خۆچاره‌سه‌ریی منداڵ

ئازار لە گوێدا

Ont i örat - sydkurdiska

ئازارهەبوون لە گوێدا، هەم لای منداڵ و هەم لای گەورەساڵان زۆر ئاساییە. لای منداڵان زوربەی جاران هۆکارەکەی سەرماخواردنە یان هەوکردنی گوێ یە. لای گەورەساڵان وا ئاسایییترە کە هۆکارەکەی بیرۆی ناو کەناڵی گوێ بێت. زوربەی جاران کێشەکە لە خۆیەوە نامێنێت باڵام لە هەندێک دۆخی دیاریکراودا ئەکرێت پێویست بە شێوەیەک لە چارەکاریی بکات.

ئەم دەقە لەبارەی هۆکارە ئاساییەکانی ژانی گوێیە، ئایا بۆخۆت چی ئەتوانیت بکەیت و کەی لە چاودێری بگەڕێیت.

.Läs texten på svenska här

جۆرەهای جیاواز لە ئازاری گوێ

ئازار لە گوێیەکدا یان هەردوو گوێکاندا پەیوەستە بە زۆر هۆکاری جیاوازەوە. تۆ لەوانەیە چڵککردنێکی ڤایرۆسیت هەبێت، چڵککردنێک بە باکتریاگەل یان هەوکردنی کەناڵی گوێ. زوربەی جاران دژوارە بزانرێت بۆچی مرۆڤ ئازاری گوێی هەیە.

ئازاری گوێ لە سەرماخواردندا

لە سەرماخواردنیی ڤایرۆسی دا وا نەریتە کە لووت و گەروو هەویان کردبێت. وا نەریتە کە ناو گەروو سوور و وروژاو بوو دیاربن و ئەکرێت ناو گەروو ئازاری هەبێت. ئاساییشە کە دژواری وەک تا، هەڵامەت و کۆکەش هەبێت لە کاتی سەرماخواردندا. ئەکرێت ناو گوێش ئازاری هەبێت. ئەوە ئەکرێت هۆکاری پەستانی ناو گوێ بێت لەبەرئەوەی لینجەپەردە ئاوساون.

سەرماخواردنەکە ئەوەش زەحمەتتر ئەکات کە لینجەپەردەی ناو گوێ و لووت بەرگری لەخۆ بکەن دژی بەکتریاگەلێ کە لەوانەیە ببنە هۆکاری هەوکردنی گوێ. کەسانی ساخیش ئەکرێت هەڵگری ئەم بەکتریاگەلەی پشت لووت بن. زۆرینەی منداڵان ئەوەیان هەیە، گەورەساڵان زیاتر بە دەگمەن. بەکتریاکان دەرفەتی ئەوەیان ئەبێت کە نەخۆشتخەن کاتێک کە یەکەم شت چڵککردنی ڤایرۆسی ڕێگای بۆ ئەوە خۆش کردبێت.

ئازار لە گوێدا لە کاتی هەوکردنی گوێدا

هەوکردنی گوێ لای منداڵان زۆر ئاساییە و زوربەی جاران پێکەوە لەگەڵ سەرماخواردن دێت. گەورەساڵانیش ئەکرێت هەوکردنی گوێیان هەبێت، بەڵام لێکچوو بەو وا ئاسایی نییە. لە هەوکردنی گوێدا کێم لە گوێی ناوەڕاستا دروست ئەبێت و پەردەی گوێ سوور و ئەستوور ئەبێت. پەردەی گوێ لەوانەیە بۆ دەرەوە دەرپەڕێت و خراپتر بجووڵێتەوە.

لەکاتی هەوکردنی گوێدا گوێ ئازاری ئەبێت. هۆکارەکەی ئەوەیە کە لینجەپەردەکەی ئاوساوە و کە پەستانی گوێی ناوەڕاست زیاد ئەکات و کە پەردەی گوێ هەوی کردووە. منداڵانیش و گەورەساڵانیش ئەکرێت گوێیان کپ بێت و بیستنێکی خراپتریان لەو کاتا هەبێت کە هەوکردنی گوێ بەردەوامە. مرۆڤ لەوانەیە تای بێت. لای منداڵی ژێر یەک ساڵ تا ئاساییە باڵام لای منداڵی گەورەتر و گەورەساڵان زیاتر نائاساییە.

جاروبار پەستانی ناو گوێی ناوەڕاست ئەوەندە زۆر ئەبێت کە پەردەی گوێ ئەتەقێت. لەوانەیە پێش ئەوەی بتەقێت ئازارێکی زۆری هەبێت، بەڵام پاشان ژانکردنەکە خێرا کەم ئەکات. کاتێک کە پەردەی گوێ ئەتەقێت وا نەریتە کە کێم لە کەناڵی گوێوە بێتە دەرێ. زوربەی جاران پەردەی گوێ لە خۆیەوە ساڕێژ ئەبێت و دێتەوە یەک و نەریت وایە مرۆڤ پاش ئەوە هیچ ناڕەحەتییەکی نەبێت. واباشە کە مرۆڤ هەمیشە لە چاودێری بگەڕێت گەر پەردەی گوێ تەقی، لەبەرئەوەی پێویستە هەوکردنەکە بە ئەنتی بایۆتیک (پەنسلین)چارەکاریی بکرێت. هۆکاری ئەمە ئەوەیە کە هەوکردنی گوێ بەهێزە گەر پەردەی گوێ تەقیبێت.

