میرانەی نەخۆش لە هەرێمی ڤێسترا یۆتەلاندا
Patientavgifter i Västra Götaland

Skriv ut (ca 18 sidor)
Skriv ut

‌به‌ کورتیی

‌به‌ کورتیی

تۆ  ڕوو بکەیتە هەر بنکەیەکی چاودێری تەندروستی لە ڤێسترا یۆتەلاندا بێ گوێدانە ئەوەی  بنکەکە  لە لایەن چاودێری تەندروستی  هەرێمی ڤێسترا یۆتەلاندەوە بەڕێوە برێت یان سەر بە چاودێریی تەندروستیی کەرتی تایبەت  بێت و لەگەڵ هەرێمەکەدا گرێبەستی هەبێت، ئەوا هەمان میرانەت لێدەسێنرێت.

بەلای ئێمەوە باشترین شێوەی پارەدانی میرانەی نەخۆش ئەوەیە کە بە کارت بیدەیت. گەر نەتوانی بە کارت بیدەیت، دەتوانیت بەڕێگای فاتوورە یان بە نەخت پارەکە بدەیت.   

Visa mer

خەرجیەکان

خەرجیەکان

چوونە لای پزیشک لە بنکەکانی چاودێریی تەندروستیی سەرەتایی لە هەرێمی ڤێسترا یۆتەلاند VG

سەردانی بنکەی تەندروستی – 24 کاژێر

100 کرۆن (لە بنکەی تەندروستی خۆت)
300 کرۆن (لە بنکەی تەندروستی تر)

 سەردانی ماڵەوە

200 کرۆن (لە بنکەی تەندروستی خۆت)    
300 کرۆن (لە بنکەی تەندروستی تر)

چوون بۆ لای پزیشک لە بنکەکانی تری پێشوازی تەندروستیدا 

چوونە لای پزیشکی تایبەتمەندی گشتی لە میانی چالاکیە / پێسپاردە هاوبەشەکانی هەرێمەکەدا
سەردانی ماڵەوە

200 کرۆن

300 کرۆن

چوونە لای پزیشکی تایبەتمەندی گشتی تر هەروەها
سەردانی ماڵەوە

300 کرۆن

چوونە لای پزیشکی ژنانە
سەردانی ماڵەوە

200 کرۆن
300 کرۆن

چوونە لای پزیشکی تایبەتمەندی تر
سەردانی ماڵەوە

300 کرۆن
400 کرۆن

یەکەمین چوونە لای پزیشکی تایبەتمەندی تر پاش حەواڵەکردن لە   لایەن پزیشکی تایبەتمەندی گشتیەوە یان پزیشکێک کە چاودێریی تەندروستیی سەرەتایی هەرێمی ڤێسترا یۆتەلاند VG دەیگرێتەوە.

100 کرۆن

چارەسەری تەندروستی کە چاودێریی تەندروستیی سەرەتایی هەرێمی ڤێسترا یۆتەلاند VG دەیگرێتەوە 

چوونە لای پەرستاری ناوچە، پەرستار، لێتوێژەری کۆمەڵایەتی (کوراتۆر)، دەروونناس، هتد، تەنانەت سەردان بۆ پروڤوەرگرتن کە پێی دەگووترێت (mellanliggande provtagning)

50 کرۆن (لە بنکەی تەندروستی خۆت)
100 کرۆن (لە بنکەی تەندروستی تر)

چارەسەری تەندروستی لە بنکەکانی تر 

چوونە لای پەرستاری ناوچە، پەرستار، لێتوێژەری کۆمەڵایەتی (کوراتۆر)، دەروونناس، هتد، تەنانەت سەردان بۆ پروڤوەرگرتن کە پێی دەگووترێت (mellanliggande provtagning)

100 کرۆن

چوونە لای کوراتۆر لە بنکەی تەندروستی لاوان

0 کرۆن

چوونە لای مەشقپێکەری جووڵە و چارەسەری سروشتی

80 کرۆن

سەردانی ماڵەوە چارەسەری سروشتی

180 کرۆن

 

