تاب لای منداڵ
Feber hos barn - sydkurdiskaتاب یه‌کێک له شێوه‌کانی له‌شه بۆ پاراستن خۆ له دژ چڵككردن، که به هۆی ڤایرۆس یان میكرۆبه. منداڵ به هاسانی تاب وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه پێویست ناکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێت که زۆر نه‌خۆشن. ئه‌وه‌ی که زۆر گرینگه چۆنیه‌تی وه‌زعی منداڵه‌که‌یه، بێجگه له‌وه.
تاب له‌وانه‌یه نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌کی ترسانك بێت، هه‌رچه‌ن ئه‌وه نائاسایه.
له‌باره‌ی تاب لای منداڵ
له‌کاتێک گه‌رمی له‌ش ۳۸.۰ ده‌ره‌جه یان به‌رزتره عاده‌ته‌ن وه‌ک تاب حساب ده‌کرێت. گه‌رمی له‌ش که‌مێک جیاوازه له منداڵ تا منداڵ. ئه‌وه‌ی که زۆر گرینگه سه‌رنجدان به چۆنیه‌تی وه‌زعی منداڵه‌که له ڕووی دیكه‌وه‌یه.
منداڵێک که تابی هه‌یه له‌وانه‌یه سه‌رلێشێواو بێت
هه‌ندێک منداڵ له‌وانه‌یه به کاتی سه‌رلێشێواو بن له کاتێک تابیان هه‌یه. به‌وه عاده‌ته‌ن ده‌ڵێن که منگه‌منگی ده‌که‌ن. ده‌توانن شت ببینن، ببیسن و هه‌ست پێ بکه‌ن که له له‌ڕاستییدا نییه یان له چوارده‌وریان به شێوه‌یه‌کی جیاواز تێبگه‌ن. هه‌م ئه‌تۆ و هه‌م منداڵه‌که له‌وانه‌یه وه‌ک شتێکی ناخۆش هه‌ستی پێ بکه‌ن، به‌ڵام سهرلێتێكچوونهکه مه‌ترسی تێدا نییه و عاده‌ته‌ن دوای هه‌ندێک کات لاده‌چێت.
به‌م شێوه ته‌ماشای گه‌رمی له‌ش ده‌که‌یت
چه‌ندین شێوه هه‌یه بۆ ته‌ماشا کردنی گه‌رمی له‌شی منداڵه‌که، به‌ڵام هه‌موویان دڵنیا نین.
لای منداڵ که ته‌مه‌نی له‌سه‌ره‌وه‌ی یه‌ک ساڵه ته‌ماشای گه‌رمی له‌ش له گوێوه به گه‌رمیپێوه‌ری گوێ دڵنیایترین نه‌تیجه ده‌دات. یان له جیاتی ئه‌وه ته‌ماشای گه‌رمی له‌ش له سمته‌وه. پێشنیازی ئه‌مه ده‌کرێت بۆ منداڵ تا سه‌ره‌وه‌ی یه‌ک ساڵ.
له ده‌رمانخانه گهرمیپێوهر هه‌یه بۆ كڕین. بۆ ته‌ماشا کردنی گه‌رمی له‌ش له گوێ پێویستت به گه‌رمیپێوه‌ری تایبه‌تی گوێیه. ڕێنماییه‌کان بخوێنه‌وه له سه‌ر پاکه‌ته‌که یان داوای ڕێنمایی له کارمه‌ندانی ده‌رمانخانه بکه.
بۆ یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه، ڕێگا به منداڵه‌که بده که نیو كاژێر بحه‌سێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ته‌ماشای پله‌ی گه‌رمای له‌شی بکه‌یت. هه‌ر جار به هه‌مان شێوه ته‌ماشای گه‌رمای له‌شی بکه. ته‌ماشای گه‌رمای له‌شی به‌یانیی و پاشنیوه‌ڕۆ بکه و ئه‌نجامه‌که‌ی بنووسه‌وه.