ئازاری گوێ لەکاتی سووتانەوەی لینجەپەردەی ناوپۆش

لەکاتی سووتانەوەی لینجەپەردەی ناوپۆشی گوێ، تەڕاییەک(شلەیەک) لەناو گوێی ناوەڕاستا کۆئەبێتەوە. ئەمە بە هۆکاری ئەوەیە کە لوولەی ئۆستاکی(شەیپوری) گوێ ئاوساوە و ناکرێت بکرێتەوە و پەستانی ناو گوێ یەکسان کاتەوە. ئەوکاتە پەستان نزم ئەبێت و لەوانەیە شلاو(تەڕی) دروست بێت کە بە تەواویی یان بەشێک لە گوێی ناوەڕاست پڕکات. ئەمە وا ئەکات کە پەردەی گوێ وەک خۆی جووڵانەوەی نامێنێت، شەپۆلەکانی دەنگ کز ئەبن و بیستن لەوانەیە بۆ ماوەیەک خراپتر بێت. وا هەست ئەکرێت کە گوێ کپ بووبێت و دەنگەکە کز ئەبێت.

ئەوە ئاساییە کە منداڵ سووتانەوەی لینجەپەردەی گوێیان هەبێت پاش سەرماخواردنێ یان هەوکردنێکی گوێ. زوربەی جاران ناڕەحەتیەکە لەخۆوە بەسەرئەچێت و نابێت بە ئەنتی بایۆتیک چارەکاریی بۆ بکرێت. تۆ وەک گەورەساڵێک لەوانەیە کێشەی تەڕایی ناو گوێی ناوەڕاستت تووش بێت، بۆ نموونە ئەگەر تۆ نەتوانیت پەستان یەکسان بکەیتەوە لە کاتی فڕین بە فڕۆکە یان چوونەژێرئاودا. زوربەی جاران گەورەساڵانیش هاوکات لەگەڵ سەرماخواردندا کێشەیان بۆ دروست ئەبێت بەڵام وا نەریتە کە ناڕەحەتییەکان لە خۆیانەوە خێرا بەسەرچن. یەکسانکردنی پەستان لەوانەیە وا بکات کە ناڕەحەتیەکان خێراتر نەمێنێت. گەر ناڕەحەتیەکان بە هەفتەیەک نەمان ئەوا ئەبێت تۆ وەک گەورەساڵ هەمیشە لە چاودێری بگەڕێیت. ئەمە لە پێش هەموو شتێکەوە ئەوکاتە کاری پێئەکرێت کە ناڕەحەتیت تەنها لە یەک لا هەبێت.

ئازاری ناو گوێ لەکاتی بیرۆی ناو کەناڵی گوێ

ئازاری گوێ بۆ تۆی گەورەساڵ یان بۆ منداڵەکەت لەوانەیە هی ئەوە بێت کە هەوکردنێک لە ناو خودی کاناڵی گوێدا دروست بووبێت. ئەمە بە بیرۆی کاناڵی گوێ یان سووتانەوەی دەرەکی گوێ ناوئەبرێت. ئەوکاتە پێستەکەی ناو کاناڵی گوێیە وروژاوە و هەوی کردووە.

لە کاتی هەبوونی بیرۆی ناو کەناڵی گوێ دا پاککردنەوەی خۆیی گوێ وەک پێویست کارناکات. ئەمە وا ئەکات کە کەناڵی گوێ وروژاو بێت و دەست بەخوراندن بکات. هەوکردنەکە جاروبار مەترسیدارتر ئەبێت. ئەوکاتە کاناڵی گوێ ئەئاوسێت، لەوانەیە ئازاری هەبێت و لەوانەیە تەڕاییەکی بۆگەنی لینج لە گوێوە بێتە دەرێ. لە هەندێک دۆخی تایەبەتدا بڕێک پڕپۆڵە دروست ئەبێت و لەوانەیە بەکتریاگەل یان کارگ گەشە بکات. لەوانەیە بیستن بۆ ماوەیەکی کاتی خراپتر بێت و کەناڵی گوێ بەتەواوەتی یان بەشێکی بە بیرۆ، ئاوسان، تەڕایی یان شانەگەلی پێست بگیرێت. ئەمەش بە هۆکاری ئەوەیە کە دەنگی دەرەوە بە زەحمەتتر ئەگاتە پەردەی گوێ.

بیرۆی سووکتری ناو کەناڵی گوێ زۆر ئاساییە، بە تایەبەت لەناو ئەو کەسانەدا کە زۆر مەلەئەکەن یان لەناو ئاودا خۆئەشۆن. هەروەها ئاساییشە گەر مرۆڤ چیلکەی سەربەلۆکە بۆ ناو کەناڵی گوێ بەکارئەهێنن. تووشبوون بە بیرۆی ناو کەناڵی گوێ لە کەش و هەوای گەرم و شێداردا ئاسانترە. بۆیە تووشبوون بە ناڕەحەتی لە سوید دا بە هاوینان یاخود لە کاتی گەشت بۆ ووڵاتانی گەرمتر ئاسانترە.

