چاودێریی لە سوید، گەر تۆ پەناخواز، شاراوە یان بێ بەڵگەنامە بیت
Vård i Sverige om du är asylsökande, gömd eller tillståndslös – sydkurdiska

Skriv ut (ca 4 sidor)

گەر تۆ گەورەساڵیت و پەناخوازیت، شاراوەیت یان بێ مۆڵەتی لە سوید، ئەوا ئەبێت چاودێری نەخۆشی و چاودێری ددان، کە نەکرێت چاوەڕوانی بۆ بکرێت، پێشکەش بە تۆ بکرێت. گەر تۆ لەژێر ١٨ ساڵانەوەیت ئەبێت تۆ چاودێری تەندروستی – و نەخۆشیت پێشکەش بکرێت بە هەمان مەرجگەل کە منداڵانی تر وەریئەگرن کە دانیشتووی ئەو ئەنجوومەنی پارێزگایەن کە تۆ تێێدا لە چاودێری ئەگەڕێیت

Skriv ut

ئایا من چۆن لەچاودێری ئەگەڕێم؟

ئایا من چۆن لەچاودێری ئەگەڕێم؟

گەر تۆ نەخۆشیت، جا لە هەر ئەنجوومەنێکی پارێزگا یان هەرێم لە سویددا بێت، ئەتوانیت سەردانی بنکەیەکی تەندروستی یان چاودێری پسپۆڕانەی کراوە بکەیت، بۆ نموونە نۆڕینگەنۆڕینگەیەکی چاو،. ئەوکاتە تۆ چاوت  بە پەرستیارێک یان  پزیشک پزیشکێک ئەکەوێت، بۆ ئەوەی باس لە ناڕەحەتیەکانی خۆت بکەیت.

جاروبار لەوانەیە پێویست بە ئیحالەئیحالەیەک بکات بۆ ئەوەی بتوانیت بۆ چاودێری پسپۆڕانە بچیت. ئیحالە ئیحالە، ئاگادارینامەیەکە کە ئەو  پزیشک پزیشکەی تۆ چاوت پێکەوتووە بۆ نۆڕینگەنۆڕینگەکەی تری ئەنێرێت. لە ئیحالەکەدا ئەوە ئەنووسرێت کە بۆ نموونە، تەندروستیت چۆنە و ئەگەری نەخۆش بوونت لە پێشوودا. ئەو نۆڕینگەیەی کە ئیحالەکەی بەدەست گەیشتووە، بۆ سەردانێک بانگت ئەکات.

تۆ پێویستت بە ئیحالە نییە گەر لای بنکەی تەندروستی لەچاودێری ئەگەڕێیت.

گەر تۆ پێداویستت بە چاودێری دەستبەجێ هەیە ئەوا ئەتوانیت سەردانی نۆڕینگەیەکی کتوپڕ لە نەخۆشخانەیەک بکەیت. بۆ سەردانی نۆڕینگەیەکی کتوپڕ پێویست بە ئیحالە ناکات.

ئەوە کارمەندانی چاودێرین کە بڕیار ئەدەن ئایا تۆ پێداویستیت بە چاودێری دەستبەجێ هەیە یان نا

Fäll ihop

کارتی - ل م ئا

کارتی - ل م ئا

کاتێک تۆ لە چاودێری ئەگەڕێیت، ئەبێت ناوەکەت، ڕێکەوتی لەدایکبوونت و ژمارەی تەلەفۆن بدەیت. تۆ هەروەها ئەبێت کارتی LMA - ل م ئا یان پسووڵەی داوانامەی پەنابەریەکەت نیشان بدەیت، گەر شتێکی لەم بابەتەت هەیە.

کارتی – ل م ئا لە دەزگای دەوڵەتی کۆچەوە وەرئەگریت کاتێک داوای پەناخوازی ئەکەیت. ل م ئا (بەواتا، یاسای وەرگرتنی پەناخوازان)دێت و کارتەکە ناسنامەیەکی کاتییە کە لەماوەی داواکردنی تۆ بۆ پەنابەریی برەوی هەیە. گەر هێشتا فریانەکەوتوویت کارتی- ل م ئا کەت وەربگریت ئەوا ئەبێت تۆ پسووڵەکەت نیشان بدەیت کە بەڵگەیە بەوەی کە تۆ داوای پەنابەریت کردووە.

