مرۆڤ مەسرەفی زۆرربەی چوونە لای پزیشكی ئەدات
بەشێکی زۆری پارەی باجی لاندستینگ و کۆموون بەکار ئەهێنریت بۆ مەسرەفی چاودێریی نەخۆشیی و تەندرووستی. ئەو مزەی کە ئەدرێت بە هەقی مەسرەفی چوونە لای پزیشك، بەشێکی کەمە لە مەسرەفی گشتی پزیشك. ئەم ڕاستی یەش شموولی مەسرەفی تایبەتی چاودێریی نەخۆشێ ناکات، بۆ نموونە مەسرەفی نەشتەگەریی جوانکاریی دانانرێت بە تیمارکردن. ئەو کاتە مرۆڤ خۆی هەموو مەسرەفەکە ئەکات.
مزەی جیاواز لە لە لاندستینگ و کۆموونە جیاوازەکان
لاندستینگەکان و کۆموونەکان تا ڕادەیەکی زۆر خۆیان بڕیاری مزەی پزیشك و خزمەتە چاودێریی یەکانی دیکە ئەدەن. بە شێوەیەکی گشتی مزەی پزیشك وەك یەکە لە کۆموونەکان. گەر بێتوو مرۆڤ پێویستی بە چاودێریی تەندرووستی زۆر بێت، ئەو کاتە پارێزەی مەسرەفی یەکجار زۆر بڕئەکات، کە زیاتر باسی لە سەر ئەکرێت لە بڕگەکانی دیکەی ئەم بابەتەدا. ئەمانەی لای خوارەوە ئەو مزانەن کە ئەدرێن لە چاودێریی گشتی تەندرووستی و کلینیکی تایبەتی چاودێریی تەندرووستی کە گرێبەستیان هەیە لەگەڵ لاندستینگدا. کاتێ مرۆڤ لە نەخۆشخانە ئەکەوێت (ئەخەوێت) مەسرەفی خەوتنەکەی ئەدات کە بریتی یە لەو پەڕی ٨٠ کرون لە شەو و ڕۆژێکدا بە پێی یاسا.
مەسرەفی چوونە لای پزیشکی ناوەندی چاودێریی لەشساغی نەخۆش ئەگۆڕێت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، لە نێوان ١٥٠ هەتاکوو ٢٥٠ کرون. مەسرەفی چوونە لای پزیشکی نەخۆشیی ژنان (ژینۆکۆلۆگ) و پزیشکی منداڵان ئەگۆڕێت لە نێوان ٢٠٠ هەتاکوو ٣٥٠ کرون. گەر بێتوو مرۆڤ لە لایەن ئەو پزیشکانەوە ڕەوانەی فەحسکردنی تیشکی (ئەشیعە) یاخوود شتێکی کە لەو بابەتە بکرێت، ئەوا پێویست ناکات مزە/مەسرەفی کە بدات. مەسرەفی چوون بۆ لای پزیشکی تایبەتمەندیش (پسپۆر) ئەگۆڕیت لە ١٥٠ هەتاکوو ٣٥٠ کرون. مەسرەفی چوونیش بۆ کلینیکی فریاکەوتن (ئیمێرجینسی) لە نەخۆشخانەدا لە نێوان ٢٢٠ – ٣٨٠ کرونە. مەسرەفی چوون بۆ لای پەرستکاری ناوچە و فیزۆتێراپێت/چارەسەری سرووشتی لەوانەیە ٥٠ – ٢٢٠ کرون بێت. مەسرەفی کۆنتڕۆلکردنی تەندرووستی ژینۆلۆگۆستیکش (مامۆگرافی) بۆ زوو ئاشکرکردنی شێرپەنجەی مەممك یاخوود فەحسکردنی خانەکانی ملی منداڵدان (ڕەحم) لەوانەیە ئەوپەڕی ٢٠٠ کرۆن بێت.
هەندێك لە لاندستینگەکان مەسرەفی گواستنەوە بە ئامبولانس یان فڕۆکەی کۆپتەر (هەلیکۆپتەر) وەرئەگرن. هەندێك لاندستینگی دیکەش مەسرەفی چوونە لای پزیشك ئەگەرێننەوە بۆ نەخۆش گەر بیتوو نەخۆشەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو چاوەڕوان بووبێت بێجگە لەو مزەیەی کە دەبێت بدرێت بە گوێرەی گرێبەست. گەر بێتوو مرۆڤ نەچێت بۆ لای پزیشك بە گوێرەی ئەو کاتەی کە دیاریکرابوو بۆی پێشووتر وە هەروەها کاتەکەشێ کەنسل نەکردبێت، ئەوا لەسەرێتی مەسرەفی پزیشك بدات.