ئازاری گوێ بەهۆکاری تر

ئازاری گوێ لە دۆخی دەگمەندا ئەکرێت پەیوەست بێت بە هاتنەناوەوەی شێ بۆ ناو کەناڵی گوێ. منداڵی بچووک لەوانەیە مرواری،بەرد و شتی بچکۆلەی تر بخەنە ناو گوێیانەوە. ئەکرێت مێش و مەگەزیش بچنە ناو کاناڵی گوێوە.

پێداکێشان بە گوێدا یان بۆ نموونە بەرکەوتنی تۆپێک ئەکرێت پەردەی گوێ بتەقێنێت و ژان، خوێنلێهاتن، کزبوونی بیستن و جاروبار گێژبوون بدات. هەمان شت ڕەنگە لە مەلەی ژێرئاو یان لەناو فڕۆکەدا بێتەپێش گەر مرۆڤ فریانەکەوێت خێرا پەستان یەکسان کاتەوە

کەی ئەبێت من لە چاودێریی بگەڕێم؟

ئازاری گوێ زوربەی جاران لە خۆیەوە نامێنێت و زوربەی خەڵکان پێویست ناکات لە چاودێریی بگەڕێن.

گەر تۆ گەورەساڵ یان منداڵیت لە بنکەیەکی تەندروستی یان لە سەردانگەیەکی ئێشکگر لە چاودێری بگەڕی. 

    گەر تۆ گەورەساڵ یان منداڵیت و ئازاری گوێت هەبێت و ئازارەکان لە شەووڕۆژێکدا کەم نەکەن.

    گەر تۆ گەورەساڵ یان منداڵیت و تەڕایی لە گوێتا بێت کە بڕژێتە دەرەوە.

    هەبوونی وروژاویی یان ئاوسان لە کەناڵی گوێدا کە زیاتر لە دوو شەووڕۆژ بخایەنێت.

ڕاستەوخۆ لە سەردانگەیەکی کتوپڕ بگەڕێ گەر تۆی گەورەساڵ یان منداڵەکەت

    ئازاری گوێت هەیە و لە هەمان کاتیشدا رەقبوونی ملت لەگەڵدایە و هەست بەخۆت ئەکەیت کە زۆر ماندوو و بێ هێز
      بیت.
    ئازاری گوێ ، تای بەرزت هەبێت و هەست بەخۆت ئەکەیت کە خراپ نەخۆش بیت.
    پشتی گوێت سوور و ئاوساو بێت یان گەر گوێت ڕەپ بێت.

گەر پاش دوو تا سێ ڕۆژ دوای هەڵسەنگاندنی دوکتۆر بۆ ناڕەحەتیەکانت، ناڕەحەتیەکانت و ئازاری گوێت مان یان تەڕایی لێ هاتەدەر، پەیوەندیی بە بنکەیەکی تەندروستییەوە بکە.

پەیوەندیی بە بنکەیەکی تەندروستییەوە بکە گەر تۆ یان منداڵەکەت دوای هەوکردنی گوێ هەستی ئەوەتان هەیە کە گوێ کپ ئەبێت، بیستن خراپتر ئەبێت، زرنگانەوە یان جیکە لە گوێوە دێت کە پاش سێ مانگ بەسەرنەچووبێت. پێشتر لە چاودێری بگەڕێ گەر ناڕەحەتیەکان زۆر گەورەن.

1177 تۆ هەمیشە ئەتوانیت تەلەفۆن بکەیت و ئامۆژگاریی لێرە وەرگریت 

ئایا خۆم ئەتوانم چی بکەم؟

 زوربەی جاران ئازاری گوێ لەخۆیەوە نامێنێت. لێرەدا هەندێک شت هەیە کە تۆ ئەتوانیت بۆ سووککردنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە بەتاقی بکەیتەوە،

سەرت بەرز ڕاگرە

زوربەی منداڵان و گەورەساڵان باشتر ئەبن گەر سەریان بەرز ڕاگرن کاتێک کە ئازاری گوێیان هەیە. ئەوکاتە ئاوساوییەکەی ناو لووت و گوێ کەم ئەکات و ئازار کەمتر ئەدات. ئەوەش لەوانەیە باش بێت کە لە کاتی خەوتندا سەر بەرز دانرێت. ئەمە ئەتوانیت بە جێڕاخستن بە سەرینی ئەستووری زیادە بکەیت. تۆ ئەشتوانیت لەڕێگەی دانانی سەرینێکی زیادە لە ژێر دۆشەگەکەتا لای سەرەوەی دۆشەگەکە کە جێی سەرە بەرز کەیتەوە.

بەتاقی کەرەوە کە منداڵی ژێر یەکساڵان لە دەسترازەی هەڵگرتی منداڵدا دانێیت. تۆ ئەشتوانیت منداڵەکە لەسەر ئەژنۆکانت یان لەناو کورسی منداڵی کۆرپەلەدا دانێیت. تۆ ئەشتوانیت کاتێک کە منداڵەکە ئەخەوێت لای سەرەوەی سیسەمی منداڵەکە بەرزکەیتەوە، بۆ نموونە بە دانانی پەڕتووکی ئەستوور لەژێر پاکانی لای سەرەوەی سیسەمەکە.

