نموونە وەرگرتنی خانە لە کۆئەندامیی زاوازێی ئافرەت لە ئازمایشگا
Gynekologisk cellprovtagning – sydkurdiska

Skriv ut (ca 8 sidor)
Skriv ut

باسێك بە گشتیی

باسێك بە گشتیی

 لە ڕێگای فەحسکردنی خانە لە کۆئەندانیی زاوزێی  ئافرەت بە ڕێگای ژینەکۆلۆگی و بە شیوەیەکی بەردەوام مەترسیی تووشبوونی شێرپەنجەی ملی منداڵدان کەم ئەبێتەوە.  فەحسی خانە وەرئەگیرێت لە لە لێواری دەمی منداڵدان لە کۆئەندامی زاوزێی ژن، ئەو کاتە زوو دەرئەکەوێت گەر گۆڕانگاری هەبێت لە خانەکان کە ئەبێتە هۆی تووشبوونی شێرپەنجەی (کانسەری) ملی منداڵدان.

زۆربەی ئەو گۆڕانکارییانەی کە ئاشکرا ئەکرێن، گۆڕانکاری سادەن و هەر بە خۆیان سارێژ ئەبنەوە، بەڵام بەشێکیان پێویستیان بە لابردن هەیە. لە حالەتی زۆر نائاساییداش فەحسی خانە ئاشکرای ئەکات کە مرۆڤ تووشی کانسەر بووە.

ئافرەتان لە سوێد بە شێوەیەکی بەردەوام بانگ ئەکرێن بۆ لای پزییشکی ئافرەتان (ژینەکۆلۆگ) بۆ فەحسکردنیی خانە کە لە کۆئەندامی زاوزێ وەرئەگیرێت، ئەمەش پێی ئەووترێت سکریننگ، واتە فەحسکردنی خانە بۆ ئاشکراکردنی کانسەر (شێرپەنجە). ئەگەر مرۆڤ تەمەنی لە نێوان ٢٣ و ٥٠ ساڵ بێت ئەوا سێ ساڵ جارێ بانگ ئەکرێت بۆ فەحسکردن. پاشتر مرۆڤ بێگوومان پێنج ساڵ جارێ بانگ ئەکرێت بۆ فەحسکردن. ئەگەر تەمەنیش لە ٥٠ ساڵ زیاتر بێت ماوەی بانگکردن بۆ فەحس ئەگۆڕیت لە جێگایەکەوە بۆ جێگایەکی دیکەی ووڵات.

هەروەها مرۆڤ ئەتوانێت فەحسی خانە دابنێت لە لای مامان یاخوود لای پزیشکی ژنان بۆ لێکۆڵینەوە لە خانە لە بەر هۆی دیکە.

ئامادەکاریی 

تۆ نابێت تاقیکردنەوەی شانە بەجێبهێڵیت گەر خولی مانگانەت هەبێت. گەر ئەو ڕۆژەی بانگ کراویت هەتبێت، ئەتوانیت کاتێکی تازە بگریت. ئەگەر دووگیانیش بیت ئەکرێت تاقیکردنەوەی شانە بەجێبهێڵیت.

فەحسکردن چۆن ئەنجام ئەدرێت؟ 

کاتێ فەحسەکە وەرئەگیرێت، ئافرەتەکە جلوبەرگی بەشی خوارەوەی لەشی دائەکات و لە سەر کوورسیی فەحسکردنی کۆئەندامیی زاوزێ دائەنیشێت. پزیشیك یاخوود مامان فەحسەکە وەرئەگرێت بەڵام شێوەیەی فەحسەکە کەمێك جیاوازترە لە فەحسی دیکە. زۆرجار شتێك بەکارئەهێنرێت وەك کەوچك وایە و بەسەری لێواری دەمی منداڵداندا ئەهێنرێت وە پاشتر فڵچەیەکی بچووكی نەرم بەکار ئەهێنرێت لە بەشی خوارەوەی کەنالی ملی منداڵداندا.

