ئه‌رکی نه‌درکاندن و نهێنیپارێزیی
Tystnadsplikt och sekretess – sydkurdiska

Skriv ut (ca 4 sidor)
Skriv ut

‌به‌ کورتیی

‌به‌ کورتیی

کاتێک که‌ ڕوو له‌ ده‌زگاکانی ته‌ندروستی ده‌که‌یت زۆر گرنگه‌ که‌ سیقه‌ت به‌و کارمه‌نده‌ هه‌بێت که‌ چاوت پێی ده‌که‌وێت. هه‌بوونی سیقه‌ بۆ ئه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ دڵنیایی بکات و ڕاشکاوانه‌ بوێرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و ئازار و نیشانانه‌ی نه‌خۆشی بدوێت که‌ مرۆڤ هه‌نی. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌رکی نهێنی پارێزیی ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ بواری ته‌ندروستی و ئاگاداریی نه‌خۆشاندا کار ده‌که‌ن. پڕه‌نسیپی بنچینه‌یی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هیچ که‌سێک که‌ له‌ بواری ته‌ندروستیدا کار ده‌کات نه‌توانێت زانیاری له‌ سه‌ر نه‌خۆش ئاشکرا بکات، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که‌ خۆی ئه‌وه‌ی قبوڵ پێ قبوڵ نه‌بێت. بۆ نمونه‌ زانیاریه‌کانی ده‌رباره‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی که‌ هه‌ته‌، ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ی که‌ بۆت ئه‌نجام ده‌درێت یاخود بارودۆخی تایبه‌تیی خۆت.

Visa mer

.Läs texten på svenska här

هه‌روه‌ها ئه‌رکی نه‌درکاندن کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ یان ناوه‌نده‌کانی ته‌ندروستی ده‌گرێته‌وه‌. ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ یه‌که‌وه‌ ئاگاداریی له‌ نه‌خۆشێک ده‌که‌ن بۆیان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی باری ته‌ندروستی یاخود بارودۆخی تایبه‌تیی ئه‌و نه‌خۆشه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا قسه‌ بکه‌ن. ئه‌وه‌ش به‌ واتای ئه‌وه‌ دێت که‌ پزیشکێک ده‌توانێت له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ هاوکارانیدا ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ریی ئه‌و نه‌خۆشه‌ بدوێت به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هاوکاره‌ش ئاگاداریی له‌ هه‌مان که‌س بکات.

ئه‌رکی نه‌درکاندن ته‌واوی ئه‌و کارمه‌ندانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان چاویان به‌ نه‌خۆشه‌که‌ ده‌که‌وێت. به‌بێ ڕه‌چاو کردنی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ده‌زگای ته‌ندروستیه‌ موڵکی گشتییه‌ یان ئه‌هلیی و به‌بێ ڕه‌چاو کردنی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و که‌سه‌ پزیشکه‌، په‌رستاره‌ یاخود کارمه‌ندێکی کارگێڕییه‌. ئه‌رکی نه‌درکاندن هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌یش ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ ده‌رمانخانه (ئه‌پۆتێک)‌دا کار ده‌که‌ن.

تۆ خۆت بڕیار ده‌ده‌یت

تۆ خۆت بڕیار ده‌ده‌یت

به‌ پێی یاسا ته‌نانه‌ت نزیکه‌کانیشت بۆیان نیه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌دا چی ده‌گوترێت و چی ڕووده‌دات شتێک بزانن. نه‌ریت وایه‌ که‌ کارمه‌ندێک لێت ده‌پرسێت که‌ تۆ ده‌ته‌وێت ئه‌و زانیارییانه‌ به‌ چ که‌سێک بگوترێن. هه‌نگین خۆت ئه‌و که‌سانه‌ هه‌ڵده‌بژێریت که‌ مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ زانیارییان پێ بدرێت ده‌رباره‌ی تۆ. بۆ نمونه‌ له‌ پێش نه‌شته‌رگه‌رییدا ده‌توانیت به‌ کارمه‌ندان بڵێی که‌ ئایا بۆیان هه‌یه‌ پێش هه‌ڵسانه‌وه‌ی خۆت ده‌رباره‌ی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ قسه‌ بکه‌ن یان نا.

