یاساکان و مافه‌کان

ڕێگای دروست لە چآودێری نەخۆشیدا ببینەوە

Hitta rätt i sjukvården - sydkurdiska

تۆ ئەتوانیت شەووڕۆژ تەلەفۆن بۆ ژمارە ١١٧٧ بکەیت. لەوێ ئەتوانیت ئامۆژگاریی چاودێریی نەخۆشی وەربگریت و بۆت هەیە بزانیت کە پەیوەندیی بە کام سەردانگانەوە بکەیت بۆ یارمەتی وەرگرتن. بۆ ئەو سەخڵەتیانەی(دژواریانەی) کە کتوپڕ نین یان هەڕەشە لە ژیان ناکەن، ئەوا لەباری ئاساییدا، ئەگەر پێویستی کرد، ئەبێت لە بنکەی تەندروستی یان بەرامبەرەکەی بۆ یارمەتی بگەڕێیت . ئەگەر پێویستی کرد، ئەوا تۆ لە بنکەی تەندروستیەوە بۆ دوکتۆرە پسپۆڕەکانی تر لە نەخۆشخانەیەک ڕەوانەئەکرێیت.

 ئەوە ئاسان نییە کە مرۆڤ هەمدەم خۆی  هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکات کە چەند نەخۆشە. بە تەلەفۆنی ١١٧٧ پەرستیاریی شارەزا هەن کە هەڵسەنگاندن بۆ دژواریەکانت ئەکەن. ئەوان ئامۆژگاری ئەدەن، و ئەگەر پێویستبوو پێت ئەڵێن کە لە کوێ بۆ یارمەتی بگەڕێیت. ئەگەر تۆ بزانیت ڕوو لەکوێ بکەیت، کاتەکانی چاوەڕوانکردن کورتتر ئەبن و چاودێری باشتر ئەبێت.

چاودێریی کراوە و چاودێریی داخراو

چاودێریی نەخۆشی ئەکرێت بەسەر دوو بەشدا دابەشبکرێت، چاودێریی کراوە و چاودێریی داخراو. چاودێریی کراوە مانای ئەوەیە کە تۆ بۆت هەیە  پاش هەڵسەنگاندنی دژواریەکانت بڕۆیتەوە ماڵێ، بەڵام چاودێریی داخراو مانای ئەوەیە کە تۆ لە نەخۆشخانە ئەتهێڵنەوە.

تۆ کە پێویستت بە چاودێریی نەخۆشی لە مەڵەکەدا هەیە، ئەتوانیت یارمەتیی لە چاودێریی نەخۆشی لەماڵدا وەربگریت. زوربەی جاران شارەوانیە کە لەوە بەرپرسیارە.

بنکەی تەندروستی – بەپلەی یەکەم ڕوو لێرە ئەکەیت

کاتێک کە تۆ نەخۆشیت یان سەخڵەتیەکت هەیە ئەوا هەمیشە ئەتوانیت کە لە بنکەیەکی تەندروستی داوای یارمەتیی بکەیت. بنکە تەندروستیەکان ناویان زۆرە و بۆنموونە، پێشی ئەگوترێت سەردانگەی دوکتۆری خێزانیی، سەردانگەی دوکتۆری ماڵ یان بنکەی تەندروستی. تۆ کە کێشەیەکی تەندروستیت هەبو و پێویستت بە چاودێریی هەبوو، ڕوو لێرە ئەکەیت. تۆ ئەتوانیت ڕاستەوخۆ چارەکاری وەربگریت و ئەگەر پێویستت بە چاودێریی پسپۆڕانە هەبێت ئەوا بۆ جۆری دروست لە سەردانگە ئاراستەئەکرێیت.

تۆ ئەتوانیت کام بنکەی تەندروستی کە ئەتەوێت هەڵبژاردە بکەیت، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی کە ئایا کەوتۆتە ئەنجوومەنی پارێزگاوە یان ئەو هەرێمەی  کە تۆ لێی ناونووس کراویت یان لە جێیەکی تر. ئەمە هەموو بنکەکانی تەندروستی ئەگرێتەوە کە گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا یان هەرێم هەیە.