زۆرجاریش پرسیار ئەکرێت لە ئافرەت لە کاتی وەرگرتنی فەحسی خانەدا. وەڵامی پرسیارەکان گرنگن بۆ ئەوەی فەحسەکە بە شێوەیەکی ڕاست شیبیکرێتەوە. 

لێکۆڵینەوەکە ئاسانە و جەند خولەکێك ئەخایێنێ وهیچ ئازارێکی نییە بۆ ئافرەتەکە. وەڵامی فەحسی خانە وەرئەگیرێتەوە لەماوەی شەش مانگدا.

تەندرووستی مرۆڤ چۆن ئەبێت لە پاش وەرگرتنیی فەحس؟

وەرگرتنی فەحسەکە هیچ مەترسیدار نییە. جاروبار مرۆڤ کەمێ نەزیف ئەبیت (خوێنبەربوون) لە پاش فەحسەکە بەڵام خەتەر نییە.

Fäll ihop

. تاقیکردنەوەی خانە لە کۆئەندامیی زاوزێی ئافرەت چییە؟

. تاقیکردنەوەی خانە لە کۆئەندامیی زاوزێی ئافرەت چییە؟

فەحسی خانە

تاقیکردنەوەی خانە لە کۆئەندامیی زاوزێی ئافرەت وەرئەگیرێت لە بەشی خوارەوەی ملی منداڵدان کە پێی ئەووترێت لێواری دەمی منداڵدان کە بەشی پێشەوەی ئەندامیی زێی مێینەیە. زوو لە فەحسەکە دەرئەکەوێت ئەگەر گۆڕانکاری هەبێت لە خانەکەدا، کە ئەبێتە هۆی تووشبوونی شێرپەنجە (کانسەر) لە لە ملی منداڵدان. زۆربەی ئەو گۆڕانکاتییانەی کە ئاشکرا ئەکرێن خۆیان سارێژئەبنەوە، بەڵام پێویستە لابدرێن. هەرەوها ئەتوانڕیت لە فەحسەکەش دەربکەوێت گەر مرۆڤەکە تووشی کانسەر بووە. ئەگەر مرۆڤ بە بەردەوامیی فەحس دابنێت، ئەوا ئەبێتە پارێزەیەکی بەهێز دژی شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە ڕێگای ئاشکراکردنی گۆڕانکاریی لە خانەدا لە پێش ئەوەی پەرە بسەنێت (گەشە بکات) بۆ شێرپەنجە.

 

 

 

تاقیکردنەوەی خانە وەرئەگیریت لە بەشی خوارەوەی ملی منداڵدان، لە لێواری ملی منداڵدان کە ئەکەوێتە سەرەتای ئەندامی زاوزێوە.

 منداڵدان = livmoder

هێلکەدان =äggstock

ملی منداڵدان =livmoderhals

لیواری دەمی منداڵدان =livmodertapp

ئەندامی زاوزێی مێ یینە =slida

کۆنتڕۆلکردن بەبەردەوامیی

تاقیکردنەوەی خانە بە ڕێگای ژینەکۆلۆگی لە زیمنیی (بەشێکی) کۆنتڕۆلیی تەندرووستییە، کە پێی ئەووترێت سکرینینگ. کە ئافرەتان لە سوید بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ ئەو فەحسە بانگێش ئەکرێن. کاتێ کە گۆڕانکاری لە خانە ئاشکرا ئەکریت. ئەوا چارەسەر ئەکرێت. ئەم گۆڕانکرییانە ئەبنە هۆی درووستبوونی کانسەری ملی منداڵدان کە بە شیوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لەم ٤٠ ساڵەی دوواییدا.