سپرای لووت یارمەتی دژی هەوکردنی گوێ نادات بەڵام وائەکات کە هەناسەدان ئاسانتر بێت

دڵۆپەی لووت بۆ نیشتنەوەی ئاوسایی و سپرای لووت لووتگیران کەم ئەکاتەوە و وائەکات کە لە کاتی سەرماخواردندا هەناسەدان ئاسانتر بێت. بەڵام ئەوان دژی خودی هەوکردنی گوێ کۆمەک ناکەن. ئەمە منداڵان و گەورەساڵانیش ئەگرێتەوە. زیاتر لە دە ڕۆژ سپرای لووت بۆ نیشتنەوەی ئاوسایی بەکارمەهێنە. ئەوە لەوانەیە وابکات کە مرۆڤ دووچاری لووتگیرانێ بێت کە بە زەحمەت لە کۆڵ بێتەوە.

ناو لووتت بە گیراوەی خوێی چێشلێنان بشۆ(خوێئاوک)

تۆ ئەتوانیت ئەوەش بەتاقی بکەیتەوە کە لووتت بە خوێئاوک بشۆییت. دڵٶپەی خوێئاوکی ئامادەکراو و سپرای لووتیش لە دەرمانخانە هەیە. تۆ ئەشتوانیت بۆخۆت گیراوەی خوێ دروست کەیت، ئەویش بەوەی کە یەک کەوچکی بەهارات خوێ لەناو یەک دەسیلیتر (١٠٠ مللی لیتر) ئاودا تێکەڵاو بکەیت. گیراوەکە ئەبێت بکوڵێت و ساردبێتەوە. ئەتوانیت لووتشۆرێکی تایەبەت یان سرنجێکی پلاستیکی بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی خوێئاوک بکرێتە ناو لووتەوە. هەردووکیان لەدەرمانخانە بۆ کڕین هەن.

دەرمانی بێ ڕەچەتە ژان کەم ئەکاتەوە

گەورەساڵان ئەتوانن دەرمانی بێ ڕەچەتە بۆ ژان کەمکردنەوە بەکاربهێنن کە پاراسێتامۆڵ یان ئیبۆپرۆفینیان تێدایە. پاراسیتامۆل بۆ نموونە لە ئەلڤەدۆن و پانۆدیل دا هەیە. ئبۆپرۆفین بۆ نموونە لە ئیپرێن و ئیبومێتین دا هەیە.

گەر منداڵەکەت لە شەش مانگان بچکۆلەترە ئەوا ئەبێت هەمیشە ڕاوێژکاریی لەگەڵ پەرستیارێکدا یان دوکتۆرێکدا بکەیت پێش ئەوەی دەرمانی بدەیتێ. تۆ ئەتوانیت لە تەمەنی شەش مانگییەوە دەرمان بە منداڵەکەت بدەیت کە ئیبۆپرۆفینی تێدایە. چەند نموونەیەک بۆ ئەوانە ئیپرێن یان ئیبۆپرۆفین ئەپۆفری یە. ئەوە گرنگە کە بە ووردی دوای ڕێنوێنییەکانی سەر پاکەتەکە بکەویت بۆ ئەوەی منداڵەکە ژەمەدەرمانی دروست وەربگرێت.

خۆت لەهەندێک دەرمانی دیاریکراو بەدوور بگرە

واباشە کە منداڵانی تادار تا ١٨ ساڵان دەرمان بەکارنەهێنن کە ئەسیتیلسالیسیری تێدایە، بۆ نموونە ترییۆ و بامیل، مەگەر تۆی گەورەساڵ یەکەم شت قسەت لەگەڵ دوکتۆر کردبێت.

ووردەئامۆژگاریی بۆ ئەوەی کە تۆ چۆن بتوانیت بیرۆی کەناڵی بیستن کەمکەیتەوە

بیرۆی کەناڵی بیستن لای منداڵان و گەورەساڵان زوربەی جاران لەخۆوە نامێنێت بەڵام لەوانەیە زۆر خوراندنی هەبێت. بۆ کەم کردنەوەی ناڕەحەتیەکان شتێکی باشە کە گوێ بە ووشکی ڕابگیرێت لەڕێگەی بەکارهێنانی لۆکەی ناواخنی چەور، گوێئاخنە یان کڵاوی مەلە کاتێک کە مرۆڤ مەلە یان دوش ئەکات. ئەمە لەوانەیە وابکات کە ناڕەحەتیەکان نەمێنن. ئەوەش باشە کە لێگەڕییت لە خوراندنی گوێ لەبەرئەوەی ئەکرێت ناڕەحەتیەکان خراپتر بکات. تۆ وەک گەورەساڵێک ئەتوانیت سپرای گوێ دژی بیرۆی کاناڵی بیستن بەکاربهێنیت کە لە دەرمانخانە بۆ کڕین هەیە. ئەو سپرایە ئەکرێت لەلایەن منداڵیشەوە بەکاربهێنرێت کە لە پێنج ساڵان گەورەترن بیستن لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کاتیی خراپتر بێت.