تۆ ئەشتوانیت بنکەیەکی تەندروستی جێگر هەڵبژاردە بکەیت، جاروبار پێیئەگوترێت خۆنووسین لە لیستی بنکەی تەندروستی.

بەشێکی زۆری چاودێریی کراوە، لە بنکەی تەندروستی ڕووئەدات، هەر لە کۆنتڕۆڵکردنی تەندروستی منداڵی تازە لەدایکبوو تا چارەکاریی نەخۆشییە ئاساییەکان، بۆنموونە وەک ملەخڕێ و نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەک شەکرە. تۆ ڕوو هەر لێرەش ئەکەیت ئەگەر ئەتەوێت ئامۆژگاریی وەربگریت کە چۆن واز لە جگەرەکێشان بهێنیت، یان کێشت دابەزێنی. ئەگەر پێویستت بە ڕاهێنانەوە (وەگوڕهێنانەوە) هەیە، ئەوا زوربەی جاران لە بنکەی تەندروستی وەریئەگریت. ئەگەر دوکتۆرەکە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکات کە تۆ پێویستت بە چاودێریی پسپۆڕانە یان ڕاهێنان بۆ وەگوڕهێنانەوە هەیە ئەوا حەواڵەنامەیەک بۆ سەردانگەیەکی چاودێریی کراوەی تر یان نەخۆشخانەیەک وەرئەگریت.

بنکەکانی تەندروستی لە ڕۆژانی ئاساییدا بە کاتی ڕۆژ کراوەتەوە. زۆر لە سەردانگەکانیش سەردانگەی کراوەیان بۆ ئەو کەسە هەیە کە هەمان ڕۆژ، لە هەندێک کاتی دیاریکراو لە هەفتەکەدا  پێویستی بە یارمەتییە هەیە، ئەمە بەبێ ئەوەی پێویست بە کاتگرتن بکات. بنکەکانی تەندروستی ئامۆژکاریکردنیان بە تەلەفۆن هەیە و ئەشتوانێت سەردانی ماڵ لە هەندێک دۆخدا سازبکات.

زۆر لە بنکەکانی تەندروستی سەردانگەی ئێشکگریان هەیە، بۆئەوەی سەخڵەتی ناکاو بە ئێوارانیش، ڕۆژانی پشوو و لە هەندێک دۆخی دیاریکراودا بە شەویش وەربگرن. تۆ ئەبێت زوربەی جاران تەلەفۆن بکەیتو کات بگریت. لە بری ئەوە، کاروباری ئێشکگرتن لە بەشێک لە وڵاتدا لە سەردانگەی کتوپڕ لە نەخۆشخانە ئەکرێت.

ئەرکەکانی دوکتۆری گشتیی

ئەودوکتۆرانەی کە لە بنکەی تەندروستی کارئەکەن، بە شێوەیەکی سەرەکی دوکتۆری گشتیین. ئەوە ئەکرێت پێشی بگوترێت دوکتۆری ماڵ یان دوکتۆری خێزان. هەموو دوکتۆرە گشتییەکان پسپۆڕییان لە پزیشکایەتی دەرمانی گشتییدا هەیە.

دوکتۆرە گشتییەکان هەڵسەنگاندن بۆ سەخڵەتیەکانت ئەکەن، لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی ئەکەن و چارەکاری هەم بۆ دۆخی کوتوپڕهەم بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان ئەدەن، ئەمە ئەگەر نەخۆشییەکی درێژخایەنی مەترسیدار نەبێت. ئەوان لە پەیوەندییەکانت لەگەڵ بەشەکانی تری چاودێریی هاریکارییت ئەکەن، ئەگەر پێویستت بە پەیوەندییکردن لەگەڵ نەخۆشخانەیەک یان دوکتۆرێکی پسپۆڕی تر هەبوو. دوکتۆرە گشتییەکان ئەتوانن چارەکاریت بدەنێ ئەگەر خەمۆکیەکی دژواری سووک یان مامناوەندت هەبێت. بیرۆکەکە ئەوەیە کە تۆ بە سەخڵەتیەکانتەوە بتوانیت بۆلای هەمان دوکتۆر بچیت و بەردەوامی و ئاسوودەییت هەبێت.