فەحسی خانە لە بواری دیکەدا

فەحسی خانە ئەتواندرێ بکرێت لە لای مامان یاخوود لای پزیشکی ئافرەتان (ژینەکۆلۆگ) لە بوارێکی دیکەدا کاتێ مرۆڤ فەحسی بۆ ئەکرێت لەبەر هۆی دیکە. جاروبار فەحسی خانە پەیوەندی بە لێکۆینەوەی (فەحسیی) کۆئەندامیی زاوزێی مێ یینەوە ئەبیت بۆ نموونە کاتێكك ئافرەت تووشیی خوێنبەربوون بووە، بەڵام لەم حالەتە فەحسی خانە بە ڕێککەوت ئەبێت. ئەمەش بوارێکی باشە بۆ ئەو فەحسە ئەگەر بتتوو ئافرەت بۆی ڕێكنەکەوتبێت فەحسی خانەی کۆئەندامیی زاوزێی بۆ کرابێت.

گۆڕانکاری لە خانە و شیرپەنجە

گۆڕانکاری لە خانە لەوانەیە پەیوەندی هەبێت بە هەوکردنی پەردەی لینجاو بە هۆی بەکتریاوە یاخوود بە هەوکردنێکی ڤایرۆسیی کاتییەوە. ئەم جۆرە گۆڕانکاری خانانە ئاساییە و خۆی سارێژ ئەبیتەوە. جۆرەکانی دیکەی گۆرانکاری خانە  کە ئەبیتە هۆی درووستبوونی کانسەر چارەسەر ئەکرێن لە ڕێگای نەشتەگەرییەکی ئاسانەوە.

ئەگەر بیتوو مرۆڤ ئەنجامی فەحسی خانەی نائاسایی بێت ئەوا ڵێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی بۆ ئەکرێت و زۆر جاریش بانگئەکریت بۆ فەحسکردنی پزیشکی. ئەو کاتە پێشنیار ئەکرێت بۆلابردنی گۆڕانکاتییەکان یاخوود چاوەڕوانیی سارێژبوونە (چاکبوونە) ئەکرێت. 

تووشبوونی کانسەر لە ملی منداڵدان کاتێکی زۆری پێ ئەچێت لە دووای دەرکەوتنی گۆڕانکاری لە خانەکاندا، کاتەکەش لە ماوەی دە ساڵ هەتاکوو پانزە ساڵە. دەرکەوتنی کانسەر لە کاتی فەحسی خانەی کۆئەندامیی زاوزێی ئافرەت ڕووداوێکی زۆر نائاساییە، بەڵام جاە هەیە ئەو شتە ڕوو ئەدات. ئەوەش مانای ئەوەیە کانسەرەکە لە قۆناخی سەرەتاییە و لابردنی ئاسانە، بەڵام چەند کاردەوانەیەکی کەمی ئەبێت.

ساڵانە کەمتر لە ٤٥٠ ئافرەت لە سوید تووشی کانسەری ملی منداڵدان ئەبن، بەڵام خەڵکانێکی زۆر، نیزیکەی ٣٠٠٠٠ ئافرەت تووشی گۆڕانکاری لە خانەکان ئەبن.

Fäll ihop

ئافرەتان بە شێوەیەکی بەردەوام بانگ ئەکرێن

ئافرەتان بە شێوەیەکی بەردەوام بانگ ئەکرێن

هەر سێ ساڵ جارێ ئافرەتان بانگ ئەکرێن بۆ فەحسکردن

هەموو ئافرەتانی تەمان ٢٣ هەتاکوو ٥٠ ساڵ سێ ساڵ جارێ بانگ ئەکرێن بۆ فەحسی خانە. دوواتر ئافرەتان، لە تەمەنی٥٠ هەتاکوو ٦٠ ساڵی پێنچ ساڵ جارێ بانگ ئەکرین. ئەو ئافرەتانەی کە تەمنیان لە ٥٠ ساڵ زیاترە، ماوەی کاتی بانگکردنیان ئەگۆڕرێت و وەستاوەتە سەرئەوەت لە چ شوێنێکی ئەم ووڵاتە ئەژێن. ئەو ئافرەتانەی کە چارەسەر کراون بە هۆی گۆڕانکاری لە خانەکاندا، لەوانەیە جارێکی دیکە پێویستیان هەبێت بە کۆنتڕۆڵێ فەحسی خانە لە دووای تەمەنی ٦٠ ساڵیدا. 