یەکسانکردنەوەی پەستان ئەتوانێت کۆمەک بکات لە ناڕەحەتی گوێدا

گەر پەستانی ناو گوێی ناوەڕاست گۆڕابێت ئەکرێت بیستن بۆ ماوەیەکی کاتیی خراپ بێت. ئەوکاتە سوودی ئەبێت گەر پەستانەکە یەکسان کرێت. ئەمە لە ڕێگەی ئەوەوە ئەکەیت کە لووتت بگریت و لەهەمان کاتدا لە هەوڵی ئەوەدا بیت کە کە لە لووتەوە هەناسە بۆ دەرەوە بدەیت. ئەوکاتە هەواکە لەباتی ئەوە لە ڕێگەی لوولەی ئۆستاکی یەوە بۆ دەرەوە پاڵ پێوەئەنرێت. یەکسنکردنەوەی پەستان ئاسانتر ئەبێت گەر مرۆڤ دڵۆپی لووت یان سپرای لووت بەکاربهێنێت کە ئاوساوی لینجەپەردەکان کەم ئەکاتەوە. بۆ یارمەتیدانی منداڵی بچووک بۆ یەکسانکردنەوەی پەستان ئەتوانیت لێیان گەڕێیت شتێک هەڵمژن، بۆ نموونە مەمکەمژەیەک یان خواردنەوە لە مەمکەشووشەیەکەوە. کەرەسەی یارمەتیش لە دەرمانخانە بۆ کڕین هەیە.  

گەر مرۆڤ ناڕەحەتی هەبێت ئەوەش لەوانەیە باش بێت کە لە گەشتی فڕۆکەدا پەستان یەکسان بکرێتەوە.

ةاڕەحەتی گوێ و خۆشتن

لەکاتی بەردەوامی ناڕەحەتی گوێدا کە ژانی هەبێت و تەڕایی لە گوێوە بێت وا باشە لە گەرماوکردن بە دوور بیت. گەر جۆرێک لە هەوکردنی گوێت لەگەڵە کە پەردەی گوێ کونی تێبووبێت ئەبێت لە هاتنەناوەوەی ئاو بۆ ناو گوێکانت بە دوور بیت تا دەوروبەری هەفتەیەکیش دوای ئەوەی چی تر تەڕایی لە گوێوە نەیەت. تۆ ئەتوانیت لۆکەی چەور یان گوێ ئاخنەر بەکاربهێنیتن  لە کاتی ئاوبەخۆکردندا یان خۆشتن و مەلە لەناو ئاودا.

کاتێک کە خۆت یان منداڵەکەت بۆرییەک خراوەتە ناو گوێ یەوە ئەبێت ڕاستەوخۆ دوای نەشتەرگەرییەک لە هاتنەناوەوەی ئاو بۆ ناو گوێ خۆی بەدووربگرێت. پاش چەند هەفتەیەک خۆشتن بەباشی ئەکرێت تا ئەو ئەندازەیەی کە مرۆڤ سەری لە مەترێک زیاتر ژێرئاو نەخات.

چارەکاریی

ئازاری گوێ زوربەی کاتەکان لە خۆیەوە نامێنێت. ئازاری گوێ لە کاتی سەرماخواردندا و سووتانەوەی لینجەپەردەی گوێ بە ئەنتی بایۆتیک چارەکاریی ناکرێت.

هەندێکی دیاریکراو لە هەوکردنی گوێ بە ئەنتی بایۆتیک چارەکاری ئەکرێت

هەموو گەورەساڵان و بەشێک لە منداڵان پێداویستیان بە چارەکاریی بە ئەنتی بایۆتیک هەیە لە کاتی هەوکردنی گوێدا کە بەکتریا هۆکارەکەی بێت. چارەکاریی بە ئەنتی بایۆتیک جیاواز دیارە لە تەمەنە جیاوازەکاندا لەبەرئەوەی کە مەترسی ئاڵۆزیی لەگەڵ تەمەندا ئەگۆڕێت.

ئەوانەی کە هەمیشە ئەبێت چارەکاریی بە ئەنتی بایۆتیک وەرگرن ئەمانەن:

    منداڵی ژێر یەک ساڵ.

    منداڵی ژێر دوو ساڵان کە لە هەردوو گوێکانیدا هەوکردنی هەیە.

    منداڵانی سەروو دوانزە ساڵان و گەورەساڵان.

    هەموو منداڵان و گەورەساڵان کە پەردەی گوێیان تەقیوە.

هەوکردنی گوێ لە نێو منداڵانی تەمەن یەک ساڵ بۆ دوانزە ساڵان زوربەی جاران لە خۆیەوە ساڕێژ ئەبێت بەبێ ئەنتی بایۆتیک. بەڵام هەوکردنی گوێ لای منداڵیش ئەبێت چارەکاری بۆ بکرێت گەر:

    منداڵەکە تای بەرزی هەبێت.

    سەرباری چارەکاریی بە دەرمانی بێ ڕەچەتە کەچی منداڵەکە زۆر ئازاری لە گوێدا هەبێت.

    شتێک هەیە ئەوە ئەگەیەنێت کە لێپیسکردنەکە ئەکرێت بڵاوبێتەوە یان منداڵەکە نەخۆشییەکی تری مەترسیداری هەبێت.

