خۆچاره‌سه‌ریی منداڵ

چاوهەوکردن لای منداڵ

Ögoninflammation hos barn - sydkurdiska

ئەوە ئاساییە کە منداڵ دووچاری چاوهەوکردن بێت، زوربەی جاران هاوکات لەگەڵ هەڵامەتگرتندا دێت. زۆرترینیان لە ماوەی یەک هەفتەدا بەسەرئەچێت بەبێ ئەوەی بەدەرمان چارەکاری بۆبکرێت

نیشانەکانی چاوهەوکردن

کاتێک منداڵەکە دووچاری هەوکردنی چاو بوو، سپێنەی چاو سوور و زوێر(ورووژاو) ئەبێت. ئەوە ئەو پەردەچڵمینە ڕووناکگوزەرەیە کە چاو و دیوی ناوەوەی پێڵو دائەپۆشێت کە هەوی کردوە. لەباری ئاساییدا چاو لە ئاوساو ئەچێت و لەوانەیە هەست بکرێت کە لێکخشانی ناخۆش هەیە. وا باویشە کە شلاوێکی لینج لەچاو بێت، کە بە زەرداوک ناسراوە. شڵاوەکە وا ئەکات کە چاوەکان پێکەوە بنووسێن، بەتایەبەت سەرلەبەیانان. لە زۆرترین کات هەردووک چاوان هەوئەکەن.

کاتێک منداڵ دووچاری هەوکردنی چاو ئەبێت، ئەوا زۆرترین هی ئەوەیە کە کە دووچاری چڵککردن بوون کە  هۆکارەکەی ڤایرۆس یان بەکتریا یە لە چاودا. هەوکردن شێوازێکی جەستەیە بۆ بەرگریکردن لەخۆی. هۆکاری هەوکردنی چاو لەوانەیە لە کاردانەوەی هەستەوەرییەوە بێت یاخود کە منداڵەکە زیانی بە چاوی گەیاندوە یان پیسی چۆتە ناو چاویەوە.

ئایا هەوکردنی چاو چۆن پەرستیاری بکرێت؟

گەر منداڵەکە زەرداوک لە چاوانی بێت ئەوا وا باشە کە بە   کلێنکسێکی نەرم ووشک بکرێتەوە. پاشان  کلێنکسەکە فڕێ دە تا مەترسی تەشەنەکردن کەمکرێتەوە. زەرداوکەکە ئەکرێت بە ئاوی شلەتێنی بەلۆعە خاوێن کرێتەوە.

گەر چاوەکان پێکەوە نوسان، بۆ نموونە پاش خەوتنی منداڵەکە، ئەتوانیت سارخییەک یان   کلێنکسێک تەڕکەیت و بیخەیتە سەر چاوی. ئەوسا زەرداوکەکە شل ئەبێتەوە و تۆزێک بەری ئەدات و ئاسانتریشە کە خاوێن بکرێتەوە.

ئەوە باشە کە هەموو ڕۆژێک بەرگی سەرین بگۆڕێت. وا باشیشە کە منداڵەکە خاولی خۆی هەبێت، هەم لە ماڵەوە و هەم لە  باخچەی ساوایان یان دایەنگە لە ماڵدا.

منداڵی تازەلەدایکبوو

ئەوە ئاساییە کە منداڵی تازەلەدایکبوو ڕیپۆقی (چڵك) زەردباوی لە چاواندا هەبێت. ئەوە بەهۆکاری ئەوەیە کە کەناڵی فرمێسکیان تەنگترە بەراوورد لەگەڵ منداڵی گەورەتر یان گەورەساڵان. گەر منداڵەکە چڵکی زۆر بوو ئەتوانیت بە  کلێکسێکی نەرم بۆی خاوێن بکەیتەوە.