نامە بۆ بانگکردن ئەڕوات بۆ ناونیشانی ئەو کەسەی  کە و لەو شوێنەی ناوی تۆمارکراوە لە دائیرەی باج. 

لە چ کلینیکێك (پێسوازگای پزیشکیی) مرۆڤ فەحس دائەنێت؟ 

کاتێك نامەت بۆ دێت بۆ وەرگرتنی فەحسی (تاقیکردنەوەی) خانە ئەڕۆیت بۆ نیزیکترین کلینیکی مامان (زاویاری)، کە پێشی ئەووترێت ناوەندی ئاگاداریی لەشساخیی دایکان. لەزۆربەی حالەتەکاندا ڕۆژ وکاتی دانانیی فەحسی خانە دیاریکراوە لە نامەکە بەڵام بواری گۆڕینی ڕۆژوکاتەکە هەیە. لە هەندێ جێگاش مرۆڤ ئەتوانێت کاتی فەحسکرنی لە کلینیکێکەوە بگۆڕێت بۆ کلینیکێکی دیکە. 

گەر ئافرەت فەحس دابنێت بە هۆی لێکۆڵینەوەی (فەحسیی) کۆئەندامی زاوزێی یاخوود لە کاتی ئامۆژگاریی وەرگرتن بۆ پێشگرتن لە سکپڕی (دروستبوونی منداڵ)، ئەوا فەحسەکان تۆمار ئەکریت و نامەیەك بۆ ئەو کەسە دێت بۆ کۆنتڕۆلکردنی فەحسی خانە لە دوای سێ یان پێنج ساڵ.

Fäll ihop

کەسانێ هەن پێویستیان بە دانانی فەحس نییە

کەسانێ هەن پێویستیان بە دانانی فەحس نییە

ئەو کەسانە، ئەو ئافرەتانەن کە تەمەنیان لە ژێر ٢٣ ساڵە یاخوود تەمەنییان لە سەرەوەی شەست ساڵە بانگ

ناکرێن.

ئەگەر ئافرەت تەمەنی لە ژێر ٢٣ ساڵ بێت بانگ ناکرێت بۆ تاقیکردنەوەی خانە. لە ڕاستیدا گۆرانکاری خانە لە ئەندامی زێی ئافرەت شتێکی ئاساییە لە تەمەنی ژیر ٢٣ ساڵیدا، بەڵام زۆربەی ئەو گۆڕانکاری خانانە لە خۆیەوە سارێژ ئەبنەوە. تووشبوونی ئافرەت بە کانسەر لە ملی منداڵداندا حالەتێکی زۆر دەگمەنە لە تەمەنێکی زوودا. ئەگەر بێتوو ئافرەت بەشداربووبێت چەند جارێك لە تا‌قیکردنەی خانە بە ڕیگای ژینۆلۆگی و زۆربەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئاسایی بووبێت، ئەوا مەترسییەکی زۆر کەم هەیە بۆ ئەوەی ئەو ئافرتە تووشی کانسەری ملی منداڵدان بێت کاتێك تەمەنی ئەبێتە ٦٠ ساڵ.

ئەو ئافرەتانەی کە کرداری جنسیی (سێکسیی) یان نەکردووە پێویستیان بە دانانی فەحس نییە

ئەگەر بیتوو ئافرەت هەرگیز (قەت) سێکسیی نەکردبێت پێویست ناکات فەحسی خانەی بۆ بکرێت. کانسەری ملی منداڵدان تەنها تووشی ئەو ئافرەتانە ئەبێت کە بەشدار بوونە لە کرداری سێکسیی و تووشبوونە بە ڤایرۆسی ( هۆ پێ 

 ڤێ)، کە ڤایرۆسێکە لە ڕێگەی پەیوەندی (تەماسیی) سێکسییەوە تووشی ئافرەت ئەبێت و گۆڕانکاری لە خانەکانی ئەندامیی زێی دروست ئەکات و ئەبیتە هۆێ تووشبوونی کانسەری ملی منداڵدان.