مەسرەفی چاودێریی نەخۆشیی لە کلینکی دیکەی لەشساخی تەندرووستی
ئەو کەسانەی کە بیمەی تایبەتی خۆیان هەیە یاخوود لە ڕێگەی خاوەند کارەوە بیمە کراون، لەوانەیە مزەی کەیان هەبێت بۆ هەقی چوونە پزیشك. ئەو گەورە ساڵانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە مەسرەفی چوونە لای پەرەستیار-یان ئەگۆڕییت لە مەڵبەندی چاودێریی نەخۆشیی و تەندرووستی سەر بە کۆموون.
لە مالپەڕەکانی کۆموون و لاندستینگەکانی سوێد، ناونیشانی کۆموون، لاندستینگەکان و هەرێمەکان ئەدۆزیتەوە. لەو مالپەڕانەدا زانیاری نوێ هەیە دەربارەی مزە/مەسرەفی چاودێریی تەندرووستی.
مەسرەفی چاودێریی نەخۆشیی بۆ هاووڵاتی بیانیی
هاووڵاتیی بیانیی مافی چووونە لای پزیشکی هەیە لە سوێد لە حالەتی کوتووپڕدا (زۆر پێویست).
گەر بێتوو ئەو کەسەی کە پێویستیی بە چاودێریی تەندرووستیی کوتووپڕ هەبێت خەڵکی ووڵاتێکی دیکەی ئەوروپا بێت کە سەر بە یەکێتی ئەوروپایە، سەر بە ووڵاتانی کەی ئەوروپایە یاخوود سویسرا – یە و لە هەمان کاتدا کارتی بیمەی نەخۆشیی (کارتی یەکێتی ئەوروپا) هەیە، ئەوا مافی وەرگرتنی چاودێریی تەندرووستی هەیە لە مەڵبەندەکانی چاودێریی نەخۆشیی بە هەمان مزەی نەخۆش. گەر بێتوو ئەو کەسە ئەو کارتەی نەبێت، ئەوا دەبێت مەسرەفی هەموو چاودیریی بدات. گەر بێتوو ئەو کەسە ئەوروپایی یە پێویستیی بە چاودێریی کوتووپڕ نەبێت، بەڵام پێویستیی بە چوونە لای پزیشك هەبێت بۆ چاودێریی و نەیەوێت مەسرەفی چاودێریی تەندووستی بدات زیاتر لە مزەی نەخۆش، ئەوا دەبێت بەڵگەنامەیەکی هەبێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە ووڵاتەکەی خۆی مەسرەفی چاودێریی تەندووستی ئەدات. گەر بێتوو مڕۆڤ ئەو بەڵگەنامەیەی نەبێت، ئەوا دەبێت مەسرەفی هەموو چاودێریی تەندرووستی خۆی بکات.
زۆربەی ئەو کەسانەی کە خەڵکی ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ووڵاتانی دیکەی ئەوروپا لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و سویسرا نین، دەبێت هەموو مەسرەفی چاودێریی تەندرووستی خۆیان بکەن، تەنانەت لە حالەتی کوتووپڕ- یشدا.
گەر بێتوو هاووڵاتیی سوێدی لە دەرەوەی ووڵات نەخۆش بکەوێت
هاووڵاتی سوێدی مافی وەرگرتنی چاودێریی تەندرووستی هەیە لە حالەتی کوتووپڕدا لە ووڵاتانیی دیکەی یەکێتی ئەوروپا، ووڵاتانیی کەی ئەوروپا و سویسرا بەرامبەر هەمان مزەی نەخۆش کە هاووڵاتیانی ئەو ووڵاتانە ئەیدەن بەو مەرجەی کارتی نەخۆشیی ئەوروپایی – یان هەبێت کە لە سندووقی بیمەوە درابێت/دەرکرابێت. هاووڵاتیی سوێدی پێویستی بە نیشاندانی ئەو کارتە نیە لە ووڵاتانی باکوور.
گەر بێتوو هاووڵاتیی سوێدی پێویستی بە چاودێریی تەندرووستی بێت لە ووڵاتانی دیکە، کە نە سەر بە یەكێتی ئەوروپان، نە ووڵاتانی دیکەی ئەوروپا و نە سویسرا ئەوا نە سوێد و نە ئەو ووڵاتەی کە لێین مەسرەفی چاودێرییان ناکات. جا لە بەر ئەوە گرنگە کە بیمەی تایبەتیان هەبێت بۆ نموونە بۆ ئەوەی شموولی مەسرەفی هاتووچۆ بکات. گەر بێتوو مڕۆڤ بیمەی ناوماڵی هەبێیت، ئەوا زۆرجار بیمەکە شموولی پارێزەی سەفەر ئەکات کە هەندێ مەسرەف لە خۆی ئەگرێت. لە مالپەڕی سندووقی بیمە زانیاری زیاترت دەست ئەکەوێت دەربارەی چاودێریی تەندرووستی لە دەرەوەی ووڵات.