یاسای نەخۆش
Patientlagen – sydkurdiska

Skriv ut (ca 3 sidor)
Skriv ut

‌به‌ کورتیی

‌به‌ کورتیی

بۆ تۆ کە نەخۆشیت، یاسای نەخۆش هێنراوەتە کایەوە. لەوێدا باسکراوە کە تۆ ئەبێت زانیاریی لەسەر نەخۆشییەکەت و ئەو چارەکاریانەی کە هەن وەربگریت. ئەوسا تۆش ئەتوانیت لەگەڵدا بیت و بڕیار لەسەر چاودێرییەکەت وەربگریت. تۆ ئەبێت بۆت هەبێت ئەوەش بزانیت کە لە کوێ ئەتوانیت ئەو چاودێرییەی پێداویستتە وەربگریت.

Visa mer

زانیارییەکە ئەبێت بەپێی دۆخەکەی تۆ و هەلومەرجەکانت گونجاندنی بۆ بکرێت

زانیارییەکە ئەبێت بەپێی دۆخەکەی تۆ و هەلومەرجەکانت گونجاندنی بۆ بکرێت

بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی تۆ کێیت و پێشینەت چییە، ئەبێت کارمەندانی چاودێری ئەو زانیارییەی پێداویستتە بتدەنێ. ئەمە بۆ نموونە ئەوە ئەگەیەنێت کە تۆ لەوانەیە تەرجومان یان زانیاری نووسراوت پێداویست بێت، بۆ ئەوەی تێبگەیت کە تێڕوانینێک (پشکنینێک)چۆن بەڕێوەئەچێت.

زانیارییەکە ئەبێت بەپێی دۆخەکەی تۆ و هەلومەرجەکانت گونجاندنی بۆ بکرێت. ئەوە گرنگە کە تۆ بتوانیت تێبگەیت و لە چاودێرییەکەتدا بەشدار بیت. تۆ بۆ خۆت هەڵبژاردە ئەکەیت کە ئەتەوێت چۆن چالاک بیت، بەڵام هەمیشە ئەو دەرفەتەت هەیە کە باس لەوە بکەیت کە ئەتەوێت.

کاتێک کە تۆ هەستت کرد کامانەن ئەو بژاردە و دەرفەتانەی هەتن، ئەتوانیت ڕەزامەندی خۆت بدەیت، یان بەهەرشێوەیەکی تر "بەڵێ" یەک دەربڕیت. تۆ ئەتوانیت ئەوەش هەڵبژاردە بکەیت کە بڵێیت نەخێر بۆ ئەو چاودیرییەی دەخرێتە بەردەستت. ئەگەرچی تۆ مۆڵەتی خۆت دابێت بۆ بەشێکی دیاریکراو لە چاودێری، ئەتوانیت ڕای خۆت بگۆڕیت.

منداڵیش ئەبێت دەرفەتی ئەوەیان بدرێتی کە ڕای خۆیان دەڕبڕن. ئەگەر منداڵەکە بچووک بێت، ئەکرێت پێکەوە لەگەڵ پەروەردەکاری منداڵەکە بکرێت، بەڵام هەتا منداڵەکە بە تەمەندا بچێت، ئەوەندە گرنگترە کە ئەو لە چاودێرییەکەیدا بەشدار بێت.  بۆ ئەوەی بتوانرێت کە لە چاودێرییدا چالاکی هەبێت و بڕیار بگیرێت، ئەوا گرنگە کە منداڵەکەش لە زانیارییەکە تێبگات.

Fäll ihop

ئایا ئەکرێت زانیارییەکە لەسەر چی بێت؟

ئایا ئەکرێت زانیارییەکە لەسەر چی بێت؟

ئایا ئەکرێت زانیارییەکە لەسەر چی بێت؟

تۆ ئەبێت زانیاریی لەسەر ئەمانە وەربگریت

  • دۆخی تەندروستیت
  • کام شێوازانە بۆ پشکنینەکە، چاودێریی و چارەکاری هەن
  • کامانەن کەرەسەی یارمەتی کە هەن
  • کەی چاوەڕێ ئەکرێت کە چاودێرییت بدرێتێ
  • چی لە چارەکردن و چاودێریی چاوەڕوان ئەکرێت کە ببنە مایەی
  • کامانەن مەترسیەکانی ئاڵۆزبوون و کارتێکردنی لاوەکی کە هەن
  • ئایا پاشتیماری چۆن ئەڕوات، کە تۆ لەوانەیە پێویستت بێت
  • کامانەن شێوازەکانی کە هەن بۆ ئەوەی پێشگیریی کردن لە نەخۆشی و زیان بکرێت
  • دەرفەتی ئەوەت هەبێت کە لای سندوقی بیمە زیاتر بزانیت دەربارەی گەڕان بە دوای چاودێریی لە وڵاتێکی سەر بە هاوکاریی ئابووری ئەورووپی EES یان سویسرا بکەیت.