بنکەکانی ئێشکگرتن – چاودێریی تەندروستیی سەرەتایی ( لە دەری چاودێری تەندروستی سەرەتایی VG ) 

 لە نێوان کاتژمێر 07.00 - 22.00 هەمووڕۆژێک

چوونە لای پزیشک و پێدانی چارەسەری تەندروستی

300 کرۆن

 

چارەسەری تر   

 

 چاودێری لەشساغی، کوتان و بەڵگەنامەی پزیشکی

بە پێی لیستەیەک لە نرخی تایبەتی

سەردان/ چارەسەر بە گرووپ

50 کرۆن

نوسینی ڕەچەتە بە تەلەفۆن، نامە، ئیمەیل و هتد

0  کرۆن

میرانە بۆ هەر ڕۆژێکی  مانەوە لە نەخۆشخانە

100 کرۆن

گواستنەوە بە ئەمبولانس، سەفەری یەکسەرە (تەنانەت منداڵانیش)

150 کرۆن

پشکنینی مامۆگرافی

0 کرۆن

کۆنتڕۆڵی پروڤی خانەی مناڵدان لای پزیشکی ژنانە

100 کرۆن

پشکنینی شادەماری زگ

100 کرۆن

سەردان بۆ ڕادەستکردن، تێست کردن/گونجاندن یان ڕاهێنان بۆ بەکارهێنانی ئامڕازی یارمەتی

*)

سەردانی ئەو بنکە پێشوازیانەی کە لە ئاکامیدا نەخۆش لە نەخۆشخانە دەخرێت

*)

* دەکەوێتە سەر ئەوەی سەردانی بنکەیەکی چاودێری تەندروستی دەکەیت

     

منداڵان و لاوان

 هەموو چاودێریەکی تەندروستی بۆ منداڵان و لاوان تا تەمەنی 19 ساڵیش بەخۆڕایی یە.

چاودێریی تەندروستی بێ میرانە (بە خۆڕایی) 

سەردانی  ئەم جۆرە  بنکانەی خوارەوە بێ میرانەیە:

  • سەردانی بنکەی لەشساغی دایکان/بنکەکانی پێشوازی مامان (MVC)
  • سەردانی بنکەکانی چاودێریی لەشساغی منداڵان (MVC)
  • سەردانی بنکەکانی  پزیشکیی دەروونیی منداڵان و لاوان(BUP)
  • سەردان بە مەبەستی ئامۆژگاریپێدان لەسەر ئامڕازەکانی ڕێگرتن لە دووگیانی و پرسەکانی منداڵ لەباربردن
  • سەردان بەپێی یاسای پاراستن لە نەخۆشیە درمەکان
  • سەردان بۆ کەسانی گیراو/ دەستگیرکراو و کەسانێ کە لە بەندیخانەکانی چاکسازی تاوانکاراندان
  • سەردان بۆ کەسانێ کە مەشقی سەربازی بنچینەیی و ڕاهێنانی سەربازیی تەواوکەر لە لای دەسەڵاتدارێتی بەرگریکردن لە ووڵات ئەنجام دەدەن
  • سەردانی کوراتۆر بە مەبەستی یارمەتیدانی کۆمەڵایەتی
  • هەموو جۆرە چاودێریەکی تەندروستی بۆ منداڵان و لاوان تا تەمەنی 19 ساڵیش
  • ئامۆژگاری وەرگرتن بە تەلەفۆن