ئەگەر بێتوو مرۆڤ هۆمۆسێکسوئێل (ئارەزووی هاوجنسیی خۆی) بێت

ئەگەر بێتوو ئافرەت هۆمۆسێکسوئێل (ئارەزووی هاوجنسیی خۆی) بێت، ئەوا دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام کۆنتڕۆڵی فەحسی خانەی بۆ بکرێت لەبەر ئەوەی ئەو ڤایرۆسە ئەبیتە هۆی دروستبوونی گۆڕانکاری لە خانەی ئەندامی زاوزێی ئافرەت، لەوانەشە ئەو پەتایە بگوازرێتەوە لە ئافرەتێکەوە بۆ ئافرەتێکی دیکە.

ئەگەر بێتوو ئافرەت منداڵدانی لابردرابێت بە نەشتەگەری

ئەگەر بێتوو ئافرەت منداڵدانی لابردرابێت بە نەشتەگەری، ئەوا پێویست ناکات کۆنتڕۆڵی فەحسی خانە بکات لەبەرئەوەی  ملی منداڵدانی (ڕەحمیی) نەماوە لە دوای نەشتەگەرییەکە. بەڵام ئەگەر ئەگەر بێتوو نەشتەگەرییەکە کرابێت لەبەر هۆی کانسەری ملی منداڵدان یاخوود گۆڕانکاریی لە ملی منداڵداندا، ئەوا کۆنتڕۆلکردن پێویستە بە شێوەیەکی بەردەوام. فەحس وەرئەگیرێت لە لە بەشیی سەرەوەی ئەندامی زاوزیی مێینە.

ئەگەر بێتوو مرۆڤ دڵنیا نەبیت لەوەی کە چ جۆرە نەشتەگەری یەکی بۆ کراوە، ئەو کاتە ئەتوانیت پرسیار بکات کە بۆچی نەشتەگەریی کراوە. هەروەها لە کلینیکی زاویاری یاخوود لە ناوەندی لەشساخی دایکان ئاتوانرێت ئەو پرسیارە لە مامان بکرێت، چونکە لەوێ زانیاری دەست ئەکەوێت. ئەگەر بێتوو مرۆڤ دڵنیا نەبێت، ئەواباشتر وایە فەحس وەربگێرێت.

Fäll ihop

بەم شێوەیەی لای خوارەوە لێکۆڵێنەوە ئەکرێت

بەم شێوەیەی لای خوارەوە لێکۆڵێنەوە ئەکرێت

مرۆڤ پێویست ناکات بە شێوەیەکیی تایبەتی خۆی ئامادە بکات بۆ فەحسکردن، بەڵام باشر وایە، مرۆڤ کرداری جووت بوون نەکات یاخوود هیچ جۆرە مەلحەمێك بەکارنەهێنابێت لە کۆئەندامیی زاوزێی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە پێش فەحسەکە. ئەگینا ئەنجامی فەحسەکە هەڵە ئەبێت. هەروەها مرۆڤ نابێت فەحسی خانە دابنێت کاتێ کە مێنسە (بێنوێژیی).

فەحس وەرگرتن لە لە لێواری دەمی منداڵدان

لە پێش دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکە دەبێت ئافرەت جلوبەرگی بەشی خوارەوەی دابکات و لەسەر کوورسیی فەحسکردن پاڵ بکەوێت. مامان یاخوود پزیشك کە هەڵئەسێت بە کاری لێکۆڵینەوە، بە شێوەیەکی ئاگادار (حەزر) دیوارەکانی لێوارای ئەندامی زاوزێی جیائەکاتەوە بە یارمەتی ئامێڕێک کە بە هەمان پلەی گەرمیی لەش گەرمە.