به‌م شێوه له گوێوه پێوانه‌ی گه‌رمی له‌شی ده‌که‌یت
به‌رگه‌یه‌کی پارستنی یه‌كباره به‌كارهێنان بخه سه‌ر لێنسی گه‌رمیپێوه‌ری گوێ. به وریای گوێی منداڵه‌که بووه سه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی گهرمیپێوهرهکه ببه‌یته نێو گوێی. ئه‌وه گرینگه که گهرمیپێوهرهکه به شێوه‌یه‌ک له گوێی بخه‌یت که کونی گوێی به پڕی بگرێته‌وه. ده‌نا له‌وانه‌یه پله‌ی گه‌رمای نزم وه‌رگریت. لێنسه‌که هه‌تا په‌رده‌ی گوێ ناڕواته ژوور، به‌ڵکوو گه‌رمای په‌رده‌ی گوێ له نێوخۆی گوێکه نیشان ده‌درێت.
به‌م شێوه پله‌ی گه‌رمای له‌ش له سمته‌وه ته‌ماشا ده‌که‌یت
که‌مێک مه‌رهه‌می چه‌ور یان ڕۆن بکه سه‌ر گهرمیپێوهرهکه بۆ ئه‌وه‌ی هاسانتر بڕواته نێو سمته‌وه. گهرمیپێوهرهکه ده‌بێت یه‌ک یان دوو سانتیمه‌تر بڕواته نێو بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی دروست گه‌رمای له‌ش ببینیت. لای منداڵ که ته‌مه‌نیان تا سه‌ره‌وه‌ی شه‌ش مانگه ته‌نها ئه‌وپه‌ڕی نووكهکهی ده‌به‌یته نێو. ئه‌وه گرینگه که منداڵه‌که نه‌جووڵێته‌وه له کاتی ته‌ماشا کردنی گه‌رمی له‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی پێ نه‌گات.
گهرمیپێوهرهکه خاوێن بکه‌ره‌وه دوای هه‌ر جارێ که به‌کاری ده‌هێنیت.
ئایا ئه‌من که‌ی ده‌بێت داوای چاوه‌دێریی بکه‌م؟
خودی تابه‌که مه‌ترسیدار نیه، به‌ڵکوو بۆ هۆیی تابه‌که‌ی که منداڵێک له‌وانه‌یه پێویستی به بینینی پزیشك بێت. زۆربه‌ی کات تابه‌که بۆ خۆی لاده‌چێت.
ڕاسته‌وخۆ داوای چاوه‌دێریی بکه له ناوه‌ندی ته‌ندروستیی، سهردانگای پزیشكیی منداڵ یان به‌شی ئۆرژانس ئه‌گه‌ر منداڵه‌که
- ته‌مه‌نی که‌متره له سێ مانگ و پله‌ی گه‌رمی له‌شی ۳۸.۰ ده‌ره‌جه یان به‌رزتره.
- ته‌مه‌نی له به‌ینی سێ تا شه‌ش مانگه و پله‌ی گه‌رمی له‌شی ۳۹.۰ ده‌ره‌جه یان به‌رزتره.
- تابی هه‌یه و وا دیاره زۆر نه‌خۆش بێت
- یه‌که‌م جاره که تابی ڕهگگیرانی هه‌یه
- تابی هه‌یه و وه‌کوو ئه‌وه ده‌چێت شوێنێکی ئێش بکات یان به ژیرنهكراوهی ده‌گریت.
- نایه‌وێت هیچ بخوات یان نیشانه‌ی وشک بوونی له‌شی هه‌یه، وه‌ک وشک بوونی ده‌م یان ئه‌و که‌متر میز ده‌کات تا پێش‌و.
داوای چاوه‌دێریی بکه له ناوه‌ندی ته‌ندروستیی ئه‌گه‌ر منداڵه‌که دوای چوار ڕۆژ هێشتا تابی هه‌یه.