یەکەم جار کە داوای چاودێری ئەکەیت ژمارەیەکی جێگر وەرئەگریت. ژمارەکە هەڵگرە. تۆ هەرجارێک لە چاودێری بگەڕێیت ئەوەت پێویستە. گەر تۆ پێشتر ژمارەیەکی جێگرت وەرگرتووە بەڵام پێت نییە، ئەوا دووبارە ناو و ڕێکەوتی لەدایکبوون بدە. 

Fäll ihop

ئایا چاودێری بۆ گەورەساڵان چەندی تێئەچێت؟

ئایا چاودێری بۆ گەورەساڵان چەندی تێئەچێت؟

ئەوە جۆراوجۆرە  لە نێوان ئەنجوومەنی پارێزگاکان و هەرێمەکان کە ئایا لە کام تەمەنەوە تۆ ئەبێت پارە بە چاودێری و چاودێری ددان بدەیت، بەڵام تۆ زووترین لە ١٨ ساڵانەوە پارەئەدەیت.

ئەوکاتە ئەم مزانەی لای خوارەوە  لای چاودێری برەوی هەیە

سەردانی  پزیشک لە بنکەیەکی تەندروستی ٥٠ کرۆنی تێئەچێت

چاودێری  پزیشک پاش ئیحالە ئەوپەڕی ٥٠ کرۆنی تێئەچێت

 سەردان بە ئیحالە بۆ چاودێرییەکی تر وەک لە چاودێری  پزیشک ئەوپەڕی ٢٥ کرۆنی تێئەچێت. ئەوە لەوانەیە       سەردانی لای ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی، پەرستیار یان جیمناستیکی نەخۆشان بێت

چاودێری لە نەخۆشخانە بەبێ خەرجییە

    دەرمان بە ڕەچەتە ئەوپەڕی ٥٠ کرۆنی تێئەچێت

     دەرمانگەلێ کە لەناو پاراستن لە زیادەتێچووندا نەبێت، بۆ نموونە دەرمانی کۆکە، پارەی تەواوی تێئەچێت

    چاودێری پێشگرییانەی منداڵ – و دایکان، چاودێری لە دووگیانیدا و منداڵبوون بەبێ خەرجی یە

چارەکاری لای  پزیشکی ددان لەناو چاودێری گشتیی ددان ئەوپەڕی ٥٠ کرۆنی تێئەچێت. بۆ سەردانەوە لای پزیشکی ددان ئەوپەڕی ٥٠ کرۆنی تێئەچێت.

گەر پێویستیت بە سەفەرکردن بەهۆی نەخۆشییەوە لەناو ئەنجوومەنی پارێزگاکەتدا هەیە، ئەوا ئەو پەڕی ٤٠ کرۆنی تێئەچێت. گەر تۆ ئەوە  هەڵدەبژێریت کە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگایەکی تر بچیت، ئەوا خۆت پارەی خەرجی سەفەرەکە ئەدەیت. ئەمە بۆ منداڵیش و گەورەساڵانیش کاری پێئەکرێت.

سنووری هەرە باڵا هەیە بۆ خەرجی دەرمان بە ڕەچەتە. گەر تۆ لەماوەی شەش مانگدا بگەیتە بڕێک پارە بۆ چاودیری نەخۆشی – و ددان، هەروەها دەرمانی بە ڕەچەتە، ئەوا تۆ ئەتوانیت داوای یارمەتی  لە دەزگای کۆچ بکەیت بۆ ئەو بڕە پارەیەی کە لە سەرو ئەم بڕەپارەیەوەیە.

گەر تۆ نەخۆشیەکی تەشەنەکارت هەیە و پێداویستیت بە چاودێری پاراستن لە پەتا هەیە ئەوا ئەوە بە خۆڕاییە

Fäll ihop

چاودێری بێ خەرجی بۆ منداڵان و لاوان

چاودێری بێ خەرجی بۆ منداڵان و لاوان

لەباری ئاساییدا چاودێری بۆ لاوانی ژێر ١٨ ساڵان بێ خەرجییە، بەڵام لە زۆر لە هەرێمەکان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەتوانیت لە ١٨ ساڵان گەورەتریش بیت و چاودێری بەبێ خەرجی وەربگریت. هەموو چاودێرییەکی ددان بۆ لاوانی ژێر ١٨ ساڵان بەبێ خەرجیە. چاودیری بێ خەرجی ، بۆ نموونە لەم شوێنانە  کاری پێدەکرێت:

    نۆڕینگەکانی لاوان

    بنکەکانی تەندروستی

    نەخۆشخانەکان

چاودێری ددان

چاودێری لە نۆڕینگەیەکی کتوپڕ لەوانەیە خەرجی هەبێت یان بەبێ خەرجی بێت، ئەوە پەیوەستە بەوەوە کەتۆ لە کام ئەنجوومەنی پارێزگا یان هەرێمیت.

