ڕێنمایی بۆ ته‌ندروستیی دروست
یه‌که‌مین جار ناوه‌ندیی ته‌ندروستیی
هه‌ندێک جار سه‌خته ئه‌وه‌ی که بزانیت له ناو ده‌زگای ته‌ندروستییدا ڕوو له چ لایه‌ک بکه‌یت. بۆ نمونه کاتێک که ئازاری پشتت هه‌بێت ده‌بێت بچیته کوێ، یاخود ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ڵامه‌تێک بووبیت که به‌رۆکت به‌رنه‌دات یاخود ئازاری گه‌ده‌ت هه‌بێت؟
ئه‌گه‌ر ئازارێکی وات نه‌بێت که چاره‌سه‌ری کتوپڕی پێویست بێت له نه‌خۆشخانه، واته ئازارێکی مه‌ترسیدار یاخود کوشنده ئه‌وا له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ده‌بێت له بنکه‌ی ته‌ندروستی داوای چاره‌سه‌ریی بکه‌یت. ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئه‌وا له بنکه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ده‌نێردرێیت بۆ لای پزیشکگه‌لی تری تایبه‌تمه‌ند. له شه‌وان و ڕۆژانی پشودا ده‌بێت له پێش هه‌موو شتێکدا په‌یوه‌ندیی بکه‌یت به ده‌زگای ته‌ندروستی خه‌فه‌ری ئه‌و شوێنه‌ی که لێی ده‌ژییت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاتوو کێشه‌یه‌کی وات هه‌بوو که لێتنهگهڕێ چاوه‌ڕێ بکه‌یت تا ئه‌و کاته‌ی که بنکه‌ی ته‌ندروستیی ده‌کرێته‌وه.
ئه‌م ده‌قه به شێوه‌یه‌کی گشتیی ئه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه که ته‌ندروستیی کراوه چیه و ده‌بێت ڕوو له کوێ بکه‌یت، به‌ڵام له نێوان ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کاندا ده‌کرێت جیاوازیی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر بته‌وێت به ووردیی بزانیت که ده‌زگای ته‌ندروستیی چۆن چۆنییه ئه‌وا ده‌بێت له‌و شوێنه‌دا که لێی ده‌ژیت هه‌وڵ بده‌یت زانیاری له‌و باره‌یه‌وه په‌یدا بکه‌یت. له په‌ڕه شینه‌کانی که‌ته‌لۆگه‌کانی ته‌له‌فۆندا زانیاری ده‌رباره‌ی کاتی کراوه‌ی بنکه‌کانی ته‌ندروستی و ده‌زگاکانی ته‌ندروستی خهفهردا هه‌یه. له سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کاندا ده‌توانیت شتی زیاتر بخوێنیته‌وه.
ناوه‌ندیی ئامۆژگاریی ته‌ندروستیی ئامۆژگاری و ڕوونکردنه‌وه پێشکه‌ش ده‌کات
ئاسان نیه خۆت هه‌ڵیبسه‌نگێنیت که تا چ ڕاده‌یه‌ک نه‌خۆشیت. له‌به‌ر ئه‌وه ناوه‌ندی ئامۆژگاریی ته‌ندروستیی له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه له زۆربه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کاندا بوونیان هه‌یه، که لێیانه‌وه پهرستیارگهلی به‌ئه‌زموون کێشه‌که هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، ئامۆژگاری پێشکه‌ش ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست بکات پێت ده‌ڵێن که له‌کوێدا ده‌توانیت یارمه‌تی وه‌ربگریت. ئه‌گه‌ر بزانیت ڕوو له کوێ بکه‌یت کاته‌کانی چاوه‌ڕوانی کورت‌تر ده‌بنه‌وه و ته‌ندروستیش باشتر ده‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشییه‌که‌یان سه‌خته زووتر یارمه‌تییان ده‌درێت و ئه‌و که‌سانه‌یش که ئازاریی سوکیان هه‌یه پێویست ناکات ئه‌وه‌نده به چاوه‌ڕوانیی دانیشن. بۆ هه‌مووان باشه.
ده‌زگای ته‌ندروستیی له به‌شه‌کانی ته‌ندروستیی کراوه و ته‌ندروستیی داخراو پێک دێت
ده‌زگای ته‌ندروستیی بۆ دوو به‌ش ده‌کرێت دابه‌ش بکرێت، ته‌ندروستییی کراوه و ته‌ندروستییی داخراو. ته‌ندروستییی کراوه به واتای ئه‌وه دێت که دوای په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ده‌زگای ته‌ندروستییدا ده‌چیته‌وه بۆ ماڵه‌وه، له کاتێکدا که ته‌ندروستیی داخراو به واتای ئه‌وه دێت که مرۆڤ له نه‌خۆشخانه‌دا ده‌خه‌وێنرێت. به‌شی هه‌ره زۆری ته‌ندروستیی به‌شێوه‌ی ته‌ندروستییی کراوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. یه‌که‌م جار وه‌سفی بنکه‌ی ته‌ندروستی و بنکه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌تمه‌ند ده‌کرێت. دوای ئه‌وه وه‌سفی بنکه‌ی نه‌خۆشی کت‌وپڕ ده‌کرێت که زۆر جار بریتیه له ڕێگای هاتنه ناو ته‌ندروستییی داخراوه‌وه.