چۆنێتی وەرگرتنی فەحسەکە ئەگۆڕێت لە کلینیکێکەوە بۆ کلینیکێکی دیکە. پارچە دارێكی پاقژ یاخوود پلاستیکێکی پاك بە سەر لێواری دەمی منداڵداندا ئەهێنرێت و دوواتر فڵچەیەکی نەرم بەسەر بەشیی خوارەوەی کەنالی ملی منداالداندا  ئەهێنرێت.

فەحس وەرگرتنەکە بە خێرایی جێبە جێ ئەبێت و هەر خولەکێکی پێ ئەچێت. ‌هیچ ئازاری نییە. كەسانێ هەن هەست بە ناخۆشی ئەکەن لە کاتی فەحسەکەدا، بەڵام ناخۆشییەکە زوو نامێنیت.

پرسیار و وەڵام

زۆرجار پرسیار ئەکرێت لە کاتی فەحس وەرگرتندا، بۆ نموونە پرسیارەکان بەم شیوەیەی لای خوارەوەن:

  • یەکەم رۆژی دواجار (ئاخیر) مێنس/بێنوێژی کەی بووە، یاخوود مێنسەکەت کەی تەواو بووە

  • ئایا ماددەی پێشگرتن لە سكپڕبوون بەکار ئەهێنی و لەم حالەتە چی بەکار ئەهێنیت

  • ئایا هیچ هۆرمۆنێك بەکار ئەهێنی دژی تەمەنی لە سك وەستان

  • پرسیار ئەکرێت دەربارەی ئەوەی ئەگەر سکپڕی (دووگیانی) یاخوود گەر منداڵت بووبێت ساڵی ڕابوردوو.

وەڵامی پرسیارەکان و زانیارییەکان لەگەڵ فەحسەکە ئەنێردرێت بۆ ئازمایشگا بۆ هەڵسەنگاندن. 

لە پاش فەحسەکە ئافرەت کەمێ خوێنی بەرئەبێت بەڵام ترسناك نییە 

پەردەی لینجیی ملی منداڵدان بە شێوەیەکی کەم خوێنی لێ بەرئەبیت لە دوای فەحسکردنەکە، ئەمەش ئاساییە و ترسناك نییە. خوێنبەربوونەکە کۆتایی پێدێت لە دوای رۆژێك.

ئافرەتی سکپڕ (دووگیانی) ئەتوانێت فەحس دابنێت 

تاقیکردنەوەکە هیچ مەترسییەکیی نییە و تەنانەت ئەکرێت کاتێك ئافرەت سکپڕە (دووگیانی یە). باشتر وایە ئافرەتی سكپڕ لە هەفتەی ١٥ سکپڕی فەحس دابنێێت لەبەرئەوەی لەدوای ئەوکاتە ئەنڤمی فەحسەکان بە شیوەیەکی باش دەرناکەون.

Fäll ihop

زۆربەی وەڵامەکان هیچ گۆرانکارییەك نیشان نادەن

زۆربەی وەڵامەکان هیچ گۆرانکارییەك نیشان نادەن

زۆربەی وەلامەکان هیچ گۆرانکارییەك نیشان نادەن

لە ماوی شەش هەفتە دەبیت وەڵامی فەحسەکەت بۆ بیتەوە، بەڵام جاروبار وەختێکی زیاتری پێ ئەچێت. نیزیکەی ڕێژەی ٩٥ لە ١٠٠ دا وەڵامەکان ئاسایین و هیچ گۆرانکارییەکی خانەیان تێدا نییە.  ئەو کاتە وەڵامەکە ڕاستەو خۆ ئەنێردرێت بۆ ماڵەوە.