Fäll ihop

بۆ منداڵ و لاوانی ژێر ١٨ ساڵان

بۆ منداڵ و لاوانی ژێر ١٨ ساڵان

بۆ منداڵ و لاوانی ژێر ١٨ ساڵان، وەک ڕێسایەک ئەوە کاری پێئەکرێت کە پەروەردەکار مافی بەشدارییکردنی لە چاودیریی منداڵەکەدا هەیە و بۆی هەیە بزانێت کە چی لە ژوڕناڵەکەیدا (فایلەکەیدا) نووسراوە. بەڵام منداڵان و لاوانێ کە لە ژێر ١٨ ساڵانەوەن، مافی ئەوەیان هەیە کە بۆخۆیان یەکلایی بکەنەوە کە ئایا کارمەندانی چاودێریی بۆیان هەبێت زانیاریی ڕادەست بکەن و بە کێی بدەن. ئەمە ئەوە ئەگەیەنێت کە پەروەردەکار یان کەسێکی نزیکی تر هەردەم مافی ئەوەیان نییە کە بزانن منداڵەکە چی بۆ کارمەندانی چاودێریی باسکردوە یان کە چی لە ژوڕناڵەکەدا نووسراوە.

کەوابو لێرەدا هیچ سنوورێکی تەمەن بەتایەبەت نییە بۆئەوەی کە کەی منداڵەکە بۆخۆی بڕیاربدات، بەڵکو ئەمە بۆی هەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر یەکلایی بکرێتەوە.

ئه‌گه‌ر ده‌زگای ته‌ندروستی یاخود ده‌زگای ئاگاداریی کۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیال) گومانی ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ منداڵه‌که‌ به‌ هۆی که‌سی به‌خێوکه‌ره‌وه‌ زیانی پێده‌که‌وێت یاخود ئه‌وه‌ی که‌ که‌سی به‌خێوکه‌ر ناتوانێت منداڵه‌که‌ی بپارێزێت، ئه‌وا یادداشتنامه‌ی نه‌خۆش له‌وکاته‌دا نیشانی که‌سی به‌خێوکه‌ر نادرێت.

بۆ تۆ کە تەمەنت لەژێر ١٨ ساڵانەوەیە و سەردانی سەردانگەی لاوان ئەکەیت، ئەوا لە زوربەی دۆخەکاندا ئەرکی نهێنیپاراستن برەوی هەیە. بەنهێنیڕاگرتنی کارمەندان ئەکرێت بشکێندرێت، ئەگەر تۆ خۆت مۆڵەت بدەیت، یان تەندروستیت بەهەر شێوەیەکی تر لە مەترسیدا بێت،

Fäll ihop

لێبواردن له‌ ئه‌رکی نه‌درکاندن

لێبواردن له‌ ئه‌رکی نه‌درکاندن

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌رکی نهێنیپارێزی و نه‌درکاندن فره‌ گشتگیره‌ به‌ڵام له‌ هه‌ندێک حاڵه‌تدا ده‌کرێت له‌ نهێنی پارێزی لابدرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ ڕه‌زامه‌ندی تۆی نه‌خۆش وه‌ربگریێت. ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدا ڕووده‌دات که‌ بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر:

  • دادگایه‌ک، دائیره‌کانی داواکاریی گشتیی، کڕونوفوگدێن یاخود دائیره‌ی باج داخوازی وه‌رگرتنی زانیاری بکه‌ن له‌ سه‌ر که‌سێک که‌ له‌ بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستیدا بووه‌

  • لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پرسه‌ یاسایی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیه‌کان بۆ کاروباره‌کانی خۆیان پێویستیان به‌ زانیاریه‌کان بێت

  • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ زانیاریه‌کانی بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی گونجاوی که‌سێک پێویست بێت بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تنامه‌ی ئاژۆتن، کارتی تراکتۆر یاخود ناسنامه‌ی لێخوڕی تاکسی.

  • ئه‌و زانیاریانه‌ بۆ ئه‌وه‌ پێویست بن بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ خوێندکارێک له‌ خوێندنی باڵا ده‌ربکرێت یان نا.

  • ئه‌و زانیاریانه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکیی تاوانزانی پێویست بن.