دوکتۆرە گشتییەکان کار لەگەڵ چاودێریی پێشگیریی لێکراویشدا ئەکەن، ئەویش لەڕیگەی ئەوەی کە بۆ نموونە هاریکاری ئەوانە بکرێت کە ئەیانەوێت شێوازی خۆیان بۆ ژیانکردن بگۆڕن. ئەوە بۆ نموونە لەوانەیە کە وازهێنان بێت لە جگەرەکێشان، کێش دابەزین یان خوپێوەگرتن بە خواردنەوەی ئەلکوهولی بگۆڕێت.

لە بنکە تەندروستیەکان، هەروەک لە نەخۆشخانەکان ئەکرێت دوکتۆر هەبێت لەژێر خوێندندا کە پێیان ئەگوترێت دوکتۆری AT خزمەتکردنی گشتی یان دوکتۆری  ST خزمەتکردنی تایەبەت. دوکتۆری AT دووساڵ خزمەتکردنی گشتیی پاش خوێندنە بنەڕەتیەکەی لە پزیشکایەتی دەرمانیدا ئەکات . ئەم جۆرانە لە دوکتۆر لەلایەن دوکتۆرێکی گشتییەوە ڕێنماییکاری ئەکرێن.

دوکتۆری ST دوکتۆرێکە کە خزمەتێکی تایەبەت ئەکات. ئەوان لە بنکەی تەندروستی دوکتۆرن کە پسپۆڕی بۆ دوکتۆری گشتیی ئەکەن، بەڵام لەوانەشە کە ئەوان ئاراستەیەکی تریان هەبێت. خوێندنی پسپۆڕی نیزیکەی پێنج ساڵانی پێئەچێت.

گرووپە پیشەییەکانی تر لە بنکەکانی تەندروستی

ئەوە لە شوێنە جیاوازەکانی وڵاتدا جیاواز دیارە، بەڵام لە بنکەیەکی تەندروستی ئەکریت پەرستییارەکانی گەڕەک، یاریدەدەری پەرستیار، چارەکاری سرووشتیی، مامانان و سکرتێرەکانی دوکتۆر کاری لێ بکەن. جاروبار چارەکارانی کارکردن، دەروونناسەکان، ڕاوێژکارانی کۆمەڵایەتی و پسپۆڕانی خۆراکیشی(دیەتیستی) لێبیت.

زوربەی جاران، لە بنکەی چاودێریی تەندروستی، چاودێریی تەندروستی دایکان- و منداڵانیشی لێیە. شیکاری پزیشکایەتی زیندەوەریی و یاریەدەدەرانی ئەزموونگەکان لەو ئەزموونگایانە هەن کە زۆر لە بنکەکانی تەندروستی هەیانە. زوربەی جاران لە پرسگاکە یان کاساکە چاوت بە کارمەندی پرسگا یان سکرتێری دوکتۆر ئەکەوێت کە بەگشتیی کاریی کارگێڕیی بنکەی تەندروستیەکە بەڕیوە ئەبەن.

پەرستییارانی ناوجە

پەرستییارانی ناوچە، پەرستییارن کە لەسەر خوێندن بەردەوام بوون. ئەوان ئەرکی کارکردنی بەکردەیان هەیە، وەک پێدانی دەرمانی کوتان، دەرمان دابەش بکەن یان برین بپێچنەوە. پەرستیارانی ناوچە کار لەوەشدا ئەکەن کە پێشگیریی لە ناتەندروستی بکەن، لەڕێگەی ئەوەوە کە بۆنموونە، ڕابەری گرووپی وازلەجگەرەکێشان بکەن. زۆرجارانیش سەردانی ماڵەوە لای ئەو نەخۆشانە ئەکەن کە ناتوانن بۆ چارەکاریی یان تاقیکردنەوە وەرگرتن بۆ بنکەی تەندروستی بێن.

زوربەی جاران، پەرستییارانی ناوچە، سەردانگەی خۆیان بۆ نەخۆشان بە نەخۆشی درێژخایەنەوە هەیە، وەک بۆ نموونە، نەخۆشی شەکرە یان ئاستما(ڕەبو). ئەوان ئاگایان لە بەشێکی چارەکارییەکە هەیە و مافی بەڕەچەتەنووسینی هەندێکی دیاریکراو لە دەرمانیان هەیە.