بیرۆی کەناڵی گوێ بە دڵٶپی گوێ چارەکاریی ئەکرێت

گرنگترین شت لە چارەکاریی بیرۆی کەناڵی گوێ ئەوەیە کە کەناڵی گوێ خاوێنکرێتەوە. جاروبار خاوێنکردنەوەکە وەک چارەکاریی بەسە. لە هەندێک دۆخدا ئەتوانیت دڵۆپی گوێ بە ڕەچەتە وەربگریت. ئەوان زوربەی جاران تێکەڵاوێک لە ئەنتی بایۆتیک و کۆرتیسۆن و تەنێکی کارک کوژیان پێکەوە تێدایە. ئەنتی بایۆتیکەکە لەوێدا کۆمەک ئەکات گەر چڵککردن بە بەکتریا بێت و کۆرتیسۆن دژی هەوکردن کۆمەک ئەکات، کە دەبێتە هۆکاری خوران، و ئاوسان.

گەر کەناڵی گوێ زۆر ئاوسابێت ئەتوانیت شاشێکی بچووک وەرگریت کە لە دەرمانی ئاوساویی نەهێشتن هەڵکێشراوە بۆ ناو کەناڵی گوێ. بە تامپۆناد ناوبراوە. تۆ ئەتوانیت چارەکاریی بە دڵۆپی گوێ دەست پێ بکەیت کاتێک کە ئاوساوییەکە نیشتەوە.

لە هەندێک دۆخی تایەبەتیدا لەوانەیە هەوکردنی گوێ بۆ گوێی دەرەوە بڵاوبێتەوە. ئەوکاتە لەوانەیە پێداویستی ئەنتی بایۆتیک بە شێوەی حەب بکرێت.

بۆری لە گوێدا

منداڵان و گەورەساڵانێ کە بە بوونی تەڕایی لە ناو گوێدا زۆر ناڕەحەتن یان هەوکردنی گوێ لایان سەرهەڵئەداتەوە ئەتوانن بۆرییەک (لوولەیەک) بە نەشتەرگەریی بخرێتە ناو گوێیانەوە. لای گەورەساڵان ئەکرێت نەشتەرگەرییەکە بە سڕکردنی ناوچەیی بکرێت بەڵام نەریتە کە منداڵ هەمیشە بخەوێنرێت. منداڵ ئەکرێت جاروبار نەشتەرگەریی لابردنی لوویەکی گەورەبوو لە پشت لووتیانەوە لە هەمان کاتدا بۆ بکرێت. ئەوە کاتێک ئەکرێت گەر کەناڵی ئۆستاکی زۆر تەنگ بێت یان وا ئەکات کە منداڵەکە پرخەی بێت.

لەکاتی نەشتەرگەرییەکەدا بۆریەکی پلاستیکی بچووک ئەخرێتە ناو پەردەی گوێوە بۆ ئەوەی هەوا بێتە ناو گوێی ناوەڕاستەوە. ئەمە وائەکات کە پەردەی گوێ ئاسانتر بجووڵێتەوە و کەمتر تەڕایی لە پشت پەردەی گوێیەوە کۆئەبێتەوە. ئەمە وائەکات کە بیستن باشتر بێت و ئەتوانێت مەترسی هەوکردنی تازە لە گوێدا کەم کاتەوە.

پشکنین

 دوکتۆر ئامێری تێڕوانینی گوێ بەکارئەهێنێت بۆ ئەوەی پشکنینی گوێ بکات. وەک دەسکێک وایە کە بە ڕەحەتیەکی بچکۆلەوە و بە گڵۆپێک لە تەپڵەکەی دانراوە. جاروبار دوکتۆرەکە میکرۆسکۆپی گوێ بەکارئەهێنێت کە وەک دووربینێک وایە.

دوکتۆر پشکنینی ئەوە ئەکات کە پەردەی گوێ چۆن دیارە، ئەگەری بوونی تەڕایی لە پشت پەردەی گوێوە، ئایا تەڕاییەکە شێوەی چۆنە و ئایا پەردەی گوێ چۆن ئەجووڵیتەوە. ئەو ئەتوانێت بەیارمەتی میزەڵدانێک  بە هەوا فوو بەرەو پەردەی گوێ بکات بۆ ئەوەی ببینێت ئایا ئەجووڵێتەوە. جاروبار دوکتۆر ناوبراو بە تیمپانۆمێتر(پەستان و لەرینەوەپێو) بەکارئەهێنێت بۆ ئەوەی پشکنینی جووڵانەوەی پەردەی گوێ و پەستانی ناو گوێی ناوەڕاست بکات. ئەوکاتە دوکتۆرەکە کونگرێک ئەخاتە دەم دەمی کەناڵی گوێوە و ئامێرێک بە کونگرەکەوە ئەبەستێت. ئەمێرەکە دەنگێکی هۆڕنلێدانی لێ دێت. پشکنینەکە ئازاری نییە.

بیرۆی کەناڵی گوێ ئەکرێت کارێکی وا بکات کە بینینی پەردەی گوێ زەحمەت بێت. لەوانەیە وابکات کە بەلای دوکتۆرەکەوە زەحمەت بێت ببینێت کە ئایا مرۆڤ لەپاڵ بیرۆکەوە ناڕەحەتی تری لە گوێیدا هەیە. ئەوکاتە منداڵیش و گەورەساڵان یەکەم شت چارەکارییان دژی بیرۆکە ئەدرێتێ. پاشان مرۆڤ بۆی هەیە پاش چەند ڕۆژێک دواتر بۆ سەردانێکی تر بێتەوە بۆ پشکنینێکی تر.