بنکه‌ی ته‌ندروستیی
بنکه‌ی ته‌ندروستی- یه‌که‌م جار ڕوو لێره ده‌که‌یت
بنکه‌ی ته‌ندروستی بناغه‌ی ده‌زگای ته‌ندروستییه له سوید. زۆر شتی جیاجیای پێ ده‌گوترێت و هه‌ندێک جار پێی ده‌گوترێت بنکه‌ی پزیشکی ماڵ، بنکه‌ی پزیشکی خێزان یاخود بنکه‌ی ته‌ندروستیی. له زۆربه‌ی جاره‌کاندا که مرۆڤ کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی هه‌بوو ئه‌وا ڕوو له ئێره ده‌کات. ده‌بێت ڕوو له‌و بنکه‌ی ته‌ندروستییه بکه‌یت که لێپرسراوێتی ته‌ندروستیی ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌ر شانه که له ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین که تۆی لێ ده‌ژیت یاخود ئه‌و بنکه‌ی ته‌ندروستییه‌ی که لێی لیست کراوی.
له بنکه‌ی ته‌ندروستیدا له کۆنتڕۆڵیی ته‌ندروستیی تازهلهدایکبووانهوه بگره تا هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ نهخوشیگهلی ئاسایی وه‌کو قورگئاوسان و نه‌خۆشیگه‌لی درێژخایه‌ن هه‌ن. له‌و کاته‌یشدا که پێویستت به ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی چۆنێتی وازهێنان له جغاره یاخود چۆنێتی دابه‌زاندنی کێش هه‌بوو ئه‌وا ده‌توانیت ڕوو له ئێره بکه‌یت. ئه‌گه‌ر پزیشک وای هه‌ڵسه‌نگێنێت که پێویستیت به چاره‌سه‌ریی تایبه‌تیی هه‌یه ئه‌وا ده‌توانیت ڕاپۆرتێکی پزیشکیی له‌و بنکه ته‌ندروستییه وه‌ربگریت تا بیده‌یت به بنکه‌ی تایبه‌تمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک یان بنکه‌یه‌کی تری ته‌ندروستییی کراوه.
بنکه‌ی ته‌ندروستیی له ڕۆژانی ئاسایی‌دا له کاتی ڕۆژدا کراوایه و له‌وکاته‌دا ده‌توانیت ته‌له‌فۆن بکه‌یت و کاتێک بۆ خۆت بگریت. زۆرێک له بنکه‌کان هه‌ندێک کاتی دیاریکراویان هه‌یه له هه‌فته‌دا که تێیاندا ده‌توانیت سه‌ردانی بنکه بکه‌یت و ئه‌و یارمه‌تییه‌ی که پێویستته وه‌ریبگریت به‌بێ ئه‌وه‌ی که پێویست بکات پێشوه‌خت کاتت گرتبێت. بنکه‌کانی ته‌ندروستیی ده‌توانن له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه ئامۆژگاری پێشکه‌ش بکه‌ن و له هه‌ندێک حاڵه‌تدا ده‌توانن سه‌ردانی بۆ ماڵه‌وه‌ش ڕێکبخه‌ن.
زۆرێک له بنکه‌کانی ته‌ندروستیی و نه‌خۆشخانه نزیکه‌کان به‌شی خهفهرییان هه‌یه که له کاتی هه‌بوونی ئازاردا به شه‌وان، ڕۆژانی پشوو و جاری وایه ته‌نانه‌ت به نیوه‌شه‌وانیش ده‌توانیت ڕوویان تێ بکه‌یت. له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ده‌بێت پێشوه‌خت ته‌له‌فۆن بکه‌یت و کاتێک بۆ خۆت بگریت. له هه‌ندێک ناوچه‌ی ووڵاتیشدا کاروباری خهفهریی ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی به‌شی نه‌خۆشی کتوپڕی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌کییه‌وه.
له بنکه‌ی ته‌ندروستیدا زۆر پزیشکی جیاجیا هه‌ن
ئه‌و پزیشکانه‌ی که له بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستیدا کار ده‌که‌ن زۆربه‌یان پزیشکی گشتین. ده‌شتوانرێت پێیان بگوترێت پزیشکی ماڵ یاخود پزیشکی خێزان. هه‌موو پزیشکه گشتییه‌کان له چاره‌سه‌ری گشتیی‌دا تایبه‌تمه‌ندن و شاره‌زان له پێشوازی کردن له که‌سانی جیاجیا که نیشانه‌ی نه‌خۆشیی جیاجیایان هه‌یه و هه‌روه‌ها له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی چ که‌سانێک پێویستیان به پزیشکی تایبه‌تمه‌ندی دیکه هه‌یه یان پێویستیان به‌وه هه‌یه که بچن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی.