یاریدەدەریی پەرستییار

یاریدەدەریی پەرستییار لەگەڵ دوکتۆران و پەرستییاراندا کارئەکەن. ئەوان بۆ نموونە، تاقیکردنەوەی خوێن ئەگرن، پشکنین بۆ دڵ بە نەخشەکێشانی کارەبایی ئەکەن و لەتازەوە برینپێچانەوە ئەکەن. لە زۆر لە بنکە تەندروستیەکاندا سەردانی ماڵەوەش ئەکەن. یاریدەرانیی پەرستییار ئەکرێت لە پرسگەی بنکەی تەندروستییەکە دانیشن.

چارەکارانی سرووشتیی و پسپۆڕانی جیمناستیک

چارەکارانی سرووشتی(فیزیۆتێراپێفت) و پسپۆڕانی جیمناستیک(ڕاهێنانی لەش)لە پێش هەموو شتێکدا کار لەگەڵ ئەو نەخۆشانە ئەکەن کە سەخڵەتی وایان هەیە کە کاریگەریی لەسەر توانای جوڵانەوەیان هەیە. ئەوە لەوانەیە ئازاری پشت یان مل بێت، یان وەگوڕهێنانەوە پاش زیانپێکەوتنەکان یان نەخۆشییەکان، وەک بۆنموونە، خوێنپژانیی مێشک و وەستانی مێشک(بەهۆی خوێنگرمۆڵەبوونەوە). چارەکارییەکە لەوانەیە ئامۆژگاریی بێت لەسەر ڕاهێنان کە بۆخۆت ئەتوانیت بیکەیت، بۆ نموونە خاوکردنەوە. چارەکارە سرووشتییەکان و پسپۆڕانی جیمناستیک ئەتوانن کە مەشقکردن بە ڕەجەتە بنووسن بۆ پێشگیرییلێگرتن یان کەمکردنەوەی نەخۆشییەک.

تۆ ئەتوانیت کە کات ڕاستەوخۆ لای چارەکاری سرووشتیی یان پسپۆڕی جیمناستیک بەبێ حەواڵەنامەی دوکتۆر بگریت.

ناپراپاتەکان و شیروپراکتەرەکان

ناپراپات و شیرۆپراکتەرەکان، ئەمانە ژانی پشت و کۆئەندامی جوڵان چارەکاری ئەکەن. هەردوو گرووپە پیشەییەکە بەدەست چارەکاری ئەکەن. لە هەندێکی دیاریکراو لە بنکە تەندروستیەکان شیرۆپراکتەری لێیە، بەڵام زوربەی ئەوانەی کە کاری ناپراپات و شیرۆپراکتەری ئەکەن گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا لە وڵاتدا هەیە.

چارەکاریی کارکردن

چارەکارانی کارکردن یارمەتی ئەو کەسانە ئەدەن کە کەمبوونەوەی توانایان هەیە بۆ تاقیکردنەوەی کەرەستەی یارمەتیی. چارەکاریی کارکردن ئەتوانێت یارمەتیت بدات کە ڕێگاچارەی بەکردە ببینیتەوە کە ژیانی ڕۆژانەت ئاسانتر بکات، بۆنموونە لەڕێگەی گونجاندنی خانووەکە بۆ کورسی چەرخدار.

ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتی

ڕاوێژکارە کۆمەڵایەتییەکان(کیوراتۆر) کۆمەکی کۆمەڵایەتی- دەروونی ئەدات. ئەوە ڕەنگە ئەوە بێت کە قسە لەگەڵ ئەو کەسەدا بکات کە لە قەیران دایە. ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتی ئامۆژگاریش لەسەر ئابووری و کار ئەدات ئەگەر نەخۆش بوویت. ڕاوێژکارە کۆمەڵایەتییەکان لە زوربەی جاراندا بڕوانامەی دەرچوونیان وەک کۆمەڵناس هەیە کە خوێندنی تری وەک کاری کۆمەڵایەتی هەیە.

دەروونناسەکان

جاروبار دەروونناسیش لە بنکەکانی تەندروستی هەن. ئەوان مامەڵەکردنی دەروونی ئەدەن و جاروبار چارەکاریی دەروونی پێشکەش ئەکەن.