 گەر تۆ زیاتر لە 30 خولەک چاوەڕوانکەیت پارەکەت وەردەگریتەوە 

گەر تۆ کاتێکت وەرگرتیت بۆ سەردانی بنکەیەکی چاودێریی تەندروستی کە لەلایەن ناوچەی ڤێسترا یۆتەلاندەوە بەڕێوە برێت، پێویست ناکات زیاتر لە 30 خولەک پاش وادەی دیاریکراو چاوەڕوانی بکەیت. خۆ ئەگەر زیاتر چاوەڕوانیت کرد، ئەوا مافی ئەوەت هەیە ئەو پارەیە وەرگریتەوە کە وەک میرانەی نەخۆش داوتە. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەر دەبێ ئەو  چاودێری و چارەسەریەی کاتت بۆ وەرگرتووە، پێشکەشت بکەن. ئەم ڕێسایە سەردانی فریاگوزاری کتوپڕ (ئەکیوت) - یان بنکەکانی ئێشکگرتن ناگرێتەوە.  وەرگرتنەوەی پارەی میرانەی نەخۆش تەنها یەکسەر لەوێ بۆ ئەو کاتە دەکرێت کە لەئارادایە و ناکرێت پاش وەخت داواکرێت.

میرانەی ئامادە نەبوون لە وادەی دیاریکراودا  

ئەگەر لە کاتی سەردانێکی دیاریکراودا لە بنکەکە ئامادە نەبیت و پێشتر کاتەکەت ڕەتنەکردبێتەوە، دەبێت هەمان میرانە بدەیت کە دەبوایە لە حاڵەتی ئامادەبووندا بتدایە. پێویستە ڕەتکردنەوەی کاتی گیراو 24 کاژێر بەر لە کاتی دیاریکراو بۆ سەردان ئەنجامدرێت. ئەگەر تۆ لە وادەیەکی دیاریکراو بۆ سەردان کە پێویستی بە میرانەدان نییە ئامادە نەبیت، دەشێت 100 کرۆن بدەیت. ناتوانرێت ئەم میرانەیە بکرێت بە بنەما بۆ حسابکردنی پاراستن لە زیادە مەسرەفی  (Högkostnadsskydd).  ناتوانرێت بە کارتی خۆڕایی پارەی ئامادەنەبوون لە وادەی دیاریکراو بدرێت.

پارەدان بە ڕێگەی فاتوورە 

ئەگەر تۆ پارەی نەختت پێ نەبێت یان بە کارت پارە نەدەیت، دەکرێت فاتوورەیەکی میرانەی نەخۆشت  پێ بدرێت. 

 هەموو چاودێریەکی تەندروستی بۆ منداڵان و لاوان تا تەمەنی 19 ساڵیش بەخۆڕایی یە.

چاودێریی تەندروستی بێ میرانە (بە خۆڕایی) 

سەردانی  ئەم جۆرە  بنکانەی خوارەوە بێ میرانەیە:

  • سەردانی بنکەی لەشساغی دایکان/بنکەکانی پێشوازی مامان     (MVC)
  • سەردانی بنکەکانی چاودێریی لەشساغی منداڵان     (MVC)
  • سەردانی بنکەکانی  پزیشکیی دەروونیی منداڵان و لاوان    (BUP)
  • سەردان بە مەبەستی ئامۆژگاریپێدان لەسەر ئامڕازەکانی ڕێگرتن لە دووگیانی و پرسەکانی منداڵ لەباربردن
  • سەردان بەپێی یاسای پاراستن لە نەخۆشیە درمەکان
  • سەردان بۆ کەسانی گیراو/ دەستگیرکراو و کەسانێ کە لە بەندیخانەکانی چاکسازی تاوانکاراندان
  • سەردان بۆ کەسانێ کە مەشقی سەربازی بنچینەیی و ڕاهێنانی سەربازیی تەواوکەر لە لای دەسەڵاتدارێتی بەرگریکردن لە ووڵات ئەنجام دەدەن
  • سەردانی کوراتۆر بە مەبەستی یارمەتیدانی کۆمەڵایەتی
  • هەموو جۆرە چاودێریەکی تەندروستی بۆ منداڵان و لاوان تا تەمەنی 19 ساڵیش
  • ئامۆژگاری وەرگرتن بە تەلەفۆن