کەسوکاری نیزیکی تۆ لەوانەیە جاروبار پێویستیان بە زانیاریی لەسەر چاودێرییەکەی تۆ هەبێت. لەبەرهۆکاری بەنهێنیپاراستن ئەکرێت کە کەسوکاری نیزیک تەنها کاتێک زانیارییان بدرێتی کە تۆ خۆت لەسەردانەکەدا ئامادە بیت یان مۆڵەتت دابێت.

ئەگەر تۆ لە دۆخێکی ناکاودا، بۆ نموونە بێ هۆش بیت و نەتوانیت ڕەزامەندی خۆت بدەیت، لەگەڵ ئەوەشدا هەر چاودێریی ئەکرێیت گەر ژیانت لە مەترسیدا بێت.

Fäll ihop

هەڵبژاردنی چاودێریی کراوە لەسەرانسەری وڵاتدا

هەڵبژاردنی چاودێریی کراوە لەسەرانسەری وڵاتدا

تۆ ئەبێت زانیاریی وەرگریت لەسەرئەوەی کە ئەنجوومەنی پارێزگاکەت کام چاودێریی ئەتوانێت پێشکەش بکات و ئایا تۆ ئەتوانیت چاودێریی لە ئەنجوومەنی پارێزگایەکی تر وەربگریت.

بەڵام تۆ ئەشتوانیت چاودێریی کراوە لە هەر شوێنێکی سوید بێت هەڵبژاردە بکەیت. ئەمە مانای ئەوەیە کە تۆ ئەتوانیت بۆ سەردان یان پشکنین، بنکەی تەندروستی یان سەردانگەی چاودێریی پسپۆڕانە هەڵبژاردە بکەیت. تۆ ئەشتوانیت چارەکردن هەڵبژاردە بکەیت ئەگەرەکو چاودێریی کراوە بتگرێتەوە، یاوەکو بڵێین کە تۆ نەخەوێندرێیت. نموونە بۆ چاودێریی پسپۆڕانە، نەشتەرگەریی دەست و نەشتەرگەریی ئاوی سپی چاوە.

هیچ جیاوازی نییە کە چاودێریی پێشکەشکارەکە سەر بە کەرتی گشتی یان تایەبەتی بێت، ئەگەرەکو چاودیرییەکە لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە سەرمایەگوزارییکردنی هەبێت.

هەڵبژاردنی ئەوەی کە سەربە بنکەیەکی تەندروستی بیت جاروبار پێیدەگوتریت خستنەلیستەوە. بەڵام تۆ هەمیشە ئەو دەرفەتەت هەیە کە بۆ لای کام بنکەی تەندروستی لە سەرانسەری وڵاتدا ئەتەوێت بچیت. تۆ ئەتوانیت لە یەک لە بنکەی تەندروستییەکان پەیوەندییەکی سەقامگیر بە پزیشکێکەوە هەڵبژێریت.

تۆ ئەشتوانیت چاودێریی پسپۆڕانەی باڵای چاودێریی کراوە لای نەخۆشخانەی هەرێمی ئەنجوومەنی پارێزگایەکی تر هەڵبژێریت، بۆ نموونە بەدواداچوونێکی چارەکردنی شێرپەنجە.