کاتێك فەحس لە لای پزیشکی ژنان یاخوود لە لای کلینیکی پێشگرتن لە منداڵبوون وەرئەگیرێت، ئەو کەسەی کە فەحسەکەی وەرگرتووە بەرپرسیارە بۆ وەڵامدانەوەی ئەنجامی فەحسەکە. 

هەروەها حالاتی نائاساییش هەیە، کە زەحمەتە فەحسەکە لێکۆڵینەوەی لێبکرێت لەبەر هۆی بوونی خوێنێکی زۆری مێنس (بێنوێژی). ئەو کاتە جارێکی دیکە فەحسێکی نوێی خانە وەرئەگیرێت.

ئەگەر بێتوو گۆڕانکاری خانە لە فەحسدا دەربکەوێت

ئەگەر بیتوو فەحسەکە هەر گۆڕانکارییەك لە خانەدا نیشان بدات، ئەوا بێگوومان بەدواچوون و لێکۆڵینەوەی لێئەکرێت. ئەگەر بێتوو فەحسەکە گۆڕانکاری سادە نیشان بدات و ئافرەتەکە تەمەنی ٣٠ یان ٣٥ ساڵی پڕکردبێت، ئەوا ڕاستەوخۆ تێستی ڤایروسی ئەکرێت بۆ ئەو کەسە، لە کوێ تێستەکەی بۆ ئەکرێت وەستاوەتە سەر تەمنی ئافرەتەکە. تێستەکە کۆنتڕۆڵی فایرۆسی (هۆ پێ ڤێ) یە وئەم فایرۆسە مەترسیی تووشبوونی کانسەری ملی منداڵدان بە ئەنجام ئەگەیەنێت. تەنها ئەو کەسانەی کە تووشیی ئەم فایرۆسە بوونە پێویستیان بە لێکۆڵینەوە هەیە. هەروەها ئەو کەسانەی کە گۆرانکاری سادە – یان هەیە لە خانەدا و هەڵگری ئەم فایرۆسە نین پێویستیان تەنها بە فەحسێکی دیکە ئەبیت لە پاش یەك ساڵ.

گۆڕانکاری خانە بۆ ئافرەتی ژێر تەمەنی ٣٠ یان ٣٥ ساڵ باشتر وایە چاویان بە  پزیشکی ئافرەتان بکەویت و هەروەها لە هەندێ شوێنی ئەم وولاتە ئەم ئافرەتانە ئەتوانن چاویان بە مامان بکەویت. بەڵام ئەو ئافرەتانەی کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٠ یان ٣٥ ساڵە باشترین شت ئەوەیە کە پزیشکی ژنان ببینن بۆ زیاتر لێکۆڵینەوە 

تاقیکردنەوەی خانە پارێزەیەکی تەواو نییە دژی کانسەر

کۆنتڕۆڵی فەحسی خانە پارێزەیەکی پتەو دژی کانسەری ملی منداڵدان، بەڵام نەك بە تەواوی. ئافرەت لەوانەیە تووشی کانسەری ملی منداڵدان ببێت لەگەڵ ئەوەی فەحسی خانە ئاساییە، بەڵام ئەمە حالەتی زۆر نائاساییە. بێجگە لە کۆنترۆڵکردنی فەحسی خانە بە بەردەوامیی دەبێت ئافرەت هەردەم سەدرانی ناوەندی بنکەی تەندرووستی بکات لە کاتی خوێنبەربوون لە دوای کرداری جوتبوون (سێکسیی)، یاخوود  دووبارە بوونەوەی خوێنبەربوون لە لە نێوان کاتەکانی مێنسدا، یاخوود خوێنبەربوون لە دوای تەواوبوونی کاتیی مێنس.

مرۆڤ ئەتوانێت هەردەم تەلیفۆن بکات بۆ ناوەندی چاودێریی لەشساخی بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاریی.