ئایا ئازاری گوێ بڵاوئەبێتەوە؟

 چڵککردن لەناو گوێدا وەک هەوکردنی گوێ و سووتانەوەی لینجەپەردەی گوێ بڵاونابێتەوە. بەڵام لەلایەکی ترەوە وەک سەرماخواردن دێن. ڤایرۆسی سەرماخواردن(هەڵامەت) زۆر بە ئاسانی بڵاوئەبێتەوە. پەتاکە لە ڕێگەی تەوقەکردن و پەیوەندیی ڕاستەوخۆیی تر بۆ کەسێکی تر ئەبرێت. تۆ ئەتوانیت لە تووشکردنی کەسانی تر خۆت دوورخەیتەوە لە ڕێگەی ئەوەوە کە کۆکین و پژمین لە بنباخەڵتا بکەیت و هەوڵ بدەیت کە زووزوو دەستەکانت بشۆیت.

بیرۆی کەناڵی گوێ بڵاونابێەوە بەڵام لەو بڕە پڕپۆڵەیەی کە لەناو گوێدا دروست ئەبێت بەکتریاگەلێک هەن کە کەسانی تر تووش ئەکەن.

ئایا من چۆن بتوانم پێشگیریی لە ئازاری گوێ بکەم؟

 خۆلادان گرانە لەوەی کە منداڵان و گەورەساڵان پەتای ڤایرۆسی هەڵامەت نەگرنەوە کە زوربەی جاران هۆکاری ژانی ناو گوێیە.

خۆلادان لە هەوکردنەکانی گوێ دژوارە

مەترسی تووش بوون بە هەوکردنی گوێ بۆ گەورەساڵ تا ئەندازەیەک بچووکە. ڵەوانەیە لای منداڵان زەحمەت بێت کە هەر بە تەواویی خۆ لە هەوکردنی گوێ بەدوور بگرن. ئەم شتانە ئەتوانن کۆمەک بکەن:

  گەر لە ئێستاوە شیر بە منداڵەکەت ئەدەیت بەردەوام بە لە شیرپێدان بە منداڵەکەت. شێرپێدان کاریگەرییەکی پاراستنی لە یەکەم ساڵدا هەیە.

   خۆ لە شوێنی دووکەڵاوی لادە لەبەرئەوەی ئەوە وا ئەکات کە لینجەپەردەکانی گوێی منداڵەکە زیاتر بە چڵککردن 

 هەستەوەر بن.

منداڵان و گەورەساڵان کە تووشی زۆر هەوکردنی گوێ ئەبن ئەتوانرێت بۆریەکی باریک لەناو گوێیان دا بە نەشتەرگەریی بۆ دابنێن. ئەوە ئەتوانێت مەترسی تووشبوون بە فرەزیاتر هەوکردن لە گوێدا کەم کاتەوە.

بەم شێوەیە خۆت لە بیرۆی کەناڵی گوێ بەدوورئەگریت

پەنجەتێوەژەندن لە گوێدا مەکە. ئەوە خاوێنکردنەوە سرووشتییەکەی ناو کەناڵی گوێ بێزار ئەکات و مەترسی ئەوە زیاد ئەکات کە بەکتریاگەل بێنە ناو گوێوە. تۆ ئەکرێت دووچاری بیرۆی کەناڵی گوێ بیت لە ئەنجامی مەلەکردن یان خاوێنکردنەوەی گوێ بەزۆریی.

ئەوە باشە کە پارێزەی بیستن  و هێدفۆن بەکاربهێنیت کە لەدەرەوەی گوێ ئەکرێت لەچاو ئەوانەی کە ئەخنرێنە ناو کەناڵی گوێوە.

تۆ کە گوارە بەکارئەهێنیت، ئەتوانیت هەوڵبەیت ئەو جۆرانە بەکاربهێنیت کە بەتاقی کراونەتەوە و بۆ هەستەوەری پێشنیار کراون. هەستەوەری و بیرۆ کە لەبەشی دەرەوەی گوێدایە ئەتوانێت بۆ ناو کەناڵی گوێ تەشەنەبکات. ئەوەش باشە کە شامپۆ و سابونێ بەکاربهێنیت کە بۆ هەستەوەری تاقیکراونەتەوە.

ئەوە گرنگە هەواگۆڕکێ بە کەناڵی بیستن بکەیت گەر ئامێری بیستنت هەیە

تۆ کە ئامێری بیستن بەکارئەهێنیت ئەتوانیت بیر لەوە بکەیتەوە کە هەواگۆڕکێکردنی کەناڵی بیستن باشە بکرێت، ئەویش لەڕێگەی دەرهێنانی ئامێرەکانی بیستن کاتێک کە بەکاریان ناهێنیت. ئەوەش گرنگە کە بەشی خستنە ناو گوێ خاوێن کرێتەوە تا باکتریا نەخرێنە ناو کەناڵی گوێوە.

باشترە کە ئامێرێک بەکاربهێنیت کە لە پشتی گوێوە دائەنرێت لەچاو ئەوەی کە ئەخرێتە ناو گوێوە گەر تۆ بە زۆریی ناڕەحەتی بیرۆی کەناڵی بیستنت هەیە.