زوربەی جاران، لە بنکەکانی تەندروستی، کۆمەکێکی ماوەکورت ئەدەن، بۆئەوەی کە خۆت بتوانیت لەگەڵ دۆخێکی دژواردا دەرەقەت بێیت. دەروونناسەکە ئەشتوانێت کە تاقیکردنەوەی دەروونی بکات کە بۆنموونە لە لێکۆڵینەوەکانی ڕاهێنانەوەدا(وەگوڕهێنانەوە)هەن.

هەردوو ڕاوێژکارەکۆمەڵایەتیەکان و دەروونناسەکانیش ئەتوانن ڕابەریی چارەکاریی لە گرووپدا بکەن، وەک بۆنموونە گرووپی مامەڵەکردن لەگەڵ سترێسدا(فشاربۆهاتن).

پسپۆڕانی خۆراک

پسپۆڕانی خۆراک(دایەتیست) لە خۆراکدا پسپۆڕن. ئەوان ئامۆژگاریی ئەدەن کە ئەگەر تۆ لە نەخۆشی شەکرەدا یان هەستەوەریدا بتەوێت بۆ نموونە، کێشەکەت بگۆڕیت یان خۆراکت بگۆڕیت.

چاودێریی دایکان – و منداڵان

سەردانگەی مامان

زوربەی جاران، لە بنکەی تەندرووستی یان بەستراو بەوەوە، سەردانگەیەکی مامان هەیە کە مامان کاری لێئەکەن. پێشی ئەگوترێت بنکەی چاودێریی دایکان MVC. تۆ ڕوو لەو جێیە ئەکەیت بۆ پرس لەسەر کەرەسەی پێشگیریی لە منداڵبوون و نەخۆشییە سێکسیەکان یان کاتێک کە دووگیانیت. زوربەی ساردانگەکانی مامانان گرووپی باوان سازئەکەن کە کۆرس پێش لەدایکبوونەکە ئەخوێنن. مامان نموونەی شانەش ئەگرن بۆ ئەوەی پێزانینیان لە گۆڕانکاریی ناو شانەکانی ملیمنداڵدان هەبێت. چوونە لای سەردانگەی مامان بە خۆڕاییە و مرۆڤ ئەتوانێت کام سەردانگەی ئەوێت ڕووی تێبکات.

لە سەردانگەکانی مامان، مامان کارئەکەن، کە پەرستییارن و خوێندنی تریان خوێندووە. ئەوان شارەزاییان لە بەشەکانی تردا ، وەک بەشەکانی منداڵبوون و زایینگا هەیە. لە هەندێک لە سەردانگەکان یاریدەدەرانی پەرستییاریش کارئەکەن، کە ئاگایان لە هەندێکی دیاریکراو لە تاقیکردنەوەوەرگرتن هەیە.

ڕۆژێک لە ڕۆژەکانی هەفتەدا، دوکتۆرێکی نەخۆشی ژنانە و دوکتۆرێکی پسپۆڕی گشتیی لە چاودێریی دایکان MVC کارئەکەن.

بنکەی چاودێریی منداڵان

 بنکەی جاودێریی منداڵان BVC، لە زوربەی جاراندا ئەویش بە بنکەی چاودێریی تەندروستییەوە بەستراوە. لە بنکەی جاودێریی منداڵان BVC بەواتا، پەرستییارانی کە خوێندنی تایەبەتیان لە منداڵدا هەیە کارئەکەن.

بنکەی جاودێریی منداڵان، کۆنتڕۆڵی تەندروستی منداڵی تا ٦ ساڵان ئەکات. ، پاش ئەوە منداڵەکان یارمەتی لە چاودێریی تەندروستی لەخوێندنگا وەرئەگرن. بنکەی جاودێریی منداڵان کوتانیش ئەکات و ئامۆژگاریی لەبارەی بۆنموونە،  مەمکپێدانیشەوە، خواردن و خەوەوە ئەدات. مرۆڤ وەک باوانی منداڵێکی نەخۆش ڕوو لە بنکەی تەندروستی یان بەشی کتوپڕی منداڵان ئەکات. لەباری ئاساییدا بنکەی جاودێریی منداڵان سەردانگەی کراوەی هەیە بەبێ کاتگرتن. زوربەی جاران ئەشکرێت کە کات بگریت.

