دووگیان

دیاریکردنی کۆرپەلە لە سکۆنە – سویدیی ئاسان

Fosterdiagnostik i Skåne - sydkurdiskaThe content concerns Skåne

ئایا تۆ دووگیانی؟ کەواتە ئەتوانیت هەڵبژاردەکەیت کە بە دیاریکردنی کۆرپەلە پشکنینت بۆ بکرێت. دیاریکردنی کۆرپەلە جۆرەهای جیاواز لە پشکنینی کۆرپەلەکەی ناو سکتە. پشکنینەکان ئەکرێت ئەو نیشان بدەن کە ئایا کۆرپەلەکە نەخۆشییەک، زیان پێگەییشتن یان لادانی کرۆمۆسۆمەکانی هەیە.

تۆ کە دووگیانی، خۆت بڕیارئەدەیت کە ئایا ئەتەوێت پشکنینت بۆ بکرێت یان نا. ئایا ئەتەوێت بە سۆنەر/ئەوپەڕی دەنگ هەر لە هەفتەی دووگیانی ١١ تا هەفتەی ١٤ هەم، پشکنینت بە سۆنەر بۆ بکرێت؟ ئەوا ڕاستەوخۆ پاش ئەوەی زانیت کە دووگیانیت پەیوەندیی بە سەردانگەیەکی مامان بکە.

تۆ پێویست ناکات خەرجی پشکنینەکە بدەیت کە تۆ کردنیت پێشکەش کراوە.

ئایا بۆچی من ئەبێت پشکنینم بۆ بکرێت؟

تۆ بۆت هەیە زیاتر دەربارەی کۆرپەلەکە بزانیت گەر تۆ بۆ دیاریکردنی کۆرپەلە پشکنینت بۆ بکرێت. بەزۆریینە شتەکان هەمووی باشن. بەڵام جاروبار کۆرپەلەکە نەخۆشیەکی هەیە، زیانی پێگەیشتوە یان لادانی کرۆمۆسۆمەکان هەیە.

لادانی کرۆمۆسۆمێک هەروەها ئەکرێت جاروبار کاریگەریی لەسەر چۆنێتی فەرمان و گەشەکردنی ئۆرگانی کۆرپەلەکە هەبێت. لادانی کرۆمۆسۆم ، جۆرێکە لە گۆڕانکاری لە پێکهاتووی ژەنەتیک، د ن ا. لادانی کرۆمۆسۆم ئەکرێت جاروبار کاریگەریی لەسەر گەشەکردن و فەرمانی ئۆرگانەکانی کۆرپەلە هەبێت. بۆ نموونە، لادانی کرۆمۆسۆم بەزۆریینە کاریگەریی لەسەر فەرمانی مێشک هەیە.

هەندێکی دیاریکراو لە لادانی کرۆمۆسۆم ئەکرێت جێی ترس بێت و هەندێکی تر تا ڕادەیەک هەستیان پێ ناکرێت. تۆ ئەتوانیت بە دیاریکردنی کۆرپەلە بزانیت گەر کۆرپەلەکە لادانی کرۆمۆسۆمی هەبێت و ئەگەر وایە ئایا کۆرپەلەکە کام لادانەی هەیە.

لادانێکی ئاسایی لە کرۆمۆسۆما،  کۆنیشانەکانی نەخۆشی داون ە.

دیاریکردنی کۆرپەلە هەموو شتێک نیشانە نادات

دیاریکردنی کۆرپەلە هەموو نەخۆشیەکان، زیان پێگەیشتن یان لادانی کرۆمۆسۆم نیشان نادات. جاروبار دواتر لە دووگیانیەکەدا ئەبینرێن، کاتێک منداڵەکە لەدایکبوو یان دوترا لە ژیاندا.

ئایا تۆ یان کەسێکت نەخۆشی بۆماوەی/زکماکی یان لادانی کرۆمۆسۆمی هەیە؟ ئەگەر وایە ئەمە بۆ مامانەکەت یان دوکتۆرەکەت باس کە.

بەم شێوازە، پشکنینەکە ئەکرێت

پەیوەندیی بە سەردانگەیەکی مامانەوە بکە، گەر تۆ ئەتەوێت پشکنینت بۆ بکرێت. تۆ بۆخۆت هەڵبژاردە ئەکەیت کە کام لەو پشکنینانە بکەیت کە پێشکەشت کراوە.

تێکستی وێنە: تۆ بە سۆنەر لەسەر سکتەوە پشکنینت بۆ ئەکرێت.
تێکستی وێنە: تۆ بە سۆنەر لەسەر سکتەوە پشکنینت بۆ ئەکرێت.