ئه‌تۆ هه‌میشه ده‌توانیت ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی ۱۱۷۷ بکه‌یت ئه‌گه‌ر نیگه‌رانی منداڵه‌که‌تی یان نادڵنیایت له‌وه که ئه‌گه‌ر ده‌بێت داوای چاوه‌دێریی بکه‌یت.
ئایا ئه‌من بۆ خۆم چی ده‌توانم بکه‌م بۆ یارمه‌تی دانی منداڵه‌که؟
منداڵێک که تابی هه‌یه پێویسته له ماڵ بێت و بحه‌سێته‌وه و چاک بێته‌وه. منداڵه‌که پێویست ناکات له نێو ته‌خته‌که‌ی بحه‌سێته‌وه، به‌ڵام نابێت له‌شی خۆی ماندوو بکات. باشترین شێوه ئه‌وه‌یه که ڕێگا بده‌یت به منداڵه‌که که بۆ خۆی بڕیار بدات چه‌نێک ده‌توانێت به‌خه‌به‌ر بێت.
منداڵێک که تابی هه‌یه ده‌بێت زۆر ئاو بخوات
منداڵێک که تابی هه‌یه پێویستی به ئاوی زیاتره تا پێش‌و. ده‌نا ئه‌و به هاسانیلهشی وشک ده‌بێت. بۆ نموونه ئاو، شه‌ربه‌ت یان ئاومیوه بده به منداڵه‌که. ئه‌گه‌ر منداڵه‌که ئاوی که‌می خواردووه له‌وانه‌یه ماندوو و بێزه‌وق بێت و میزی که‌متر بکات تا پێشوه. منداڵێک ده‌بێت چه‌ندین جار له ڕۆژ میز بکات.
جاروبار منداڵێک که تابی هه‌یه نایه‌وێت خۆراکی عادی بخوات. هیچ مه‌تریسیه‌کی تێدا نیه ئه‌گه‌ر منداڵ ئیشتیای خۆراک خواردنی تۆزێک که‌م بێت دوو سێ ڕۆژ. خۆراکی وا بده به منداڵه‌که که پێی خۆشه بیخوا.
دۆخی منداڵه‌که ڕاحه‌ت بکه
منداڵ عاده‌ته‌ن ده‌له‌رزێن و هه‌ست به سه‌رما بوون ده‌که‌ن له کاتێک تابه‌که زیاد ده‌بێت. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ئاره‌ق بکه‌ن. هه‌وڵ بده جلكوبه‌رگ و پێخه‌ف به پێی پله‌ی گه‌رمای له‌شی منداڵه‌که گونجاو بکه. له کاتێک منداڵه‌که تابی به‌رزی هه‌یه له‌وانه‌یه فێنك بوونی ژووره‌که شتێکی خۆش بێت. به‌ڵام ده‌بێت سارد نه‌بێت. ده‌توانیت به‌تانیی و لێفه لابه‌یت بۆ ماوه‌یه‌كی كورت، یان ڕێگا بده‌یت منداڵه‌که به بهرگهدۆشهكی ته‌نک بنووێت له‌باتی لێفه.
له کاتی پێویست ده‌رمانی دژ تابی پێ بده
تاب كاردانه‌وه‌ی له‌شه له دژ چڵككردن و شێوه‌یه‌که بۆ له‌ش که خۆی بپارێزێ. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌رمانی دژ تاب مه‌ده به منداڵ که تابی هه‌یه، به‌ڵام له ڕووی دیكه‌وه وه‌زعی باشه.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که بۆڵه‌بۆڵه ده‌کات، نایه‌وێت خۆراک یان ئاو بخوات یان زه‌حمه‌ته بۆی که بتوانێت ئارام بێته‌وه کاتی ئێوارێ ده‌توانیت ده‌رمانی ڕهچهتهنهخوازی دژ تاب یان ده‌رمانی ئازاركوژ که پاراسێتامۆلی تێدایه پێی بده‌یت. بۆ نموونه ئالڤهدۆن یان پانوودیل. ئه‌وه هه‌ر له ته‌مه‌نی سێ مانگه‌وه ده‌توانیت به منداڵ بده‌یت، به‌ڵام هه‌میشه پێوه‌ندی بکه به خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی پێش ئه‌وه‌ی ده‌رمان بده‌یت به منداڵێک که ته‌مه‌نی له ژێر شه‌ش مانگه.