پزیشکه گشتییه‌کان چاره‌سه‌ریی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که تووشی یه‌کێک له نه‌خۆشیه‌کانی خه‌ڵکیی بۆته‌وه، واته به‌ربڵاوترین ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا هه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌که‌ن که جۆره سوکه‌کانی نهخۆشییهدرێژخایهنهکانی بۆ نمونه وه‌کو شه‌کره و پێڕانه‌گه‌یشتنی دڵ (hjärtsvikt)یان هه‌یه. پزیشکی گشتیی هه‌روه‌ها ده‌توانێت هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و که‌سانه بدات که پله‌ی سه‌ختیی غهمگینیهکهیان له سوک تا مامناوه‌ندیی دایه. ئامانج له‌و جۆره پزیشکه ئه‌وه‌یه که مرۆڤ بتوانێت هه‌ر ئازارێکی هه‌بێت هه‌مان پزیشک ببینێت و به‌رده‌وامیی و ئارامیی به ده‌ست بهێنێت، له به‌ر ئه‌وه پێی ده‌گوترێت پزیشکی ماڵ.
هه‌روه‌ها پزیشکه گشتییه‌کان له چوارچێوه‌ی کاری ته‌ندروستییدا کار بۆ ڕێگرتن له نه‌خۆشیش ده‌کات ئه‌وه‌یش له ڕێگای یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی که شێوازی ژیانیان بگۆڕن و هه‌روه‌ها شتی تریش. نمونه‌یش بۆ ئه‌وه یارمه‌تیدانه له پێناوی وازهێنان له جغارهکێشان، دابه‌زاندنی کێش یاخود یارمه‌تیدان له که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول.
لایه‌نێکی دیکه‌ی پزیشکه گشتییه‌کان له بواری ته‌ندروستیدا ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌توانن ببن به ڕێنیشانده‌ر. ئه‌وان تۆڕێکی گه‌وره‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه و ده‌زانن که پزیشکه پسپۆڕه‌کان له چ بوارێک‌دا شاره‌زاییان زۆره. له به‌ر ئه‌وه ده‌توانن له ناو ده‌زگای ته‌ندروستیدا ڕێگات بۆ ڕووناک بکه‌نه‌وه و ڕاپۆرت بۆ ئه‌نجامدانی کۆششێکی گونجاو بنوسن.
له بنکه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌ی گشتیدا ده‌کرێت پزیشکی وای لێ بێت که هێشتا خه‌ریکی خوێندنن. ئه‌و پزیشکانه پێیان ده‌گوترێت پزیشکی ئه‌ی تی (AT-läkare) یاخود پزیشکی ئێس تی (ST-läkare). پزیشکی ئه‌ی تی ئه‌و پزیشکانه‌ن که دوو ساڵی خزمه‌تیان هه‌یه دوای ته‌واوکردنی خوێندنی بنچینه‌ییان. به شێوه‌یه‌کی گشتیی شه‌ش مانگ له بنکه‌ی ته‌ندروستیدا کار ده‌که‌ن. ئه‌و پزیشکانه پزیشکێکی گشتی ڕابه‌ریانه که ده‌توانن پرسیاری لێ بکه‌ن و ئامۆژگاریی لێ وه‌ربگرن.
گروپێکی تری ئه‌و پزیشکانه‌ی که له بنکه‌کانی ته‌ندروستیدا کار ده‌که‌ن جێگرهوهکانن که له کاتی نه‌بوونی پزیشکدا شوێنه‌کانیان پڕ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌و پزیشکانه هی وایان تێدایه تایبه‌تمه‌نده و هی واشیان تێدایه تایبه‌تمه‌ند نیه.
هه‌ڵبژاردنی بنکه‌ی ته‌ندروستیی
له ساڵی 2010ه‌وه ده‌کرێت بۆ خۆت چ بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستیی یان عیاده‌یه‌کی پزیشکان هه‌بێت هه‌ڵیبژێریت. ئه‌و بنکه ته‌ندروستیه‌ی که هه‌ڵیده‌بژێریت ده‌کرێت له هه‌ر شوێنێکی سنوری ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌که‌تدا بێت یاخود له سنوری ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی دراوسێدا. ده‌توانیت عیاده‌ی ئه‌هلی پزیشکیی هه‌ڵببژێریت یاخود ئه‌و بنکه ته‌ندروستیانه‌ی که سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمیین.
له سنوری هه‌ندێک له ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کاندا مافی ئه‌وه‌ش دراوه به هاووڵاتیان که خۆیان پزیشکی ماڵه‌وه‌شیان هه‌ڵببژێرن. ئه‌وه‌ش له ڕێگای ئه‌وه ده‌کرێت که په‌یوه‌ندی به‌و بنکه‌ی ته‌ندروستییه‌وه بکه‌یت که ده‌ته‌وێت بۆی بچیت. ئه‌گه‌ر ئه‌و پزیشکه‌ی که ده‌ته‌وێت ناوی خۆت له لیسته‌که‌یدا تۆمار بکه‌یت ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کانی زۆر بن، ئه‌وا ده‌توانیت پزیشکێکی دیکه‌ی ماڵه‌وه هه‌ڵببژێریت. هه‌ر کاتێک که بته‌وێت ده‌توانیت پزیشکی ماڵه‌وه‌ت بگۆڕیت.
پیشه‌گه‌لی تری ناو بنکه‌ی ته‌ندروستیی
له شوێن بۆ شوێن ده‌گۆڕێت له ووڵاتدا، به‌ڵام له بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستیدا ده‌کرێت په‌رستیارانی ناوچه، یاریده‌ده‌ری په‌رستیاران، فیزیۆتێڕاپیست، مامان و سکرتێری پزیشکیش کار بکه‌ن. جاری وایه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌وه‌ی کار، ده‌روونزان، ڕاوێژکاری کۆمه‌ڵایه‌تیی و پسپۆڕانی خۆراکیش بوونیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها له بنکه‌ی ته‌ندروستییدا زۆر جاران ناوه‌ندی ته‌ندروستی منداڵ و دایکانیش بوونی هه‌یه.