گەر تۆ زیاتر لە 30 خولەک چاوەڕوانکەیت پارەکەت وەردەگریتەوە

گەر تۆ کاتێکت وەرگرتیت بۆ سەردانی بنکەیەکی چاودێریی تەندروستی کە لەلایەن ناوچەی ڤێسترا یۆتەلاندەوە بەڕێوە برێت، پێویست ناکات زیاتر لە 30 خولەک پاش وادەی دیاریکراو چاوەڕوانی بکەیت. خۆ ئەگەر زیاتر چاوەڕوانیت کرد، ئەوا مافی ئەوەت هەیە ئەو پارەیە وەرگریتەوە کە وەک میرانەی نەخۆش داوتە. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەر دەبێ ئەو  چاودێری و چارەسەریەی کاتت بۆ وەرگرتووە، پێشکەشت بکەن. ئەم ڕێسایە سەردانی فریاگوزاری کتوپڕ (ئەکیوت) - یان بنکەکانی ئێشکگرتن ناگرێتەوە.  وەرگرتنەوەی پارەی میرانەی نەخۆش تەنها یەکسەر لەوێ بۆ ئەو کاتە دەکرێت کە لەئارادایە و ناکرێت پاش وەخت داواکرێت.

میرانەی ئامادە نەبوون لە وادەی دیاریکراودا

ئەگەر لە کاتی سەردانێکی دیاریکراودا لە بنکەکە ئامادە نەبیت و پێشتر کاتەکەت ڕەتنەکردبێتەوە، دەبێت هەمان میرانە بدەیت کە دەبوایە لە حاڵەتی ئامادەبووندا بتدایە. پێویستە ڕەتکردنەوەی کاتی گیراو 24 کاژێر بەر لە کاتی دیاریکراو بۆ سەردان ئەنجامدرێت. ئەگەر تۆ لە وادەیەکی دیاریکراو بۆ سەردان کە پێویستی بە میرانەدان نییە ئامادە نەبیت، دەشێت 100 کرۆن بدەیت. ناتوانرێت ئەم میرانەیە بکرێت بە بنەما بۆ حسابکردنی پاراستن لە زیادە مەسرەفی  (Högkostnadsskydd).  ناتوانرێت بە کارتی خۆڕایی پارەی ئامادەنەبوون لە وادەی دیاریکراو بدرێت.

پارەدان بە ڕێگەی فاتوورە

ئەگەر تۆ پارەی نەختت پێ نەبێت یان بە کارت پارە نەدەیت، دەکرێت فاتوورەیەکی میرانەی نەخۆشت  پێ بدرێت.

Fäll ihop

پاراستن لە زیادە مەسرەفی لە بواری چاودێریی تەندروستی ئاوەڵادا 1100 کرۆنە

پاراستن لە زیادە مەسرەفی لە بواری چاودێریی تەندروستی ئاوەڵادا 1100 کرۆنە

پاراستن لە زیادە مەسرەفی  لە بواری چاودێری تەندروستی ئاوەڵادا بە واتای ئەوە دێت کە پێویست نەکات لە ماوەی یەک ساڵ دا زیاتر لە بڕە پارەیەکی دیاریکراو وەک میرانەی نەخۆش بدەیت. دەشێت تۆ هەموو ئەو پارانە پێکەوە کۆبکەیتەوە کە لە کاتی سەردانی بنکەکانی تەندروستی لە سنووری هەرێمەکەدا داوتن، یان داوتن بە هەرێمەکانی تر یان داوتن بە  بنکەکانی چاودێریی تەندروستی کەرتی تایبەت کە لەگەڵ هەرێمەکەی تۆدا گرێبەستیان هەیە. کاتێ تۆ دەگەیتە سنووری پاراستن لە زیادەمەسرەفی کە 1100 کڕۆنە، ئیدی دەتوانرێت کارتێکی خۆڕاییت بۆ دەربهێنرێت.