له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگه‌وه منداڵ ده‌توانێت ده‌رمان وه‌رگرێت که مادده‌ی كارتێكه‌ری ێییبۆپرۆڤێنی تێدایه، که بۆ نموونه له نێو ده‌رمانی ئیپرێن و ێییبۆپرۆڤێن هه‌یه.
ده‌رمانه‌کان به شێوه‌ی جیاواز هه‌ن به پێی ته‌مه‌نی منداڵه‌که. پرسیار له ده‌رمانخانه‌یه‌ک بکه که کام ده‌رمان باشه بۆ منداڵه‌که‌ی ئه‌تۆ. به وردی ڕێنمایه‌کانی سه‌ر پاکه‌ته‌که بخوێنه‌وه و ده‌رمانی جیاواز تێکه‌ڵاو مه‌که.
خۆلادان له هه‌ندێک ده‌رمان
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که نه‌خۆشی مێكوته‌ی هه‌یه ئه‌وا ده‌رمانی پێ مه‌ده که ئییبۆپرۆڤێنی تێدایه یان ده‌رمانی دیکه که سه‌ر به گروپی ئێن ێس ئا ئی دێ یان ڕێپێگرتنی کۆکس. له کاتی نه‌خۆشی مێكوته ئه‌و ده‌رمانانه مه‌ترسی وه‌رگرتنی چڵككردنی نائاسای به‌ڵام ترسناك زیاد ده‌که‌نه‌وه.
منداڵ تا سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی ۱۸ ساڵ نابێت ده‌رمان به‌کار بهێنن که مادده‌ی ئاسهتیلسالیسیلسیرای تێدایه ئه‌گه‌ر پزیشك پێشنیازیی ئه‌وه‌ی نه‌کردبێت. نموونه‌ێک له‌و ده‌رمانانه ترێ‌و و بامبییله. مه‌ترسیه‌ک هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆشی ڕێیه‌س سیندڕوم . ئه‌وه نه‌خۆشیه‌کی نائاسایه که بۆ نموونه له‌وانه‌یه ببێته هۆی به مێشک زیان پێگه‌یشتنێکی ترسناك.
ئایا منداڵه‌که پێویستی به ئانتیبیۆتیکایه؟
جاروبار منداڵه‌که ده‌توانێت ئانتیبیۆتیکا وه‌رگرێت بۆ چاره کردنی چڵككردنهکه که هۆی پێدا بوونی تابهکهیه. ئانتیبیۆتیاک ده‌توانێت یارمه‌تی بدات ئه‌گه‌ر چڵككردنهکه به هۆی میکرۆبه، به‌ڵام نه ڤیروس.
ئایا منداڵه‌که ده‌بێت له ماڵ بێت؟
منداڵ که بۆ نموونه ده‌ڕوات بۆ باخچه‌ی مندالإن، باخچه‌ی کراوه‌ی منداڵان یان خوێندنگا ده‌بێت له ماڵ بمێنێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی که ئازادن له تاب. منداڵ ده‌بێت ئه‌وه‌نده سه‌رحاڵ بن که بتوانن به‌شداری بکه‌ن له چالاکی گه‌لی گرووپی ڕۆژێکی ته‌واو پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باخچه‌ی منداڵان یان خوێندنگا.