په‌رستیارانی ناوچه
په‌رستیارانی ناوچه ئه‌و پهرستیارانهن که له دوای خوێندنی په‌رستیاری درێژه‌یان داوه به خوێندن. ئه‌وان ئه‌رکگه‌لی پڕاکتیکی وه‌کو کوتان، پێدانی ده‌رمان و پێچانی برینیان پێ سپێردراوه. په‌رستیارانی ناوچه هه‌روه‌ها کار ده‌که‌ن له پێناوی ڕێگرتن له نه‌خۆشیی بۆ نمونه له ڕێگای ڕابه‌رایه‌تیکردنی گروهه‌کانی دژی جگه‌ره‌کێشان. هه‌روه‌ها زۆر جاران ده‌توانن سه‌ردانی ماڵه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه بکه‌ن که خۆیان ناتوانن بێن بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی بۆ چاره‌سه‌ری و پشکنینگا.
په‌رستیارانی ناوچه به‌شی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه که تێیدا چاویان به‌و که‌سانه ده‌که‌وێت که نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وه‌کو شه‌کره و هه‌ناسه‌ته‌نگیی (ئاستما)یان هه‌یه. له به‌شێکی چاره‌سه‌رکردندا به‌شداری ده‌که‌ن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ڕه‌چه‌ته‌ی چه‌ند دا‌و و ده‌رمانێک بنووسن. کاتێک که ته‌له‌فۆن بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی ده‌که‌یت به هۆی کێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ئه‌وا له زۆربه‌ی جاره‌کاندا په‌رستیارێکی ناوچه وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ئامۆژگاریت پێ ده‌دات.
یاریده‌ده‌ری په‌رستیار
یاریده‌ده‌ری په‌رستیار له‌گه‌ڵ پزیشکه‌کان و په‌رستیارانی ناوچه‌دا کارده‌که‌ن. بۆ نمونه پشکنینی خوێنت خوێنت ده‌که‌ن، هێڵکاری دڵت به ئی که‌ی جی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و برین ده‌پێچنه‌وه. له زۆرێک له بنکه ته‌ندروستییه‌کاندا هه‌روه‌ها سه‌ردانی ماڵه‌وه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. یاریده‌ده‌ری په‌رستیار هه‌روه‌ها ده‌کرێت له پرسگای نه‌خۆشخانه‌دا دانیشن. له پرسگادا هه‌روه‌ها ده‌توانیت سکرتێری پزیشکیش ببینیت که وه‌کو دیکه خه‌ریکی کاری کارگێڕییه له بنکه‌ی ته‌ندروستیدا.
فیزیۆتێراپیست (sjukgymnast)
فیزیۆتێراپیستهکان له پێش هه‌موو شتێکه‌وه کاریان ئه‌و که‌سانه‌یه که ئازاری وایان هه‌یه که کاریگه‌ری له سه‌ر توانای جوڵانه‌وه‌یان داده‌نێت. ئه‌وه‌ش ده‌کرێت ئازاری پشت یاخود هی مل بێت یاخود ده‌کرێت وه‌گه‌ڕخستنه‌وه بێت له دوای تووش بوونی زیان یاخود نه‌خۆشی بۆ نمونه وه‌کو خوێنتێزانی مێشک و جه‌ڵته. چاره‌سه‌ریی ئه‌وه‌ش بۆ نمونه له ڕێگای پێدانی ئامۆژگاری بۆ ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی وا که خۆت بتوانیت ئه‌نجامیان بده‌یت وه‌کو خاوبوونه‌وه و شێلان. هه‌روه‌ها فیزیۆتێڕاپیستهکان ده‌توانن که ڕه‌چه‌ته‌ی ئه‌نجامدانی ڕاهێنان بنوسن بۆئه‌وه‌ی که ڕێگا له نه‌خۆشییه‌ک بگیرێت یاخود سوک بکرێت. له هه‌ندێک شوێندا ڕاسته‌وخۆ ده‌توانیت په‌یوه‌ندی بگریت به فیزیۆتێڕاپیستهوه و له هه‌ندێک شوێنی تریشدا ده‌بێت ڕاپۆرتی پزیشکیت ده بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێبێت.
وه‌گه‌ڕخه‌ره‌وه‌ی کار
وهگهڕخهرهوهکانی کار یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌ده‌ن که نه‌خۆشییه‌کیان هه‌یه یاخود تووشی کاره‌ساتێک بوون و پێویستیان به‌وه‌یه که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان. ئه‌وان که‌ره‌سته‌ی یارمه‌تیده‌ری جیاجیا به تاقیده‌که‌نه‌وه و له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه پڕاکتیکیه‌کانی ناو ماڵ و ژیانی ڕۆژانه‌دا پسپۆڕن. ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه بریتی بێت له گونجاندنی خانوو بۆ کورسی چه‌رخدار.