پێداویستە دەرمانیەکانی خۆت یەکلایی ئەکاتەوە

کاتێک کە تۆ داوای چاودێریی لە ئەنجوومەنی پارێزگایەکی تر ئەکەیت، ئەوا پێداویستییە دەرمانیەکانی تۆن کە کاتی چاودێریی وەرگرتنەکە یەکلایی ئەکەنەوە. پێداویستییە دەرمانییەکانت لەلایەن دوکتۆرەوە داوەری لەسەر ئەکرێت. تۆ چاودێری کراوە بەهەمان هەلومەرج وەرئەگریت وەک هەمو ئەوانەی ناونووسکراون لە ئەنجوومەنی پارێزگاکەدا هەیانە. ئەمە بۆ نموونە ئەوە ئەگەیەنێت کە تۆ مزی نەخۆش بە ئەندازەی هەمو ئەوانەی تر ئەدەیت کە داوای چاودێری کراوە ئەکەن. تۆ ئەبێت خۆت پارەی سەفەرەکان و تێچوونی بژیوی بدەیت کاتێک کە داوای چاودێری لە ئەنجوومەنی پارێزگایەکی تر ئەکەیت.

گەرانتی چاودێریی، لەو ئەنجوومەنی پارێزگایەی هەڵبژاردەی ئەکەیت، تۆ ناگرێتەوە کە لە ئەنجوومەنی پارێزگایەکی ترەوە هاتوویت.

Fäll ihop

داوەرییەکی دەرمانی تازە

داوەرییەکی دەرمانی تازە

ئەگەر تۆ نەخۆشیەکی هەڕەشەکار لە ژیان یان بە تایەبەت مەترسیدار یان پێکان و برینت پێش بڕیارێکی دژواری دەرمانی هەیە، ئەتوانیت داوابکەیت کە داوەریکردنێکی دەرمانی تازەت بۆ بکرێت. تۆ ئەوە لە دوکتۆرێکی تر وەک لەوەی تازە هەتە وەرئەگریت، جا یان لە ئەنجوومەنی پارێزگایەکی تر یان لە ئەنجوومەنی پارێزگاکەی خۆت. ئەگەر داوەریکردنە تازەکە ئەوەی نیشاندا کە تۆ ئەبێت جۆرێکی تر لە چارەکردن وەربگریت، ئەوا بۆت هەیە ئەو چارەکردنە لەبری ئەوی تر وەربگریت. مەرجەکە ئەوەیە کە چارەکردنەکە وا لێکبدرێتەوە کە لە ڕوی زانستی و شارەزایی تاقیکراوەوە بێت و کە ئەوە بۆتۆ گونجاوە.

خەرجی داوەریکردنێکی دەرمانی تازە لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاکەتەوە ئەدرێت، بەڵام سەفەرەکان خۆت ئەیدەیت.

Fäll ihop

ئەوە لەوانەیە جیاواز بێت گەر پێویستت بە حەواڵەنامە بوو

ئەوە لەوانەیە جیاواز بێت گەر پێویستت بە حەواڵەنامە بوو

ئەگەر پەڵپی حەواڵەنامە بۆ ئەو چاودێرییە پسپۆرانە کراوەیە هەبێت، کە لە ئەنجوومەنی پارێزگاکەی تۆدا هەیە یان لەو ئەنجوومەنی پارێزگایەی داوای چاودێریی لێئەکەیت، ئەوا ئەبێت حەواڵەنامەت لە بنکەی تەندرووستی خۆتەوە هەبێت.

Fäll ihop

ئەگەر تۆ ڕازی نیت

ئەگەر تۆ ڕازی نیت

لە هەریەک لە ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لیژنەیەکی نەخۆشان هەیە، کە ئەبێت یارمەتیت بدات ئەگەر تۆ هەست بەوە ناکەیت کە بەشدارییت لە چاودێرییەکەتدا هەبێت یان بە هەر شێوەیەکی تر لە چاودێرییرکرنەکە ناڕازیت. لیژنەی نەخۆشان ئەتوانێت بۆ نموونە هاریکاریت بکات بۆ پەیوەندییکردن بە کارمەندی چاودێرییەوە و زانیاری وەربگریت لەسەر ئەوەی کە چۆن ئەتوانیت ڕاپۆرت لەسەر ئەوەی بەسەەرتاهاتووە بدەیت.

Fäll ihop
Skriv ut (ca 3 sidor)
Senast uppdaterad:
2016-11-10
Redaktör:

Vårdguiden 1177 ,Gadea Karlsson Ingemar :نووسەر و سەرنووسەر

Granskare:

کارڕاپەڕێنەر ,Knutsson Hasse :کۆنتڕۆڵکەر
Landsting och Kommuner Sveriges ,بەشی چاودێریی و بەتەنگەوەهاتن