ئایا منداڵەکە ئەتوانێت لە دایەنگا/باخچەی ساوایان بێت؟

 ئەو منداڵەی کە چاوی سوور یان لینجاوی هەبێت، پێویست ناکات لە ماڵەوە بێت و بۆ  دایەنگا/باخچەی ساوایان نەیەت، گەر بە گشتی تەندروستیان باش بێت. منداڵێک کە ناڕەحەتی هەستەوەری لە چاواندا هەبێت، ئەویش پێویست ناکات لە ماڵەوە بێت و بۆ  دایەنگا/باخچەی ساوایان نەیەت. بەڵام ئەگەر چاوانی منداڵەکە پێکەوە نووسان و وا پێویست کات کە تۆ چەند جارێک لە ڕۆژەکەدا خاوێنی کەیتەوە، ئەوا منداڵەکە چڵککردنێکی بەهێزی لە چاواندا هەیە. هەرچەندە منداڵەکە بە گشتی تەندروستی باش بێت بەڵام هەر وا باشە لە ماڵەوە بمێنێتەوە و بۆ  دایەنگا/باخچەی ساوایان لە ماڵدا نەچێت، ئەمە لە لایەکەوە لەبەر هۆکاری تەشەنەکردن، و لە لایەکی تریشەوە لەبەر ئەوەی کە چاوانی منداڵەکە  چەند جارێک لە ڕۆژەکەدا پێویستیان بە شۆردن هەیە. منداڵەکە ئەتوانێت بۆ لای گرووپی منداڵان بگەڕێتەوە کاتێک کە هەوکردنە بەهێزەکە ساڕێژ بوو و چاوەکە چی تر زەرداوکی نییە.

ئاسان تەشەنەئەکات

هەوکردنی چاو ئاسانترین لەناو منداڵانی بچووکدا تەشەنە ئەکات چونکە زۆر نزیک لەیەکترەوە یاری ئەکەن. پەتاکە هەروەهاش بەوە بڵاوئەبێتەوە کە منداڵەکە چاوی هەڵئەگڵۆفێت و پاشان دەست لە کەرەسەکانی یاری ئەدات یان دەست لە منداڵەکانی تر ئەدات. منداڵانی خوێندنگا ئەو پەیوەندییە نزیکەیان نییە . بەڵام ئەگەر هەوکردنێکی بەهێز لە چاودا بێت ئەوا هەر پێویستیان بەوەیە کە لە ماڵەوە بمێنێتەوە گەر چاوانی ورووژابن.

ئایا چۆن ئەتوانم خۆم دوورخەمەوە لەوەی منداڵەکە دووچاری چاوهەوکردن بێت؟

 گەر زۆر کەسان لە دەوروبەر هەڵامەتیان گرتبێت، ئەوا  واباشە کە دەستەکان بەووردی بشۆرێن بۆ ئەوەی چاوهەوکردن بڵاونەبێتەوە. ئەوەش باشە کە مرۆڤ هەم لە ماڵەوە و هەم لە  دایەنگا/باخچەی ساوایان لە ماڵدا زووزوو خاولیەکانیان بگۆڕن.

لەچاودێری بگەڕێ

 زۆرترین جار چاوهەوکردن هەر لە خۆیەوە لەماوەی هەفتەیەکدا بەسەرئەچێت.

گەر منداڵەکە هەوکردنێکی بەهێزی هەبێت و زۆر زەرداوک دروست بێت، یان ئەگەر هەوکردنەکە لە ماوەی یەک هەفتەدا بەسەرنەچوو، ئەوا واباشە پەیوەندیی بە بنکەی تەندروستی منداڵانەوە بکەیت. گەر بنکەی تەندروستییەکە داخرابو یان نەتتوانی کات وەرگریت ئەوا واباشە لای نۆرینگەیەکی ئێشکگر یان  نۆرینگەیەکی کتوپڕ لە چاودێری بگەڕێیت. هەوکردن لەوانەیە پێداویستی بە چارەکاری بە  دژەهەوکردن هەبێت. پاش دوو ڕۆژان چارەکاریی بە دژەهەوکردن  ئیتر چی تر پەتا ناخاتەوە و ئەگەر منداڵەکە بە گشتی تەندروستی باش بێت و تاقەتی هەبێت ئەتوانێت بۆ دایەنگا/باخچەی ساوایان  لە ماڵدا ، یاخود خوێندنگا بڕوات.

تۆ وا باشە ڕاستەوخۆ لای بنکەی تەندروستی یان  نۆرینگەیەکی کتوپڕ لە چاودێری بگەڕێیت گەر منداڵەکە بە ڕووناکی هەستیار بێت یاخود ناڕەحەتیەکی سەختی لە یەک لە چاوەکاندا هەبێت و تۆ گومان بکەیت کە زامی پێگەیشتوە.

تۆ هەمیشە ئەتوانیت تەلەفۆن بکەیت و ئامۆژگاری چاودێری نەخۆشی وەربگریت بەم ژمارە تەلەفۆنە ١١٧٧.

To the top of the page