پشکنین بە سۆنەر

تۆ ئەتوانیت دوو جار لە ماوەی دووگیانیەکەدا، هەمیشە بە سۆنەر پشکنینت بۆ بکرێت. یەکەم جار پشکنینت لە نێوان هەفتەی دووگیانی یانزەهەم و چواردەهەم بۆ ئەکرێت، پاشان جارێکی تر لە نێوان هەفتەی دووگیانی هەژدەهەم و بیستەم. لە پشکنینی دووهەمدا کۆرپەلەکە گەورەتر بووە و بۆیە ئاسانترە کە هەندێکی دیاریکراو لە نەخۆشیەکان، زیان پێگەیشتن و لادانی کرۆمۆسۆم ببینرێت.

بەم شێوازە پشکنینەکە ئەکرێت:

  • تۆ پشکنینەکەت لە دیوی دەرەوەی سکتەوە بۆ ئەکرێت و  بۆت هەیە وێنەی کۆرپەلەکە لە جووڵەدا، لەسەر شاشەیەک ببینیت.
  • یەکەم جار کە پشکنینت بۆ ئەکرێت، مامانەکە یان دوکتۆرەکە بۆت باس ئەکات کە درێژی ماوەی دووگیانیەکەت چەندە و کەی ئەبێت منداڵەکەت ببێت. جاری دووهەم بۆت هەیە بزانیت ئایا کۆرپەلەکە چەند گەشەی کردووە.
  • تۆ بۆت هەیە بزانیت کە چەند کۆرپەلە لەناو سکتا هەیە.
  • مامانەکە یان دوکتۆرەکە پشکنین لە ئەگەری نەخۆشی، زیانی کۆرپەلە یان لادانی کرۆمۆسۆم ئەکات.
  • مامانەکە یان دوکتۆرەکە پشکنین لەوە ئەکات کە ئایا وێڵداشەکە لە کویی منداڵدان دایە.

 

پشکنین هەم بە سۆنەر و هەم بە تاقیکردنەوەی خوێن (KUB)

پشکنینی KUB بەواتا تۆ پشکنینت هەم بە سۆنەر و هەم بە تاقیکردنەوەی خوێن بۆ ئەکرێت لە هەفتەی دووگیانی یازدەهەم تا چواردەهەم. پشکنینەکە ئەتوانێت نیشان بدات ئایا چەند شیاوێتی هەیە کە کۆرپەلەکە یەکێک لەو لادانی کرۆمۆسۆمە ئاسایی ترەکانی هەبیت. نموونەیەک بۆ ئەمە کۆنیشانەی داون ە.

تۆ بۆت هەیە تاقیکردنەوەیەکی خوێن بکەیت لە دوامەودای یەک هەفتە بەر لەوەی کە تۆ بە سۆنەر پشکنینت بۆ بکرێت. لەمااوەی سۆنەرەکەدا، مامانەکە شلاوێک لە پشتملی کۆرپەلەکەوە ئەپێوێت. پاشان تۆ بۆت هەیە بزانیت ئایا چەند شیاوێتی هەیە کە کۆرپەلەکە لادانی کرۆمۆسۆمی هەبێت. جا تا چەند شیاوێتی هەیە، ئەوە بۆ نموونە پەیوەستە بەوەی تاقیکردنەوەی خوێنەکە چی نیشان ئەدات، ئایا چەند شلاو لە پشت ملی منداڵەکەدا هەیە، تۆ کێشت چەندە و تۆ تەمەنت چەندە.

ئەمە پاش پشکنینی KUB ڕووئەدات:

  • شیاوێتی لادانی کرۆمۆسۆم بەزۆرینە زۆر کەمە و هەموو ئەنجامەکان ئاسایین. ئەوکاتە تۆ پێشکەشکاری پشکنینی زیاترت پێ نادرێت.   
  • تۆ بۆت هەیە تاقیکردنەوەیەکی خوێن بەجێ بهێڵیت گەر شیاوێتیەکی گەورەتر هەبێت کە کۆرپەلەکە لادانی کرۆمۆسۆمی هەبێت. تاقیکردنەوەی خوێنەکە بە NIPT ناوئەبرێت.
  • تۆ ئەتوانیت بۆت هەبێت نموونەی سەراوی کۆرپەلە/ئاوی پزدان بۆ تاقیکردنەوە بەجێبهێڵیت، گەر شیاوێتیەکی گەورە هەبێت کە کۆرپەلەکە لادانی کرۆمۆسۆمی هەبێت.

پشکنین بە تاقیکردنەوەی خوێن (NIPT)

هەیە کە کۆرپەلەکە یەک لەو لادانی کرۆمۆسۆمە ئاساییانە هەبێت. نموونەیەک بۆ ئەمە کۆنیشانەی داون ە.