ڕاوێژکارانی کۆمه‌ڵایه‌تیی
ڕاوێژکارانی کۆمه‌ڵایه‌تیی یارمه‌تیی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیت ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌کرێت بریتی بێت له گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤانه‌دا که خۆیان له کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌دا ده‌بیننه‌وه. ڕاوێژکارانی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئامۆژگاری له پرسگه‌لی وه‌کو ئابوووری و کاردا پێشکه‌شی مرۆڤ ده‌که‌ن کاتی نه‌خۆشییدا. ڕاوێژکارانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کالۆریۆسیان له کۆمهڵزانیدا هه‌یه و دوای ئه‌وه ڕشته‌ی کاریک ۆمهڵایهتییان ته‌واو کردووه.
ده‌روونزانان
له بنکه ته‌ندروستیه‌کانی هه‌ندێک به‌شی ووڵاتدا هه‌روه‌ها دهروونزانانیش هه‌ن. ده‌روونزانان ڕشته‌یه‌کی باڵای پێنج ساڵه ده‌خوێنن و ساڵێکیش خزمه‌تی پڕاکتیکی ده‌که‌ن. ئه‌وان چاره‌سه‌ریی ده‌روونزانی پێشکه‌ش ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر ڕشته‌ی تێڕاپی ده‌روونیان ته‌واو کردبێت ئه‌وا ده‌توانن له‌و بواره‌یشدا چاره‌سه‌ریی ئه‌نجام بده‌ن.
له بنکه‌کانی ته‌ندروستیدا به زۆری کاره‌که‌یاندا له‌وه‌دا کۆکراوه‌ته‌وه که یارمه‌تی مرۆڤ بده‌ن تاوه‌کو له بارودۆخێکی ناخۆش ڕزگاری ببێت. هه‌روه‌ها ده‌روونزانان ده‌توانن له ڕێگای ئه‌نجامدانی پشکنینی ده‌روونیی، که له کاتی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی چۆنێتی وهگهڕخستنهوهدا پێویسته، یاریده‌ی پزیشکیش بدات.
ڕاوێژکارانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونزانان هه‌ردووکیان ده‌توانن سه‌رکردایه‌تیی چاره‌سه‌ریی گرووهی بکه‌ن بۆ نمونه گروهه‌کانی هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ سترێسدا.
خۆراکزان
خۆراکزانان پسپۆڕی ژه‌می خواردنن. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بته‌وێت کێشت که‌م یان زیاد بکه‌یت یاخود چۆنێتی خواردنت بگۆڕیت بۆ خۆپاراستن له شه‌کره‌و و حه‌ساسیه‌ت ئه‌وا ده‌توانیت له خۆراکزان ئامۆژگاریی وه‌ربگریت.
چاره‌سه‌ریی له کاتی کێشه‌ی تایبه‌تدا
له هه‌ندێک له سنوری ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کاندا ناوه‌ندیی چاره‌سه‌ریی گیرۆده‌بوون و خوگرتن، عیاده‌ی لاوان و ناوه‌ندیی ده‌روونی منداڵان و لاوان (BUP) هه‌یه. له‌وێکانه‌دا کارمه‌ندانێک کار ده‌که‌ن که ڕشته‌ی تایبه‌ت به‌و کێشانه‌یان خوێندووه. له ڕێگای وه‌رگرتنی ڕاپۆرتی پزیشکی له بنکه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی بکه‌یت به‌و عیادانهوه.
بنکه‌ی ته‌ندروستیی منداڵان و دایکان
بنکه‌ی ته‌ندروستیی دایکان
له بنکه‌کانی ته‌ندروستیدا یاخود له نزیکیاندا زۆر جاران بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستی دایکان هه‌یه که تێیدا مامانه‌کان کار ده‌که‌ن. له کاتی هه‌بوونی پرسیار ده‌رباره‌ی مادده‌ی ڕێگرتن له سکپڕی و نه‌خۆشییه سێکسیه‌کان یاخود له‌و کاته‌دا که ویستت بزانی که سکت پڕه یان نا ئه‌وا ده‌توانیت ڕووبکه‌یته بنکه‌ی ته‌ندروستیی دایکان. زۆربه‌ی بنکه‌کانی ته‌ندروستی دایکان هه‌روه‌ها گروهی دایکوباوکان پێک ده‌هێنن و کۆرسی تایبه‌ت به منداڵبوونیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن. مامانه‌کان هه‌روه‌ها ده‌توانن پشکنین بۆ خانه ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی ملی منداڵدان بدۆزنه‌وه. چوون بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی دایکان به‌خۆڕاییه و به شێوه‌یه‌کی گشتیی ده‌توانیت کام بنکهیهت پێخۆش بێت بچیت بۆی.
