یاساکان و مافه‌کان

قەرەبووکردنەوە لە زیانپێگەیشتن لە چاودیریدا

Ersättning vid vårdskada - sydkurdiskaThe content concerns Västerbotten

Läs texten på svenska här

ئەگەر تۆ لە چاودێریدا دووچاریی زیانپێگەیشتن بوویت، کە دەکرا خۆی لێدووربخرێتەوە، ئەوا ئەکرێت کە تۆ قەرەبوو وەربگریت بۆ ئازارچێشتن، خەرجی زیادە یاخود لەبەرئەوەی کە تۆ دووچاری کەمبوونەوەی بەگەڕی هەمیشەیی، ناوبراو بە پەککەوتن بوویت. ئەمە لە یاسای زیانپێگەییشتنی نەخۆش دا یاسابەندکراوە. بۆیە هەموو خاوەن چاودێرییەکان و کۆمپانیاکانی دەرمانگەل ئەبێت بیمەی نەخۆشیان هەبێت.

تۆ ئەتوانیت قەرەبووکردنەوە بۆ ئەو زیانپێگەییشتنانە وەربگریت کە هاوکات لەگەڵ تێڕوانیندا، چاودێری یان چارەکاریدا دێتەپێش – بام مرۆڤ دروست نەشتوانێت دیاری بکات کە کێ بەرپرسە. هۆکارەکەی لەوانەیە هەڵەداری لە کەرستەدا بێت، دەستنیشانکردنی هەڵەدار بۆ نەخۆشییەکە یان دەرماننووسین، کە تۆ دووچاری چڵککردن یان ڕووداوێک بوویت.

جاروبار ناکرێت خۆ لێ لادان لە زیانپێگەیشتن یان ئاڵۆزبوون بکرێت. تۆ ئەوکاتە ئەتوانیت قەرەبوو وەربگریت. هەمان شت کاری پێئەکرێت گەر تۆ کاریگەریی لاوەکی لە دەرمانگەلەوە وەرگریت کە بە شێوەیەکی ڕاست نووسراوە یاخود لە بەکتریاکانی خۆتەوە چڵککردنت پێگەییشتووە.

ڕاگەیاندن لە زیانپێگەییشتن و لێکۆڵینەوە

بۆ ئەوەی بکرێت قەرەبوو وەربگیرێت، ئەبێت تۆ ڕاگەیاندن لە زیانەکە لای بیمەی نەخۆش بکەیت، ناسراو بەLöf ، جا یا ئەوەتا خۆبەخۆ ئەیکەیت یان بە یارمەتیی کارمەندانی چاودێری. ڕاگەیاندنەکە لەسەر فۆرمێکی تایەبەتی ئەکەیت کە لەم ماڵپەڕە هەیە،     

. یان لای لیژنەی کاروباری نەخۆش lof.se 

گەر تۆ زیانپێگەییشتنەکەت پێش ٢٠١٥ پێکەوتبێت، و زیانەکە جێی تێبیینی بێت و لەوانەبێت کە پێوەندیی بە چارەکارییەکەوە هەبێت، ئەبێت تۆ لە ماوەی سێ ساڵان ڕاگەیاندنی لەسەر بدەیت.

زامگەلێ کە تۆ لە ساڵی ٢٠١٥ دا پێت کەوتبێت ئەبێت لە ماوەی دە ساڵان ڕاگەیاندنی لەسەر بدەیت.

دوکتۆر و دوکتۆری ددان لە کەرتی تایەبەتدا (پریڤاتا) پراکتیککارن ، لای کۆمپانیای بیمەی پریڤات بیمەکراون و ئەرکبارن بەوەی زانیاریی لەسەر ئەو کۆمپانیای بیمەیە بدەن کە ئەوان هەیانە.

To the top of the page