دەروونناسانیش هەن کە بە هەردووک چاودێریی تەندروستی دایکان- و منداڵانەوە بەستراون.

چاودێریی پریڤات

چاودێریی ئەکرێت کە لە ئەنجوومەنی شارەوانی و هەرێمدا و لەلایەن کۆمپانیای پریڤاتەو(کەرتی تایەبەتەوە) بەڕێوەببرێت، کە گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا یان هەرێمدا هەیە. لە بنکەی چاودیریی تەندروستی پریڤات و بنکەی چاودێریی تەندروستی دایکان هیچ جیاوازیەک لە حەقدەستی نەخۆشدا نییە، جا مرۆڤ بۆ سەردانگەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا/ سەردانگەکانی هەرێم یان بۆ لای پریڤاتێک بڕوات، ئەمە ئەگەر گرێبەستێ لە گەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا یان هەرێمدا هەبێت.

چاودێریی پێدەری پریڤاتیش هەن کە گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا یان هەرێمدا نییە. ئەوسا تۆ بۆ خۆت ئەبێت هەموو تێچوونەکەی بدەیت. ئەوە لەوانەیە ئەو کلینیکانە بن کە نەشتەرگەریی بەهۆکاریی جوانکارییەوە ئەکەن، بەڵام هەروەها سەردانگەی دوکتۆرانی تریش. زۆر سەردانگەی دەروونی لە کەرتی پریڤاتدا بەڕێوەئەبرێن، بەبێ ئەوەی کە گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا یان هەرێمدا هەبێت.

ئەگەر تۆ نازانیت ئایا سەردانگەیەک گرێبەستی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا یان هەرێمدا هەیە یان نا، ئەوا شتێکی باشە کە پێش سەردانەکە پرسیاری ئەوە بکەیت کە چەندی تێئەچێت.

چاودێریی پسپۆڕانە

لە سەردانگە پسپۆڕەکان چاوت بە دوکتۆری پسپۆڕ ئەکەوێت کە لە بواری تردا، وەک لە زانستی پزیشکی گشتیدا پسپۆڕی هەیە. مرۆڤ ئەتوانێت کە لە هەندێک دۆخی تایەبەتیدا، ڕاستەوخۆ ڕوویان تێبکات و بەشێک لە نەخۆشخانە نیزیکەکان، بە تایەبەت لە ناوچەکانی شارەگەورەکە خۆی، لە ڕۆژانی ئاساییشدا سەردانگەی کتوپڕیان هەیە. لە دۆخی تردا داوا ئەوەیە کە حەواڵەنامەیەکت لە دوکتۆرێکی بنکەی تەندروستییەوە پێبێت.

چاودێریی کراوەی پسپۆڕانە ئەو چاودێرییەیە کە ئەتوانیت وەریبگریت بەبێ ئەوەی لە نەخۆشخانە گلبدرێیتەوە(بخەوێنرییت). ئەوە لەوانەیە سەردانگەی پێست یان سەردانگەی چاو بێت. ئەگەر نەخۆشیەکی تایەبەتت هەیە ئەتوانیت ڕاستەوخۆ ڕوو لە سەردانگەکە بکەیت کە لە نەخۆشییەکەی تۆدا پسپۆڕە، بۆنموونە سەردانگەی گورچیلە.

تۆ ئەتوانیت هەڵبژاردنی گەڕان بەدوای چاودێریی پسپۆڕانە لە سەردانگەیەکی کراوەی چاودێریی بکەیت، لە هەر کوێی سوید بێت، بەڵام جاروبار پێویستت بە حەواڵەنامەیەکە.

دوکتۆرانی پسپۆڕی جیاواز

دوکتۆری پسپۆڕ ئەو دوکتۆرانەن کە خزمەتی تایەبەتییان وەک دوکتۆری خزمەتی تایەبەتیی ST تەواوکردووە. لێرەدا دوکتۆری تایەبەت لە زۆر بواردا هەن. هەرە گەورەکەیان جگە لە پزیشکایەتی دەرمانیی گشتیی، پزیشکایەتیی دەرمانی هەناوییە، نەشتەرگەریی، ئۆرتۆپێدیی(پزیشکایەتی ئێسکان) و دەروونپزیشکییە.