بنکه‌ی ته‌ندروستیی منداڵان
بنکه‌ی ته‌ندروستیی منداڵانیش به‌زۆری به بنکه‌ی ته‌ندروستییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. له بنکه‌ی ته‌ندروستیی منداڵاندا په‌رستیارانی پێگه‌یه‌نراو له بواری منداڵ، په‌رستیارانی ناوچه و پزیشک هه‌ن. هه‌روه‌ها لێره‌دا په‌رستیاری منداڵانیش هه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له‌و یاریده‌ده‌ری په‌رستیارانه که له بواری منداڵدا تایبه‌تمه‌ندن. بنکه‌ی ته‌ندروستیی منداڵان پشکنینی ته‌ندروستیی بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی خوار ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی ئه‌نجام ده‌دات که نه‌خۆش نین. له دوای ئه‌وه‌وه ئه‌و ئه‌رکه ده‌که‌وێته سه‌رشانیی ته‌ندروستیی خوێندنگا. بنکه‌ی ته‌ندروستیی منداڵان کوتان ئه‌نجام ده‌دات و بۆ نمونه ده‌رباره‌ی شیردان به منداڵ، خواردن و نوستن ده‌توانێت ئامۆژگاری پێشکه‌ش بکات. تۆی باوک یان دایک ده‌توانیت له کاتێکدا که منداڵه‌که‌ت، جا له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بێت، نه‌خۆش بوو بچیت بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستیی یاخود بنکه‌ی فریاگوزاریی منداڵان (barnakuten). به شێوه‌یه‌کی گشتیی ده‌رگای بنکه‌ی ته‌ندروستیی منداڵان واڵایه و هه‌رکاتێک بته‌وێت ده‌توانیت بچیت به‌بێ گرتنی کات. زۆر جاره‌کان ده‌توانیت کاتیش بگریت.
هه‌م بنکه‌ی ته‌ندروستی منداڵان و هه‌م هی دایکان دهروونزانیان هه‌یه.
ته‌ندروستیی ئه‌هلیی
ته‌ندروستیی ئه‌هلی به گرێبه‌ست
ده‌زگای ته‌ندروستیی هه‌م ده‌کرێت سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بێت و هه‌م ده‌توانرێت له لایه‌ن کۆمپانیاگه‌لی ئه‌هلییه‌وه خاوه‌ندارێتی بکرێت که له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمییدا گرێبه‌ستیان هه‌یه. بۆ نمونه بنکه‌ی ته‌ندروستیی ئه‌هلی و بنکه‌ی ته‌ندروستیی دایکانی ئه‌هلیی بوونیان هه‌یه. هیچ جیاوازییه‌کی نیه ڕووبکه‌یته بنکه‌کانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمیی یاخود بنکه ئه‌هلییه‌کان و هه‌ردووکیان هه‌مان بڕه‌پاره وه‌رده‌گرن.
ته‌ندروستیی ئه‌هلیی بێ گرێبه‌ست
لایه‌نی واش هه‌ن که خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی پێشکه‌ش ده‌که‌ن که هیچ گرێبه‌ستێکیان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمییدا. له‌وکاته‌دا ئه‌رکی دانی ته‌واوی تێچوونه‌کان ده‌که‌ونه سه‌ر شانی خۆت. نمونه‌ی ئه‌و لایه‌نه ئه‌هلییانه‌ی که خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشکه‌ش ده‌که‌ن ده‌کرێت ژینۆکۆلۆژ، کلینیکی وا که جۆرێک له جۆره‌کانی سایکۆتێراپییان هه‌یه یاخود ده‌کرێت ئه‌و کلینیکانه بن که نه‌شته‌رگه‌ریی به مه‌به‌ستی جوانکاریی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر نه‌زانیت کلینیکێک گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمییدا هه‌یه یان نا ئه‌وا باشترین شته ئه‌وه‌یه که له پێش هه‌موو شتێکدا پرسیاری ئه‌وه بکه‌یت که بڕی تێچوونی سه‌ردانه‌که‌ت چه‌نده.
ته‌ندروستیی تایبه‌تمه‌ند
به‌شه تایبه‌تمه‌نده‌کان
به‌شه تایبه‌تمه‌نده‌کان به زۆری له نه‌خۆشخانه‌ی فریاگوزاریدا هه‌ن، به‌ڵام هه‌روه‌ها له نه‌خۆشخانه نزیکه‌کان و لای لایه‌نه ئه‌هلییه‌کانی ته‌ندروستیشدا هه‌ن. له‌و به‌شانه‌دا چاوت به پزیشکی وا ده‌که‌وێت که بواری تایبه‌تمه‌ندییان بواری تری بێجگه له پزیشکیی گشتییه. له هه‌ندێک حاڵه‌تدا ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ ڕوویان تێبکه‌یت و له هه‌ندێک له نه‌خۆشخانه‌کاندا، به تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌کاندا به‌شی فریاگوزارییان به ڕۆژانی ئاساییش کراوه‌ته‌وه. له حاڵه‌ته‌کانی تردا ده‌بێت ڕاپۆرتی پزیشکت پێ بێت له بنکه‌ی ته‌ندروستییه‌وه. به شێوه‌یه‌کی گشتیی ئه‌گه‌ر ڕاپۆرتی پزیشکت پێ بێت هه‌م کاتێکی که‌متری ده‌وێت و هه‌م پاره‌یه‌کی که‌متریشی تێ ده‌چێت.
پزیشکی تایبه‌تمه‌ندی جیاجیا
پزیشکی تایبه‌تمه‌ند ئه‌و پزیشکه‌یه که خزمه‌تی تایبه‌تیی خۆی ته‌واو کردووه، که به زۆریی بریتیه له ڕشته‌یه‌کی پێنجساڵه دوای ئه‌وه‌ی که ناسنامه‌ی پزیشکییان پێ ده‌درێت. پزیشکی تایبه‌تمه‌ندی سه‌ر به بواری جیاجیای زۆر هه‌ن. تایبه‌تمه‌ندیه هه‌ر به‌رفراوانه‌کان بێجگه له پزیشکیی گشتیی بریتین له پزیشکیی هه‌ناویی، نه‌شته‌رگه‌ریی، ئۆرتۆپێدی و دهروونناسیی.