ئاڵۆزبوون و نەخۆشی بەدواداهاتوو

 ئازاری گوێ بە زۆریی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لە خۆوە ساڕێژ ئەبێت. جاروبار لەوانەیە پاش ئەوەی کە هەوکردنی گوێ ساڕێژ بوو تەڕایی لە پشتی پەردەی گوێوە مابێت. ئەمە وائەکات کە بیستن بۆ ماوەیەکی کاتی خراپتر بێت. ئەوە باشە کە پەیوەندیی بە دوکتۆرێکەوە بکەیت گەر ناڕەحەتیەکان چەند هەفتەیەک مانەوە یان خراپتر بوون. منداڵانێ کە ژێر چوار ساڵانن و هەوکردنیان لە هەردوو گوێدا هەبووە ئەبێت هەمیشە پاش سێ مانگ بۆ سەردان بچنەوە. کۆنتڕۆڵکرنەکە لەلایەن دوکتۆرێکەوە لە بنکەی تەندرووستی ئەکرێت. گەر دوکتۆرەکە بینی کە بیستن بەتەواویی نەچۆتەوە سەر دۆخی جاران یان گەر پەردەی گوێ ساخ دیار نەبوو، حەواڵەنامەیەک بۆ سەردانگەی گوێ – لووت – قورگ ئەنووسرێت.

هەوکردنی ئێسکی کەلە و ئاڵۆزبوونی تر

لە هەندێک دۆخی کەم لە هەوکردنی گوێدا چڵککردنەکە تەشەنە ئەکات و ئاڵۆزبوون ئەدات. ماستوئیدیت بەواتا هەوکردنی ئێسکی کەلە مانای ئەوەیە کە هەوکردنەکە لەناو ئێسکی کەلە لە پشت گوێوە بڵاو بۆتەوە. نیشانەکان ژانێکی بەهێزە لە ناو و پشت گوێدا، تا و گوێڕەپی. ئاڵۆزبوونەکە لای منداڵی بچووک لەوانەیە وا بەخێرایی بێت کە مرۆڤ فریا ناکەوێت هەست بە هەوکردنی گوێ بکات. نەخۆشییەکە مەترسیدارە. ڕاستەوخۆ لای سەردانگەیەکی کتوپڕلە چاودێری بگەڕی گەر پێتوایە کە خۆت وەک گەورەساڵ یان منداڵەکەت ماستویدیت تان هەیە واتە ئێسکی کەلەی پشتی گوێ هەویکردوە. کەسانێ کە ئێسکی کەلەی پشت گوێیان هەوی کردبێت لە نەخۆشخانە ئەمێننەوە و ئەنتی بایۆتیکیان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی خوێنەوە ئەدرێتێ. زۆرینەیان پاش چارەکارییەکە چاک ئەبنەوە بەڵام جاروبار پێویست بە نەشتەرگەرییەک ئەکرێت.

هەوکردنی گوێ ئەتوانێت بۆ نموونە ببێتە هۆکاری ئیفلیجی ڕوخسار و هەوکردنی پەردەی مێشک گەر بڵاوبێتەوە. ئەوکاتە تۆ وەک گەورەساڵ یان منداڵەکەت پێداویستتان بە چاودێری خێرا هەیە.

دووبارەکەوتنەوەی بیرۆی کەناڵی گوێ

ئەوە ئاساییە کە بیرۆی کەناڵی گوێ دووبارەکەوتنەوەی هەبێت. گوێت بە ووشکی ڕاگرە و ئەو شامپۆ و سابونانە بەکاربهێنە کە بۆ هەستەوەری تاقیکراونەتەوە، لەبەرئەوەی بیرۆی کەناڵی گوێ پەیوەستە بە هەستەوەرییەوە. ئەمە ئەتوانێت مەترسی ئەوە کەمکاتەوە کە ناڕەحەتیت بۆ بێت. خۆت لادە لە پەنجەکردن بە گوێدا. کاتێک کە گوێ لە موزیک ئەگریت یان ئەتەوێت خۆت لە دەنگ و هەرای ناساز بپارێزیت ئەوەش باشە کە کڵاوەی گوێگرتن بەکاربهێنیت وەک لە تێئاخنەی ناو گوێ.

تۆ ئەکرێت چڵککردنی ڕژێنی چەوریشت تووشبێت

تۆ ئەکرێت تووشی چڵککردن لەیەک یان چەند دانەیەک لە ڕژێنەکانی چەوریی ناو کەناڵی گوێدا بیت بەهەمان شێوەی کە زیپکە لە ڕووخساردا پەیدا ئەبێت. ئەوە نەریتی وایە کە زۆر ئازاری هەبێت و جاروبار ئاوساوی و ئاولێهاتن لە گوێوە ئەخاتەوە. ئەوە پێداویستی بە چارەکاریی بۆ نیشتنەوەی ئاوسایی هەیە و جاروبار وا پێویست ئەکات کە دومەڵەکە لەلایەن دوکتۆرێکەوە بکرێتەوە. پەنجە مەخەرە ناو کێمەکەوە چونکە وائەکات کە چڵککردنەکە بڵاوبێتەوە.

To the top of the page