ئه‌گه‌ر گومانی ئه‌وه‌ بکرێت که‌ تاوانێکی وا ئه‌نجام درابێت که‌ سزاکه‌ی به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ یه‌ک ساڵ زیندانی بێت ئه‌وا کارمه‌ندانی ته‌ندروستی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌رکی نه‌درکاندن لابده‌ن له‌ ڕێگای شکاتکردن له‌لای پۆلیس و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن دائیره‌گه‌لی پۆلیس و داواکاری گشتییه‌وه‌ ئاڕاسته‌یان ده‌کرێت.

لێبواردنی تایبه‌ت بۆ منداڵ

ئه‌گه‌ر هاتوو کارمه‌ندانی ته‌ندروستی گومانی ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ منداڵێک تاوانی له‌ دژ ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌رکی نه‌درکاندن ببوێرن. ئه‌وه تاوانه‌یش ده‌کرێت بریتی بێت له‌ لێدان یاخود ده‌ستدرێژیی سێکسیی.

ئه‌گه‌ر کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی گومانی ئه‌وه‌یان لا دروست بێت که‌ منداڵ بارودۆخی باش نیه‌ ئه‌وا کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌توانن گومانه‌کانیان لای دائیره‌ی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تیی (سۆسیال) تۆمار بکه‌ن، که‌ له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌گه‌ر پێویست بکات شکات ده‌کات لای پۆلیس. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وا له‌ گۆڕێ بێت که‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ پێداویستی که‌مته‌مه‌نێک بۆ پاراستن ئه‌وا هه‌مان شت ده‌یخوات. هه‌روه‌ها له‌و کاته‌یشدا کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی له‌ سه‌ریانه‌ که‌ زانیاریی وا که‌ واتادار بێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ پێشکه‌ش بکه‌ن.

دائیره‌ی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمپانیاکانی بیمه‌

خۆت بڕیاری له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ده‌یت که‌ ده‌زگای ئاگالێبوون و ته‌ندروستی تا چه‌ند بتوانن زانیاری ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌کانت و ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ی که‌ بۆت کراون بدرکێنرێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بیت و داوای قه‌ره‌بووی نه‌خۆشیی بکه‌یت له‌ لای دائیره‌ی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی (Försäkringskassan) ئه‌وا کارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆیان هه‌یه‌ زانیاری پێویست پێشکه‌ش بکه‌ن به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بوون یان نه‌بوونی مافی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووی نه‌خۆشیی.

ئه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تێکدا که‌ تووشی زیانێک یان نه‌خۆشییه‌ک بووبیته‌وه‌ و بته‌وێت له‌ کۆمپانیای بیمه‌که‌ت قه‌ره‌بووت پێ بدرێت. ئه‌گه‌ر داخوازیی ئه‌وه‌ بکه‌یت که‌ له‌ بیمه‌که‌ت پاره‌ وه‌ربگریت ئه‌وا کۆمپانیای بیمه‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن هه‌یه‌ که‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بوون یان نه‌بوونی مافی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو پێویستن.

تاوانی لادان له‌ ئه‌رکی نه‌درکاندن

هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند حاڵه‌تێک هه‌ن که‌ تێیاندا کارمه‌ندانی ته‌ندروستی مافی لادانیان هه‌یه‌ یاخود ئه‌رکی ئه‌وه‌یان له‌ سه‌ره‌ که‌ له‌ ئه‌رکی نه‌درکاندن لابده‌ن ئه‌وا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌گمه‌نن. ئامانجی بنچینه‌یی له‌ ئه‌رکی نه‌درکاندن پاراستنی نه‌خۆشه‌.

ئه‌گه‌ر تۆی نه‌خۆش گومانی ئه‌وه‌ت له‌لا دروست بێت که‌ کارمه‌ندانی ته‌ندروستیی له‌ ئه‌رکی نه‌درکاندن لایان داوه‌ ئه‌وا ده‌توانیت ئه‌وه‌ به‌ پۆلیس یاخود به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تیی تۆمار بکه‌یت. ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ی لێ بکه‌وێته‌وه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ دادگایی بکرێت و سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.

Fäll ihop
Skriv ut (ca 4 sidor)
Senast uppdaterad:
2016-11-11
Redaktör:

Vårdguiden 1177 ,Gadea Karlsson Ingemar :سەرنووسەر

Granskare:

Region Skåne ,patientnämnden ,پەیوەندییکار ,Aprea Pia :پیاچوونەوە