تایبه‌تمه‌ندیی پزیشکه هه‌ناوییه‌کان به زۆری له بواره‌کانی بۆ نمونه نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان، کێشه‌ی گه‌ده و ڕێخۆڵه‌کان و نه‌خۆشیی سییه‌کاندایه. ئه‌وان به‌زۆریی هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییانه‌دا ده‌که‌ن که چاره‌سه‌رییان پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری ناکات و له پێش هه‌موو شتێکدا به دا‌و و ده‌رمان یاخود گۆڕینی شێوازی ژیان چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌کرێت.
نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌و بواری تایبه‌تمه‌ندییه‌یه که تێیدا پزیشکه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشیی ئه‌ندامه هه‌ناوییه‌کانی له‌ش به نه‌شته‌رگه‌ریی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌کرێت به‌ردی زراو یان هی گورچیله بێت، هه‌وکردنی ڕیخهڵۆکهکوێره یاخود گه‌لووی ناوڕان.
ئۆرتۆپێدهکان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بنه‌وه که تووشی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌ش هاتوون که په‌یوه‌ندییان به جووڵه‌وه هه‌یه و پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌رییه. له‌و نه‌خۆشیانه‌ش که ده‌که‌ونه ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه بریتین له شکانی ئێسک، نه‌خۆشیگه‌لی جومگه‌کان یاخود دیسکخوراویی (diskbråck).
دهروونناسیی هه‌وڵی چاره‌سه‌ریی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که نه‌خۆشیی ده‌روونی وه‌کو خه‌مۆکیی و شیزوفرینیایان هه‌یه یاخود گیرۆده‌ی بۆ نمونه ئه‌لکحول یاخود مادده‌ی بێهۆشکه‌ر. پزیشکی ده‌روونناسی و ده‌روونناس دوو پیشه‌ی ته‌واو له یه‌کتری جیاوازن. پزیشکی دهروونناسیی له سه‌ره‌تادا پزیشکێکی پێناسه‌داره که ڕشته‌ی تایبه‌تیی ده‌روونناسیشی خوێندووه. پزیشکی دهروونناسیی مافی نوسینی ڕه‌چه‌ته‌ی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕه‌چه‌ته‌ی دا‌و و ده‌رمان بنوسێت. ده‌روونناس پزیشک نیه به‌ڵکو ڕشته‌ی دهروونناسیی له زانکۆ یاخود خوێندنگای باڵادا خوێندووه. ده‌روونناس له ڕێگای سایکۆتێڕاپییهوه له کێشه ده‌روونیه‌کان ده‌کۆڵێته‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ریان ده‌کات.
فریاگوزاریی
به‌شه‌کانی فریاگوزاریی له نه‌خۆشخانه فریاگوزارییه‌کاندا له شه‌و و ڕۆژدا کراوه‌ن. ئه‌گه‌ر تووشی کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی وا بووبیت که پێویستی به چاره‌سه‌ریی به په‌له هه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت ڕووبکه‌یته ئه‌وێ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له پڕه‌وه تووش بوون به نه‌خۆشییه‌ک یاخود زیانێکی مه‌ترسیدار. ئه‌وه‌ش ده‌کرێت ئازارێکی زۆری ناو سنگ بێت، شکانی ئێسک یاخود تووشی خوێنبه‌ربوونێکی قورس ببیت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له پڕه‌وه باری ته‌ندروستیت تێک چوو ده‌توانیت بچیت بۆ به‌شی فریاگوزاریی. هه‌روه‌ها پزیشکی بنکه‌ی ته‌ندروستی ده‌توانێت ڕاپۆرتێکی پزیشکییت بۆ بنوسێت و بتنێرێت بۆ به‌شی فریاگوزاریی ئه‌گه‌ر بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که پێویستت به چاره‌سه‌ریی به په‌له هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌دا.
گروهی پیشه‌یی جیاجیای به‌شی فریاگوزاریی
له به‌شی فریاگوزارییدا یاریده‌ده‌ری په‌رستیار، په‌رستیار و پزیشکیش هه‌ن. هه‌روه‌ها چه‌ند ڕاوێژکارێکی کۆمه‌ڵایه‌تیش به‌وێوه به‌ستراونه‌ته‌وه.
یاریده‌ده‌ری په‌رستیاران پشکنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، برینپێچیی ده‌که‌ن و وا ده‌که‌ن که به شێوه‌یه‌کی باش هه‌ڵسوکه‌وتت له‌گه‌ڵدا بکرێت. هه‌روه‌ها له پرسگهیشدا کار ده‌که‌ن.
په‌رستیاران هه‌ڵسه‌نگاندێکی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که بارودۆخی ته‌ندروستیت چۆنه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، فه‌حس ده‌که‌ن و داوودهرمانت پێ ده‌ده‌ن.