منداڵێک کە نەخۆشییەکی تەشەنەکاری هەبێت و پێداویستی بە چارەکاری هەبێت، ئەوا بەبێ خەرجی وەریئەگرێت

Fäll ihop

مافبوون بۆ وەرگێڕ

مافبوون بۆ وەرگێڕ

گەر تۆ لە زمانی سویدی تێنەگەیت ئەوا مافی هەبوونی وەرگێڕی زمانت هەیە کاتێک سەردانی چاودێری یان چاودێری ددان ئەکەیت. ئەوە هیچی تێناچێت. تۆ یان نوێنەرەکەت ئەبێت پێش سەردانەکە لە پێداویستی بە وەرگێر ئاگاداری بدەن. وەرگێرەکە ئەتوانێت لە سەردانەکەدا یان بە تەلەفۆن لەگەڵدا بێت .

ئەوە کارمەندانی چاودێرین کە بڕیار ئەدەن ئایا پێداویست بە وەرگێر ئەکات و ئەو کەسە  هەڵدەبژێرن. گەر تۆ پێکانێکی(زەربەی) گوتن یان بیستنت هەیە، ئەوا ئەمەش بۆ پێداویستییەکانت بە وەرگێر ڕەچاوئەکرێت. ئەوە باشترە کە وەرگێڕەکانی چاودێری ڕاسپێردرێن وەک لەوەی وەرگێڕێکی خۆت بهێنیت. گەر تۆ خۆت وەرگێڕی خۆت  هەڵبژێریت ئەوا چاودێری  ناچار نیە  تێچووی کاری وەرگێڕەکە بدا

نەخشەی زمانە

ئەرکی نهێنیپاراستن بۆ وەرگێر و کارمەندانی چاودێری

کارمەندانی چاودێری و وەرگێڕەکان ئەرکی نهێنیپاراستنیان هەیە. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەوان بۆیان نییە بەبێ ڕەزامەندی خۆت زانیاریی لەسەر تۆ بە هیچ کەسێکی تر یان فەرمانگەیەکی تر بدەن

Fäll ihop

پشکنینی تەندروستی بۆ منداڵان و گەورەساڵان بێ خەرجیە

پشکنینی تەندروستی بۆ منداڵان و گەورەساڵان بێ خەرجیە

هەموو پەناخوازانی منداڵ و گەورەساڵان پشکنینێکی تەندروستیان پێشکەش ئەکرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات خەرجییەکەی بدەن. پاش هاتن بۆ سوید، پشکنینە تەندروستییەکە بە زوترین کات کە بکرێت بەئەنجام ئەگەیەنرێت. گەر تۆ بەبێ مۆڵەتی و خۆت شاردۆتەوە، ئەوا ئەبێت پێشکەشکاریەکەت بە پشکنینی تەندروستی بدرێتێ کاتێک کە لە چاودێری ئەگەڕێیت.

لە پشکنینە تەندروستیەکەدا بۆت هەیە چاوت بە پەرستیارێک بکەوێت. پەرستیارەکە پشکنینی تەندروستیت ئەکات، نموونەت لێ وەرئەگرێت بۆ ئەوەی بزانێت ئایا نەخۆشی مەترسیداری تەشەنەکارت  هەیە و زانیارییت ئەداتێ کە چاودێری چۆن بەڕێوەئەچێت. ئەمە بۆیە ئەکرێت تاوەکو تۆ ئەو چاودێری و چارەکاریەت بدرێتێ کە پێویستە

Fäll ihop
Skriv ut (ca 4 sidor)
Senast uppdaterad:
2016-11-11
Redaktör:

Ingemar Karlsson Gadea, Maud Cordenius, 1177 Vårdguiden :سەرنووسەر

Granskare:

Olle Olsson, handläggare Avdelningen för vård och omsorg, Sveriges Kommuner och Landsting, Stockholm :سەرنجدەرەوە

Fotograf:

Juliana Wiklund :وێنەگر

Uppläsare:

کۆمیتەی دەستەی نووسەرانی ١١٧٧.ئێس ئێ 1177 Vårdguiden

Synpunkter på innehållet? Tyck till