ئایا ده‌کرێت پێشگیری پێدا بوونی تاب لای منداڵ بکه‌یت؟
ئاسایی‌ترین هۆی تاب ئه‌وه‌یه که منداڵه‌که چڵككردنێکی هه‌یه که له‌به‌ر ڤیروس یان میکرۆبه. ناکرێت پێشگیری خودی تاب بکه‌یت به‌ڵام ده‌توانیت مه‌ترسی ئه‌وه که‌م بکه‌یته‌وه که منداڵه‌که چڵككردن وه‌رگرێت. چڵككردن له مڕۆفێک به مڕۆفێکی دیکه ده‌دات له ڕێگای دڵۆپه‌ی زۆر بچووك له هه‌وا و له کاتی پێوه‌ندی له‌شی. زۆر زه‌حمه‌ته که پێشگیری ئه‌وه بکه‌یت که منداڵه‌که توشی چڵككردن نه‌بێت، به‌ڵام شێوه هه‌یه بۆ که‌متر کردنی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی چڵككردن:
- زۆر کات ده‌ستی خۆت و منداڵه‌که‌ت بشۆره. هه‌ر جار پێش و دوای خۆراک خواردن و دوای سه‌ردانی ئاوده‌ست.
- منداڵه‌که فێر بکه که ببپژمێته سه‌ر باڵی، تا راست به‌ره‌و ده‌ر.
- منداڵه‌که فێر بکه که په‌نجه‌ی نه‌خاته لووتی یان چاوه‌کانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤیروس به هاسانی له‌و شوێنانه گیر ده‌بێت.
- ڕێگا بده تا شیاوه منداڵه‌که له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بێت، ته‌نانه‌ت زستانیش. ڤیروس هاسانتر بڵاو ده‌بێته‌وه له نێو ماڵ.
دووكه‌ڵی تووتن ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی چڵككردنی بۆری هه‌ناسه‌ی
منداڵ که له ژینگه‌گه‌لی وا دان که دووکه‌ڵی تووتن هه‌ڵده‌مژن زیاتر چڵككردنی بۆری هه‌ناسه وه‌رده‌گرن تا منداڵ له ژینگه‌گه‌لی ئازاد له دووکه‌ڵ. دووکه‌ڵی تووتن ده‌توانێت ته‌ئسیر بکاته سه‌ر لیكهگلاندهکان و به‌و شێوه هاسانتر چڵككردن په‌یدا ده‌بێت. ڕێگا مه‌ده منداڵه‌که له ژنگه‌یه‌ک بێت له‌وێ مرۆف سیغار ده‌کێشن.
منداڵی بچكۆله زیاتر توشی چڵككردن ده‌بن
منداڵ له به‌ینی ته‌مه‌نی ۷ تا ۱۸ ساڵ له هه‌موو هاسانتر توشی چڵک‌کردن ده‌بن. تا سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی ۶ مانگ منداڵ تا ڕاده‌یه‌ک به‌رگری زگماكی له‌شیان هه‌یه به شێوه‌ی دژه‌ته‌ن که له دایکیانه‌وه وه‌ریده‌گرن له کۆتای ماوه‌ی دووگیانی.
منداڵ تا سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی ۲ یان ۳ ساڵه ده‌کرێت توشی تا سه‌ره‌وه‌ی ۱۲ چڵككردن بن هه‌ر ساڵ.
لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆی تابه‌که
پزیشك بۆ یه‌که‌م وه‌زعی منداڵه‌که لێدهکۆلێتهوه. منداڵه‌که زۆر کات له سه‌ر ئه‌ژنۆی ئه‌تۆ داده‌نیشێت له کاتێک پزیشک ته‌ماشای نێو گه‌روو و نێو گوێکانی ده‌کات و گوێ له دڵ و سییه‌کانی ده‌گرێت. پزیشکه‌که هه‌روه‌ها ده‌ست له گه‌روو و پشتملی ده‌دات. جاروبار منداڵه‌که ده‌بێت ڕابکشێت و پزیشکه‌که ده‌ست له زگی ده‌دات. جاروبار پزیشکه‌که هه‌روه‌ها ماسولكه‌کان و مهچهكهکانی لێدهکۆلێتهوه.
