تۆ ئەتوانیت شەووڕۆژ تەلەفۆن بۆ ژمارە ١١٧٧ بکەیت. لەوێ ئەتوانیت ئامۆژگاریی چاودێریی نەخۆشی وەربگریت و بۆت هەیە بزانیت کە پەیوەندیی بە کام سەردانگانەوە بکەیت بۆ یارمەتی وەرگرتن.
بۆ ئەو سەخڵەتیانەی(دژواریانەی) کە کتوپڕ نین یان هەڕەشە لە ژیان ناکەن، ئەوا لەباری ئاساییدا، ئەگەر پێویستی کرد، ئەبێت لە بنکەی تەندروستی یان بەرامبەرەکەی بۆ یارمەتی بگەڕێیت . ئەگەر پێویستی کرد، ئەوا تۆ لە بنکەی تەندروستیەوە بۆ دوکتۆرە پسپۆڕەکانی تر لە نەخۆشخانەیەک ڕەوانەئەکرێیت.