تۆ بۆت هەیە تاقیکردنەوەکە بکەیت پاش ئەوەی کە تۆ تاقیکردنەوەی KUB ت کرد. ئەوکاتە تۆ لە هەفتەی دووگیانی دوانزەهەم تا چواردەهەم دایت. ئەنجامی NIPT زیاتر تەواوە وەک لە KUB. تۆ واباشە تاقیکردنەوەکە نەکەیت گەر لە کۆرپەلەیەک فرەتر لە منداڵدانتا هەبێت.

مامانێک یان پەرستیارێک تاقیکردنەوەی خوێن لە باڵی تۆ وەرئەگرێت و پاشان تاقیکردنەوەی خوێنەکە بۆ شیکاری ڕەوانە ئەکات. تۆ ئەنجامەکەیت لە یەک تا دوو هەفتە بۆ دێتەوە. تۆ ئەتوانیت بۆت هەبێت کە تاقیکردنەوەیەک لە سەراوی کۆرپەلەکەوە یان لە وێڵداشەکەوە بەجێبهێڵیت، ئەگەر شیاوێتی گەوررە هەبێت کە کۆرپەلەکە لادانی کرۆمۆسۆمی هەیە.

تاقیکردنەوەی وێڵداش یان سەراو

تاقیکردنەوەیەک لە سەراوی کۆرپەلەکەوە یان لە وێڵداشەکەوە، ئەکرێت نیشان بدات کە کۆرپەلەکە لادانی کرۆمۆسۆمی هەیە. تۆ ئەتوانیت تاقیکردنەوە لە وێڵداشەوە لە هەفتەی یانزەهەمەوە بەجێبهێڵیت. تۆ ئەتوانیت تاقیکردنەوە لە سەراوەوە لە هەفتەی پازدەهەمەوە بەجێبهێڵیت.

دوکتۆرەکە دەرزیەکی تەنک ئەکات بەناو سکتا و لە وێڵداشەکەوە یان سەراوی کۆرپەلەکە تاقیکردنەوە وەرئەگرێت. پاشان دوکتۆرەکە تاقیکردنەوەکان بۆ شیکاری ئەنێرێت. تۆ ئەتوانیت هەرە زووترین یەک هەفتە دوای ئەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکە وەرگریت. جاروبار چەند هەفتەیەک ئەخایەنێت.

تاقیکردنەوەکان وا ئەکات کە تۆ مەترسیەکی تۆزێ گەورەترت هەبێت کە لە بارت بچێت. بەڵام مەترسییەکە ئێستاش زۆر کەمە.

ئایا چی ڕووئەدات گەر کۆرپەلەکە نەخۆشییەک، زیان پێگەیشتن یان لادانی کرۆمۆسۆمی هەبێت؟

تۆ بۆت هەیە چاوت بە دوکتۆرێک بکەوێت گەر تاقیکردنەوەیەک ئەوە نیشان بدات کە کۆرپەلەکە نەخۆشیەک، زیان پێگەیشتن یان لادانی کرۆمۆسۆمی هەبێت. جاروبار دوکتۆرەکە نازانێت ئایا لادانەکە مەترسیدارە. ئەوکات دوکتۆرەکە پێویستی بەوەیە کە زیاتر پشکنینت بۆ بکات.

لەوانەیە هەست بە دژواری بکرێت گەر پشکنینەکان نیشاندەن کە کۆرپەلەکە نەخۆشیەک، زیان پێگەیشتن یان لادانی کرۆمۆسۆمی هەبێت. بۆیە خۆشە کە قسە لەگەڵ یەکێکدا بکەیت. تۆ بۆت هەیە بۆ نموونە قسە لەگەڵ ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی، دەروونناس یان دوکتۆر بکەیت. تۆ بۆشت هەیە زیاتر دەربارەی نەخۆشی کۆرپەلەکە، زیان پێگەیشتن یان لادانی کرۆمۆسۆم بزانیت. 

هەندێکی دیاریکراو لە کەس ئەوە هەڵبژاردە ئەکەن کە بەردەوامی بدەن بە دووگیانیەکە و کەسانی تر ئەوە هەڵبژاردە ئەکەن کە کۆتایی پێ بهێنن. لێرەدا هیچ نە ڕاست نە هەڵە نییە. تۆ کە دووگیانیت هەمیشە خۆت بڕیار ئەدەیت. تۆ ئەتوانیت دووگیانیەکەت واز لێ بهێنیت تا هەفتەی هەژدەهەم. پاش ئەوە ڕێساویاسای تر کاری پێ ئەکرێت.

To the top of the page