تۆ ئەتوانییت لە ژووڕناڵەکەدا ئەو یادداشت نووسینانە بخوێنیتەوە کە کارمەندانی چاودێری نووسیویانە کاتێک تۆ سەردانی چاودێرییت کردووە، لەنەخۆشخانە خەوێنراویت یان پەیوەندیی تەلەفۆنیت لەگەڵ کارمەندان هەبووە. لەوانەیە لە ئاییندەدا دەرفەتی ئەوەش هەبێت کە حەواڵەنامەکان ببینیت و وەڵامی تاقیکردنەوەکان بخوێنیتەوە.

ڕۆژی ئەمڕۆ ئەتوانیت یادداشت نووسینەکانی ٢٠٠١ لە نێت بخوێنیتەوە. ئەوانەی پێشتر نووسراون هەتا ئێستا بە شێوازی نووسراوی کاخەزیی ڕادەست ئەکرێن. یادداشت نووسینەوەکانی دەروون پزیشکناسی گەورەساڵان، دەروونپزیشکناسی منداڵ – و لاوان، ژێنەتیکی کلینیکی، ڕاهینانی پەککەوتەکانی منداڵ- و لاوان و سەردانگەکانی لاوانیش لە خزمەتگوزاری- ئەلەکترۆنیکیدا نیشان نادرێن.

ژووڕناڵەکەت بە شێوەی کاخەز

گەر ئەتەوێت ژووڕناڵەکەت لەسەر کاخەز بخوێنیتەوە، ئەتوانیت ڕوو لەو شوێنە بکەیت کە چارەکاری بۆ کردوویت. تۆ ئەتوانیت یان تەلەفۆن بکەیت یان نووسراو بنێریت و داوای خوێندنەوەی ژووڕناڵەکەت بکەیت لەوەی کە چارەکاریی بۆ کردوویت. چاودێریی ئەرکبارە بەوەی کە بە زووترین کات کە بکرێت وەڵامێکت بداتەوە. ئەتوانیت ڕوو لە سەرۆکی کاروبارەکە بکەیت، گەر پێتوایە وەڵامەکە کات زۆر ئەخایەنێت.

کاتێک کە ژووڕناڵەکە ڕادەست ناکرێت

چاودێری هەمیشە هەڵسەنگاندنێکی تاکەکەس ئەکات لەوەی کە ئایا ژوورناڵێک ڕادەست بکرێت. تۆ ئەکرێت بۆ نموونە، دەست بەڕووتەوە بنرێت بۆ خوێندنەوەی ژووڕناڵەکەت، گەر دوکتۆری بەرپرس هەڵسەنگاندنی ئەوە بێت کە هۆکاری دەرمانیی بەهێز هەیە کە تۆ نەی خوێنیتەوە. ئەمە زۆر دەگمەن ڕووئەدات و ئەوکاتە بەزۆریی لاناو چاودێریی دەروونپزیشکیدایە.

ژووڕناڵی نەخۆش ئەپارێزرێت

ئەوە تەنها ئەو کارمەندانەن کە بۆیان هەیە ژووڕناڵەکەت بخوێننەوە، کە تۆ چاودێرییان لێوەرئەگریت یاخود کارمەندانێ کە لەبەر هەر هۆکارێکی تر لە کارەکەیاندا لە چاودێری تەندروستی – و نەخۆشی پێویستییان بەو زانیارییانەیە. 

هەر کاتێک کارمەندانی چاودێری تەماشای ژووڕناڵەکەت بکەن، بەدۆکومێنت ئەکرێت. تۆ مافی ئەوەت هەیە کە بزانیت لەسەرچی و کەی کەسێک ژووڕناڵەکەی تۆی خوێندۆتەوە. تۆ ئەتوانیت ڕوو لەو شوێنە بکەیت کە چارەکاریت بۆ کراوە و داوای ناوبراو بە دەرهێنراو لە چوووونەژوورەوە(logg) بکەیت، بۆ ئەوەی زانیاریی لەسەر ئەوە وەربگریت کە لە چ دەرفەتێکدا کەسێک تەماشای ناو ژووڕناڵەکەی تۆی کردوە. دەرهێنراو لە چوونەژوورەوە ئەبێت وا گونجاندنی بۆ بکرێت کە تۆ بتوانیت بەئاسانی ببینیت کە کام یەکەی چاودێری پێزانینی لەسەر ژووڕناڵەکەت هەبووە و کەی ئەمە ڕوویداوە.

ژووڕناڵگرتنی پێکەوەلکاو

ژووڕناڵگرتنی پێکەوەلکاو، مانای ئەوەیە کە خاوەن چاودێرییە جیاوازەکان، بۆ نموونە ئەنجوومەنی پارێزگا و خاوەن چاودێرییەکی پریڤات، زانیارییەکانی ناو ژووڕناڵەکە بە هاوبەشی لەناو خۆیاندا بەکاربهێنن. گەر تۆ لای خاوەن چاودێرییەکی تازە چاودێریت وەرگرتبێت، ئەوا کارمەندانی چاودێری ئەتوانن زانیارییەکانی کە بۆ نموونە لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوە، دەرمانگەل و چارەکارییەکانە ببینن.

تۆ بڵێ نەخێر بۆ خاوەن چاودێرییەکانی تر بۆ لەبەردەستابوونی زانیارییەکانی لەبارەی تۆوەن. 

گەر خاوەن چاودێرییەکە بیەوێت زانیارییەکانی ژووڕناڵەکە لای خاوەن چاودێرییەکی تر بهێنێت، ئەوا ئەبێت تۆ وەک نەخۆش پرسیارت ئاراستە بکرێت کە ئایا پەسەندی ئەکەیت.

To the top of the page