دوکتۆرانێ کە بە پزیشکایەتیی دەرمانی هەناوییەوە کارئەکەن، بۆ نموونە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکانی خوێن، کێشەکانی ڕیخۆڵە وگەدە و نەخۆشیەکانی سی. ئەوانە زوربەی جاران ئەو نەخۆشیانە ئەگرنەوە کە پێویستی نە نەشتەرگەریی نییە، بەڵکو پێش هەموو شتێک بە دەرمان چارەکاریی ئەکرێن یان لەڕێگەی ئەوەی کە تۆ شێوازی ژیانت ئەگۆڕیت.

نەشتەرگەریی بەشێکی پسپۆڕانەیە کە تێیدا نەشتەرگەران چارەکاریی نەخۆشیەکانی ئۆرگانە هەناویەکان لەڕێگەی نەشتەرگەرییەکەوە ئەکەن. ئەوە لەوانەیە بۆنموونە، بەردی زراو- و گورچیلە یان قۆڕی لاموسەڵدان (قۆڕیی ئەشکنجی)بێت

ئۆرتۆپێدەکان (دوکتۆرانی ئێسک)چارەکاریی نەخۆشیەکانی ئۆرگانی جوڵانەوە ئەکەن کە پێویستیان بە نەشتەرگەریی هەیە. ئەوە لەوانەیە ئێسکشکان، نەخۆشییەکانی جومگە یان خزانی پەپکە(دیسک)بێت.

پزیشکی دەروونناس ئاگای لەو کەسانە هەیە کە کێشەی دەروونیان هەیە، وەکو خەمۆکی گرانتر یان شێواویبوونەکانی کەسایەتی یان ئەو نەخۆشانەی کە بە ئەلکوهول یان تەنە هۆشبەرەکان(تلیاک)ئاڵوودەبوون. پزیشکی دەروونناس، پزیشکێکی باوەڕپێکراوە کە خوێندەواری تایەبەتی لە دەروونناسیدا هەیە.

چاودێریی لە کێشەی تایەبەتدا

لە هەندێکی دیاریکراو لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان و هەرێمەکان ئەمانەش هەیە، بۆنموونە چاودێریی بەدبەکارهێنان- و ئاڵوودەبوون و دەروونپزیشکی منداڵان- و لاوان، BUP. لەوێ کارمەندانێ بە خوێندەواری تایەبەتەوە کە بۆ ئەو جۆرە کێشانەیە کارئەکەن. مرۆڤ ئەتوانێت لە بنکەی تەندروستییەوە حەواڵەنامەیەک وەربگرێت، بەڵام تۆ ئەشتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بەم سەردانگانەوە بکەیت.

تۆ ئەتوانیت ڕاستەوخۆ ڕوو لە سەردانگەکانی لاوان و سەردانگەکانی سێکس- و سەردانگەکانی پێکەوەژیان بەبێ حەواڵەنامە بکەیت. زوربەی ئەوانەی کە ڕوو لە سەردانگەکانی لاوان ئەکەن لە نێوان ١٣ و ٢٥ ساڵانن.

چاودێریی کتوپڕ

سەردانگەکانی کتوپڕ، لە نەخۆشخانەکانی کتوپڕ شەووڕۆژ کراونەتەوە. تۆ بۆ شتی وا ڕوو لەو شوێنانە ئەکەیت کە نەکرێت چاوەڕوانی بکەیت، بۆنموونە نەخۆشییەکی گران یان بیماربوونێکی کتوپڕ. ئەوە لەوانەیە ئازاریی کتوپڕ لە سنگدا بێت، قاچێکی شکاو یان خوێنلێهاتنی دژوار بێت. تۆ ئەشتوانیت بۆ بەشی کتوپڕ بچیت ئەگەر هەر لە پێشترەوە نەخۆش بیت و لەپڕ خراپتر بیت. تۆ ئەتوانیت حەواڵەنامەیەک لە بنکەی چاودێریی تەندروستییەوە بۆ سەردانگەی کتوپڕ وەربگریت، ئەگەر دوکتۆری بنکەی چاودێریی تەندروستی هەڵسەنگاندنی ئەوەی کرد کە تۆ خێرا پێویستت بە چاودێرییە لە نەخۆشخانەدا.