پاراستن لە زیادە مەسرەفی چی دەگرێتەوە؟

پاراستن لە زیادە مەسرەفی کاتێک دەخوات کە سەردانی بنکەیەکی پێشوازی پزیشکی  دەکەیت و چارەسەری تەندروستی لە لایەن بۆ نموونە  پەرستاری ناوچە، چارەسەری سروشتی یان دەروونانسەوە وەردەگریت. ئەگەر بە هۆی چارەسەرکردنی نەخۆشیەک یان بە هۆی نەخۆشیەکی درێژخایەن یان دابەزینی تواناوە مافی ددان چاککردنی پێویستت، ددانچاکردن وەک چارەسەریەک بۆ نەخۆشیەکە بێتە ئاراوە، بۆت هەیە تەنانەت میرانەی ئەوانەشی لەگەڵدا حساب بکەیت.

 پاراستن لە زیادە مەسرەفی هەموو شتێک ناگرێتەوە. بۆ نموونە ئەم شتانە ناگرێتەوە:

  • کوتان (ڤاکسین)
  • چاودێریی پێشگرانە، وەکوو کۆنتڕۆڵی مامۆگرافی و کۆنتڕۆڵی لەشساغی نەخۆشی ژنانە
  • خەرجی ئەو سەردانانەی کە ئامادە نەبوویت
  • خەرجی دەرکردنی بەڵگەنامە
  • خەرجی کۆپیکردنی یاداشتەکانی نێو دۆسیەکەت
  • گواستنەوە بە ئەمبولانس

کارتی خۆڕایی (Frikort) 

ئەگەر تۆ سەردانی بنکەکانی (چاودێری تەندروستی ئاوەڵادا)ت کردبێت و تێکڕا لە ماوەی ساڵێکدا 1100 کرۆنت دابێت بە چاودێریی تەندروستی و چارەسەرکردن، دەتوانیت کارتێکی خۆڕایی وەرگریت. کارتی خۆڕایی مافی ئەوەت پێدەبەخشێت کە باقی 12 مانگی ساڵەکە بە خۆڕایی چاودێری تەندروستی وەرگریت، هەڵبەتە لە یەکەمین ڕۆژەوە کە بۆتە بنەمایەک بۆ دەرکردنی کارتی خۆڕاییەکە، واتە کۆنترین پارە کە دابێتت بۆ پاراستن لە زیادە مەسرەفی. کارتی ئازادی لە سەرتاسەری سویددا دەخوات.

تۆ دەبێ ئەم کارە بکەیت 

لە هەر سەردانێک دا، پسووڵەی سەردانەکە بلکێنە بە کارتی زیادە مەسرەفیەکەتەوە ، یان داوا لە کارمەندان بکە ئەو بڕەپارەیی وەک میرانە داوتە لەسەر کارتەکە بۆ بنووسن. کارتەکە لە بنکەکانی پێشوازی دەست دەکەون. گرنگە هەموو جارێک کارتی زیادە مەسرەفی لەگەڵ خۆتدا بەریت.

ئەگەر تۆ پارەکەت بە فاتوورە دابێت، 4- 5 ڕۆژ پاش ئەوەی پارەکە دەدەیت پەیوەندی بە نوسینگەی فاتوورەکردنی نەخۆشەوە بکە. ئیدی ئەوان پسووڵەی فاتوورە دراوەکەت بۆ دەنێرن. بۆ جاری ئایندە کاتێک سەردانی یەکێک لە بنکە ئاوەڵاکانی چاودێری تەندرووستی دەکەیت یان دەچیت بۆ نزیکترین بنکەی تەندروستی پسووڵەکە لەگەڵ خۆت بەرە، جا کارمەندانی پرسگەکە بڕە پارەکە لەسەر کارتی زیادە مەسرەفیەکەت تۆمار دەکەن.