مرۆڤ لەوانەیە هەست بە نیگەرانی بکات کاتی تاقرکردنەوە و وەڵامی تاقیکردنەوە

لە کاتی فەحس دانان لەوانەیە مرۆڤ هەست بە دژواری بکات. بۆ نموونە مرۆڤ لەوانەیە هەست بە نیگەرانی بکات لە کاتیی چاوەڕوانیی وەڵامدا. لەوانەیە تەنها بیر لەوە بکرێتەوە کە تاقیکردنەوەی خانە تەنها شیوەیە بۆ پارێزە لە کانسەر. ئەو گۆرانکارییانەی ئاشکرا ئەکرێت ئەتوانرێت بە شیوەیەکی بەرچاو لاببردرێن بە یارمەتیی نەشتەگەرییەکی ئاسانەوە، کە مرۆڤ تووشی کانسەر نابیت لە دواڕۆژدا.

 زانینیی تووشبوون بە کانسەر لە ڕێگای فەحسیی خانەوە حالەتێکی زۆر نائاساییە. ئەو جارە کەمانەی کە کانسەر زوو ئاشکرا ئەکرێت لە ڕێگای کۆنتڕۆڵکردنی فەحسیی خانەوە حالەتێکی باشە بۆ چارەسەرکردن و زیانیی لاوەکی کەمە. لە ڕێگای فەحسیی خانەوە نەخۆشییەکە زوو ئاشکرا ئەکرێت و مەترسیی حالەتی جیدی نەخۆشییەکە کەم ئەبێتەوە.

مرۆڤ خۆی بڕیار ئەدات بۆ هەڵگرتنی (پاراستنی) فەحسەکان

فەحسەکانی خانە بە شێوەیەکیی ئاسایی هەڵئەگیرێن. بۆ نموونە بۆ بەراووردکرنی فەحیسیی نوێ لەگەڵ فەحسیی کۆن،هەروەها بەدواچوون بە دوایاندا. هەروەها فەحسەکان بەکار ئەهێنرێن بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوەی زانستیی و مەبەستیی دیکە کە دەبێت پەسەند بکرێت لە لایەن کۆمیتەی لێکۆڵینەوە وە. ئەگەر مرۆڤ نەیەوێت فەحسەکەی هەڵبگیرێت، ئەوا دەبێ بەو کەسە بڵیت کە فەحسەکەی بۆ ئەنجام ئەدات، ئەویش فەحسەکە لە ناو ئەبات. 

هەروەها زانیاری لەسەر تاقیکردنەوە هەڵئەگیرێت (ئەپارێزرێت) لە لایەن تۆماری کوالیتی یەوە کە بەکار ئەهێنریت بۆ مەبەستی باشکردنی چاودێریی تەندروستیی. هەر کەسێ نەیەوێت زانیاریی بەکار بهێنریت، ئەوا دەتوانیت داوابکات زانیاریی لاببرێت.

 دواجارئەم بابەتە نوێکراوەتەوە لە: ٢٢/١٠/٢٠١٢

 لە نووسینی: بیۆرن ستراندەر، پزیشکی ژنان (ژینەکۆلۆگ)، کلینیکی نەخۆشییەکانی ئافرەت، کونوگسهۆید و ناوەندی کانسەری هەرێمی ڕۆژئاوا، گۆتۆبۆریی

سەرنووسەر: مۆنیکا ڤالێنیوس، سەرنووسەری

1177.se

پیاچوونەوە: ئینگا خۆبێری، پزیشکی ئافرەتان و منداڵبوون، ناوەندی تەندرووستی ئێرسبودا، ئومیۆ

وێنەکێش: کاری سێ توڤەرود، وێنەکێشی پزیشکیی باوەڕپێکراو، ئۆسلۆ، نەرویژ 

هەموو ناوەڕۆکی ئەم بابەتە ئامادەکراوە، پێداچوونەتەوە و پەسەندکراوە لە لایەن دەستەی نووسەران و کۆمیتەی نووسینی

1177.se

Fäll ihop
Skriv ut (ca 8 sidor)
Senast uppdaterad:
2016-11-15