گرووپی پیشەیی جیاواز لە سەردانگەی کتوپڕ

لە سەردانگەی کتوپڕ، یاریدەدەرانی پەرستییار، پەرستیاران و دوکتۆران کارئەکەن. ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتیش لەوێ هەن.

ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتی، لە پێش هەموو شتێکەوە کۆمەک بە کەسوکار ئەدات لە کارەساتی دژواردا یان مردندا. ئەوان ئەشتوانن پشتگیریی ئەوانە بکەن کە دووچاری لێدان یان سێکسی بەزۆرەملێ بوون.

ئەو دوکتۆرەی کە لە کتوپڕ نەخۆش وەرئەگرێت، ئەکرێت دکتۆرێکی پسپۆڕ بێت، بەڵام ئاساییانەیە کە دوکتۆرێ بێت لە ژێر خوێندندا، بە واتا دوکتۆری خزمەتگوزاریی تایەبەت یان دوکتۆری خزمەتگوزاریی گشتی. دوکتۆرێکی پسپۆڕی بەرپرسیارهەمیشە هەیە بۆ ئەو دوکتۆرەی لەژێر خوێندندایە، تا بتوانێت داوای یارمەتیی لێبکات ئەگەر پێویست بوو. لە سەردانگە کتوپڕەکانی سەر بە نەخۆشخانەی زانکۆ ئەتوانیت چاوت بە دوکتۆری کاندید بکەوێت. ئەوانە لە بەشی کتوپڕن بۆ ئەوەی فێربن، بەڵام هیچ بەرپرسیارێتیەکیان بۆ چارەکاریەکە نییە.

ئەرکی سەرەکی دوکتۆریی کتوپڕ ئەوەیە کە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکات کە تەندروستیت چۆنە، ئایا ئەتوانیت چارەکاریی وەربگریت و پاشان بۆ ماڵەوە بڕۆیتەوە یان پێویستت بەوەیە کە لە یەکێک لە بەشەکانی نەخۆشخانە گلبدرێیتەوە.و چاودێریی وەربگریت. زوربەی جاران ناوبراو بە جێگای تێبینیکردن لە نەخۆشخانە هەیە، ئەگەر دوکتۆرەکە بیەوێت بزانێ سەخڵەتیەکانت چی لێ بەسەردێت، ئەوا ئەتوانیت چەند ساتێک یان تا ڕۆژی ئاییندە لەوێ بمێنیتەوە.

جاروبار پێویست ئەکات کە لەسەر چارەکاری لای چاودێریی کراوە بەردەوامبوون هەبێت، وائاساییە کە لە بنکەی چاودێریی تەندروستی یان سەردانگەی پسپۆڕ بیت. ئەوسا دوکتۆرەکەی نەخۆشخانە ئەتوانێت حەواڵەنامەیەکت بداتێ بۆ ئەو دوکتۆرەی کە ئەبێ ئاگای لە بەدواداچوونەکە بێت. جاروبار بۆت هەیە خۆت بۆ بەداواداچوون پەیوەندیی بە بنکەی چاودێریی تەندروستییەوە بکەیت.

نەخۆشخانە ناوچەییەکان و نەخۆشخانە نیزیکەکان

نەخۆشخانە ناوچەییەکان و نەخۆشخانە نیزیکەکان، نەخۆشخانەی بچووکترن، کە هەمیشە بەشی کتوپڕیان نییە کە شەووڕۆژ کرابێتەوە. لێرە ئەو دوکتۆرانە کارئەکەن کە پسپۆڕێتی جیاوازیان هەیە. زوربەی جاران، چارەکارییەکە لە چاودێریی کراوەدا ڕووئەدات، ئەمەش مانای ئەوەیە کە پاش سەردانەکە مرۆڤ بۆ ماڵەوە ئەڕواتەوە. لێرەدا ئەو بەشانەشی لێیە کە ئەکرێت لێی بمێنیتەوە، ئەگەر تۆ پێویستت بەو چاودێرییە پێشکەوتووە نەبێت کە لە نەخۆشخانە کتوپڕەکان هەیە.

To the top of the page