گرنگە کە خۆت وەک نەخۆش ئاگات لەوە بێت بزانیت تێکڕا چەند پارەی میرانەی نەخۆشیت داوە و ئایا کاتی ئەوە هاتووە کارتێکی خۆراییت بۆ دەربهێنن.

منداڵان و لاوان 

ئەو منداڵ و لاوانەی لە ژێر 18 ساڵەوەن و هەموویان ئەندامی خێزانێکن، پێکەوە کارتێکی زیادە مەسرەفی هاوبەشیان دەبێت. میرانەی منداڵەکان پێکەوە کۆدەکرێنەوە و دەخرێتە سەر هەمان کارتی هاوبەش.

ئەگەر تۆ کارتە خۆڕاییەکەت  ون بکەیت 

کارتی زیادە مەسرەفیەکەت جوان هەڵگرە، بە یاداشت و میرانە دراوەکانیشەوە،  یان پسووڵەکانیشی تەنانەت پاش ئەوەی کارتی خۆڕاییش وەردەگریت. لەو حاڵەتەدا بە ئاسانی دەتوانیت کارتێکی نوێی خۆڕایی وەرگریتەوە ( بە هەمان ماوەی بەکارییەوە وەک ئەو کارتەی یەکەمین جار وەرتگرتووە) گەر بە ڕێکەوت  کارتی خۆڕاییەکەت لێکەوێت یان بە شێوەیەکی تر وونی کەیت. بۆ ئەمە دەتوانێت لە یەکێک لە بنکەکان یارمەتی وەرگریت.

تەنانەت ئەگەر تۆ بنەمای دەرهێنانی کارتە خۆڕاییەکەشت نەمابێت، هێشتا هەر دەتوانیت کارتێکی نوێ وەرگریتەوە. ئەوا دەبێت پەیوەندی بەو بنکەیەوە بکەیت کە کارتە خۆڕاییەکەی بۆ دەرهێناویت یان بە بنکەیەکی ترەوە کە سەردانت کردوون و کارتە خۆڕاییەکەت لا بەکارهێناون کە لای ئەوان ماوەی بەکاری کارتەکە تۆمارکراوە.  

پاراستن لە زیادە مەسرەفی بۆ گواستنەوەی نەخۆش، 1500 کرۆنە 

بۆ گواستنەوەی نەخۆش، پێویستە تۆ ساڵی 1500 کرۆنت دابێت بۆ ئەوەی پاراستن لە زیادە مەسرەفی بکەوێتە کار. 

Fäll ihop

میرانە لە کاتی مانەوەی تۆ لە نەخۆشخانە

میرانە لە کاتی مانەوەی تۆ لە نەخۆشخانە

میرانەی نەخۆش بۆ ئەو کەسەی لە نەخۆشخانە دەکەوێت بۆ هەر ڕۆژێکی مانەوە 100 کرۆنە.

ئەگەر تۆ لە کاتی چارەسەرێکی نەخشە بۆدانراو بۆ کەوتن لە نەخۆشخانە ئامادە نەبیت بێ ئەوەی کاتەکەت ڕەتکردبێتەوە دەشێت میرانەیەکی دیاریکراوی بە بڕی 300 کرۆن بدەیت. پێویستە کاتڕەتکردنەوە  پێش 24 کاژێر بەر لە کاتی دیاریکراو ئەنجام درابێت.

ئەو نەخۆشانەی کە قەرەبووی چالاکیی تەواو یان قەرەبووی نەخۆشی وەردەگرن و تەمەنیان لە 40 ساڵ کەمترە ، دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژی یەکەمی کاتی چاودێری تەندروستیەکەدا نیوەی میرانەکە بدەن. پاش تێپەڕبوونی 30 ڕۆژەکە دەشێت نەخۆشەکان ڕۆژی 100 کرۆن بدەن.