پزیشکه‌که جاروبار له‌وانه‌یه پێویستی به ئازمایشی خوێن بێت بۆ ئه‌وه‌ی لێبکۆڵێته‌وه منداڵه‌که توشی کام نه‌وع چڵككردن بووه. ئازمایشێکی گه‌روو ده‌توانێت نیشان بدات که ئایا منداڵه‌که میکرۆبی سترهپتوکۆکهری هه‌یه، هه‌روه‌ها پێیشی ده‌گوترێت میکرۆبی مله‌خڕێ. جاروبار هه‌روه‌ها ئازمایشی میز ده‌که‌ن یان ئازمایشێکی خوێن له ڕێگای چه‌قاندنی ده‌رزیی له په‌نجه یان له سه‌ر باڵ.
ئه‌گه‌ر پێویست بێت منداڵه‌که پرسیارنامه‌یه‌ک وه‌رده‌گرێت بۆ كلینیكی منداڵ، که له‌وێ جاروبار لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌که‌ن.
ئه‌تۆ مافی تێگه‌یشتنت هه‌یه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌تۆ به‌شداری چاوه‌دێریی کردنی خۆت بیت و بتوانیت بڕیار بده‌یت ئه‌وه گرینگه که له زانیارییه‌که تێبگه‌یت که کارمه‌ندانی چاوه‌دێریی پێت ده‌ده‌ن. پرسیار بکه ئه‌گه‌ر له شتێک تێ ناگه‌یت. ئه‌تۆ هه‌روه‌ها ده‌توانیت داوا بکه‌یت که زانیاریه‌که به شێوه‌ی نووسراوه وه‌ربگریت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به ئارامی و ئاسووده‌یی بیخوێنیته‌وه. ئه‌گه‌ر نا‌توانیت به سویدی قسه بکه‌یت یان گرانی گوێت هه‌یه له‌وانه‌یه مافی ئه‌وه‌ت هه‌بێت که له وه‌رگێڕێک یارمه‌تی وه‌رگریت.
تاب به‌م شێوه کار ده‌کات
له‌ش پله‌ی گه‌رمای خۆی ته‌نزیم ده‌کات و به هه‌ره‌باشی له پله‌ی گه‌رمای به‌ینی ۳۶.۰ تا ۳۸.۰ ده‌ره‌جه کار ده‌کات. پله‌ی گه‌رمای له‌ش جۆراوجۆره له‌ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژ. عاده‌ته‌ن له ماوه‌ی شه‌و هه‌ره نزمه و له ماوه‌ی پاشنیوه‌ڕۆ هه‌ره به‌رزه.
تاب کاردانه‌وه‌ی ئاسای له‌ش له دژ چڵككردنه، که به هۆی ڤیروس و میکرۆبه. بۆ به‌رگری کردن له دژ ڤیروس و میکرۆب پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه. ڤیروس و میکرۆب خراپتر زیاد ده‌بن له کاتێک پله‌ی گه‌رمای له سه‌ره‌وه‌ی ۳۸.۰ ده‌ره‌جه‌یه.
تاب عادییه له کاتی چڵككرنی ڤیروس وه‌ک سه‌رماخواردن، كۆخه و ئازاری گه‌روو.
تابی ڕه‌گگیران نائاساییه
جاروبار منداڵ تابی ڕه‌گگیران وه‌ردگرێت له کاتێک تابی هه‌یه. زۆربه‌ی منداڵان قه‌د ڕه‌گگیران وه‌رناگرن، هه‌رچه‌ن تابه‌که به‌رز بێت. ئه‌وه له‌وانه‌یه شتێکی ناخۆش بێت له کاتێک منداڵه‌که توشی ڕه‌گگیران ده‌بێت، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌کی تێدا نیه.
له کاتێک منداڵێک توشی تابی ڕه‌گگیران ده‌بێت بۆ یه‌که‌م جار ئه‌تۆ ده‌بێت ڕاسته‌خۆ داوای چاوه‌دێریی بکه‌یت بۆ منداڵه‌که له ناوه‌ندی ته‌ندروستیی یان به‌شی ئۆرژانس. ئه‌وه پێویسته بۆ وه‌لانانی ئه‌گه‌ری هۆکاره‌کانی دیکه‌ی ڕهگگیرانهکه تا ته‌نها تابه‌که.