ڕاوێژکارانی کۆمه‌ڵایه‌تیی له کاتی کاره‌ساتی دڵته‌زێن و مردنی که‌سێکدا یارمه‌تیی که‌سانی نزیک ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌یش که ڕووبه‌ڕووی لێدان و ده‌ستدرێژی سێکسی کراونه‌ته‌وه ده‌کرێت له‌لایه‌ن ڕاوێژکارانی کۆمهڵایهتییوه یارمه‌تی بدرێن.
ئه‌و پزیشکانه‌ی که له به‌شی فریاگوزاریدا پێشوازی له نه‌خۆشان ده‌که‌ن ده‌کرێت پزیشکی تایبه‌ت بن، به‌ڵام به زۆری ئه‌و پزیشکانه هێشتا خه‌ریکی خوێندنن، ئه‌وه‌ش به واتای ئه‌وه دێت که ئه‌و پزیشکانه له جۆری پزیشکی ئێس تی و ئه‌ی تین. پزیشکه تایبه‌تمه‌نده‌کان له نه‌خۆشخانه‌کاندا ئه‌رکی زۆریان ده‌که‌وێته سه‌ر شان و که‌م له به‌شی فریاگوزارین. به‌ڵام هه‌میشه به لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ک پزیشکی تایبه‌تمه‌ند له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌شی فریاگوزاریدا که ئه‌و پزیشکانه‌ی له‌وێدا کار ده‌که‌ن ده‌توانن له کاتی پێویست بوون به یارمه‌تیدا ته‌له‌فۆنی بۆ بکه‌ن. له به‌شی فریاگوزاریی نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆکان‌دا پزیشکی کاندید هه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی که بۆ پزیشکیی ده‌خوێنن. ئه‌وان به مه‌به‌ستی فێربوون له به‌شی فریاگوزارین و له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کیان نیه.
ئه‌رکی سه‌ره‌کیی پزیشکی فریاگوزاری ئه‌وه‌یه که چۆنێتی بارودۆخی ته‌ندروستیت هه‌ڵبسه‌نگێنێت، ئایا چاره‌سه‌ریی پێویستت بۆ بکرێت و دوایی لێت بگه‌رێت بچییه‌وه ماڵه‌وه یاخود پێویستت به‌وه‌یه که له یه‌کێک له به‌شه‌کانی نه‌خۆشخانه‌دا چاودێری ووردی پزیشکیت بۆ بکرێت. له زۆرێک له نه‌خۆشخانه‌کاندا شوێنی خستنه ژێر چاودێریی هه‌یه که ئه‌گه‌ر هاتوو پزیشک ویستی زیاتر له پڕۆسه‌که وورد بێته‌وه یاخود ئه‌وه ڕوون نه‌بێت که ئایا له نه‌خۆشخانه‌دا بخهوێنرێیت یان نا، چه‌ند سه‌عاتێک یاخود تا ڕۆژی داهاتوو تێیاندا ده‌مێنیته‌وه. هه‌ندێک جار ده‌بێت له ته‌ندروستی کراوه‌دا پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌یش به گشتیی له بنکه‌ی ته‌ندروستیی یاخود به‌شی تایبه‌تمه‌ندییدا ده‌بێت. له‌وکاته‌دا ڕاپۆرتێکی پزیشکیت پێ ده‌درێت یاخود پزیشکی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه نامه‌یه‌ک ده‌نووسێت بۆ ئه‌و پزیشکه‌ی که چاره‌سه‌ریی به‌رده‌وام ده‌گرێته ئه‌ستۆ. هه‌ندێک جار ده‌بێت خۆت په‌یوه‌ندیی بکه‌یت به بنکه‌ی ته‌ندروستییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام.
نه‌خۆشخانه ناوچه‌ییه‌کان و نه‌خۆشخانه نزیکه‌کان
نه‌خۆشخانه ناوچه‌ییه‌کان و نه‌خۆشخانه نزیکه‌کان بریتین له نه‌خۆشخانه‌ی بچوک که مه‌رج نیه به‌شی فریاگوزییهکهیان شه‌و و ڕۆژ کراوه بێت. له‌و نه‌خۆشخانانه‌دا پزیشکگه‌لی پسپۆڕ له بواری جیاجیادا کار ده‌که‌ن. چاره‌سه‌ریی به زۆریی به شێوه‌ی ته‌ندروستیی کراوه ده‌بێت ئه‌وه‌ش به مانای ئه‌وه دێت که له دوای سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌چیته‌وه بۆ ماڵی خۆت. هه‌روه‌ها لێره‌دا به‌شی وا هه‌ن که مرۆڤ ده‌کارێ تێیاندا بخه‌وێنرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ی که پێویستی بێت وه‌کو هی نه‌خۆشخانه فریاگوزاریه‌کان سه‌خت نه‌بێت.
دواترین نوێکردنه‌وه: 8ی 1ی 2010
نوسه‌ر: یووێل فرێیلیش، پزیشک له ناوه‌ندی ته‌ندروستیی هامۆنگهرش له شاره‌وانیی نوردانستیگ، هێڵسینگلاند
پێداچوونه‌وه: یوهان بێریلوند، تایبه‌تمه‌ند له پزیشکیی گشتیی‌دا، بلێکینگێ
ته‌واوی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م نوسراوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نوسه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشکیی و ئه‌نجومه‌نی نوسه‌رانی (1177.se)ه‌وه ده‌ستکاری کراوه، پێداچوونه‌وه‌ی بۆ کراوه و ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر دراوه.