ئەگەر نەخۆش کۆچی دوایی کرد، دەشێت میرانەی نەخۆشی  چاودێریکردنەکەی لە میراتی مردووەکە وەرگیرێت.

چاودێریی تەندروستی بە خۆڕایی

هەندێ چاودێریی تەندروستی داخراو بە خۆڕاییە. بۆ نموونە، ئەمانە لەخۆ دەگرێت:

  • منداڵان و لاوان تا تەمەنی 19 ساڵیش
  • ئەو کەسەی بەپێی یاسای نەخۆشیە درمەکان  چاودێری تەندروستیی بۆ دەکرێت
  • کەسانی بەندکراو، کەسانی دەستگیرکراو و کەسانێ کە لە بەندیخانەکانی چاکسازی تاوانکاراندان
  • ئەو  کەسانەی کە مەشقی سەربازی بنچینەیی و ڕاهێنانی سەربازیی تەواوکەر لە لای دەسەڵاتدارێتی بەرگریکردن لە ووڵات ئەنجام دەدەن
  • ئەو نەخۆشانەی کە مۆڵەتیان پێدەدرێت و بۆ ماوەی لانی کەم  12 کاژێر لە دەرەوەی نەخۆشخانە دەمێننەوە     لە نێوان کاتژمێر 06.00 و  24.00دا

 پاراستن لە زیادە مەسرەفی بۆ میرانەی نەخۆشی بۆ کەوتن لە نەخۆشخانە

ئەو نەخۆشەی لە نەخۆشخانە دەکەوێت نابێت زیاتر لە 1500  کرۆنی لێ بسێنریت بۆ  30 ڕۆژێ بەردەوام. پاراستن لە زیادە مەسرەفی ئەو نەخۆشانە دەگرێتەوە کە لە لە مەڵبەندێکی چاودێریی تەندروستی  لە سنووری هەرێمەکەدا کەوتوون، یان لە بنکەیەکی چاودێریی تەندروستی کەرتی تایبەت کەوتوون کە لەگەڵ هەرێمی ڤێسترا یۆتەلاندا گرێبەستی هەیە.

پاراستن لە زیادە مەسرەفی بۆ کەوتن لە نەخۆشخانە تەنها  ئەوانە دەگرێتەوە کە دانیشتوانی هەرێمی ڤێسترا یۆتەلاندن. پاراستنەکە  تاکەکەسیە و ناتوانرێت لەگەڵ میرانەی نەخۆشی ئەندامانی دیکەی خێزاندا لێکدرێت.

چاودێریی دوای چارەسەرکردن  و  بەگوڕهێنانەوە، خانەی چارەسەرکردن

میرانەی نەخۆش بۆ چاودێریی دوای چارەسەرکردن، بەگوڕهێنانەوە و لە خانەی چارەسەرکردندا هەر هەمان بڕە میرانەی تێدەچێت وەک ئەوەی لەو نەخۆشخانە دەسەندرێ کە  بۆ چاودێریکردن  لە نەخۆشخانە دەخرێن.  ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە پاش ئەوەی نەخۆشەکە بەرنامەیەکی چاودێری لە لەیەن ئەنجومەنی هەرێمەکەی خۆیەوەوە لە خانەیەکی چارەسەریدا بۆ پەسەند دەکرێت ، ڕۆژانە 100 کرۆن دەدات.

ئەو کەسانەی لە میرانەداندا چاوپۆشیان لێدەکرێ هەر هەمان جۆرن لە نەخۆش وەک ئەوانەی لە نەخۆشخانە دەکەون و چارەسەر دەکرێن، بڕوانە سەرەوە.

پاراستن لە زیادەمەسرەفی چاودێریەکانی  دوای چارەسەرکردن، بەگوڕهێنانەوە و خانەی چارەسەرکردن ناگرێتەوە.

Fäll ihop
Skriv ut (ca 18 sidor)
Senast uppdaterad:
2014-01-02
Redaktör:

Vårdredaktionen, Västra Götalandsregionen.