به مه‌به‌ستیی ڕێگرتن له‌و زیانانه‌ی که له به‌ربوونه‌وه ده‌که‌ونه‌وه ئه‌وا ده‌بێت
-
کاتێک که منداڵه‌که‌ت له سه‌ر مێزی دایبی لێگۆڕینه هه‌میشه چاوێکت له سه‌ری بێت و هه‌نگین که ده‌ته‌وێت ڕووت وه‌رگێڕیت له مێزه‌که به ده‌ستێکت منداڵه‌که‌ت بگریت.
-
ته‌نیا ئه‌و ڕه‌وڕه‌وانه به‌کاربهێنیت که ڕێگری پلیکانیان هه‌یه که ڕێ له ڕه‌وڕه‌وه‌که ده‌گرێت نه‌خزێته سه‌ر پلیکانه‌کان و به‌رنه‌بێته‌وه.
-
هه‌میشه چاوێکت له منداڵه‌که‌ت بێت کاتێک که له گالیسکه‌ی منداڵ دایه.
-
کاتێک که منداڵ به جووڵه جووڵتر بوو ئه‌وا هه‌میشه قایشێک به‌کاربهێنیت.
-
کورسیگه‌لی به‌رزی منداڵان به له‌نگه‌رێکی تایبه‌ت به مێزه‌که‌وه ببه‌ستیته‌وه.
-
ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت له ناو ڕووانگه‌تدا نه‌بوو ئه‌وا له کورسی منداڵ بیهێنیته ده‌ره‌وه.
-
ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه پلیکانتان هه‌بوو ئه‌وا هه‌م له سه‌ره‌وه و هه‌م خواره‌وه‌ی پلیکانه‌کان ده‌روازه به‌کاربهێنیت.
-
لێ نه‌گه‌ڕێیت هیچ کونێکی گه‌وره‌تر له ده سانتیمه‌ترت له نێوان په‌رژینه‌کان، ستاکێته‌کان و پلیکانه‌کاندا هه‌بێت.
-
پێش ئه‌وه‌ی که منداڵه‌که‌ت فێره هه‌ستانه سه‌رپێ ده‌بێت بنه‌وه‌ی سیسه‌مه په‌رژینداره‌که‌ی نزم بکه‌یت.
-
نه‌هێڵی منداڵه‌که‌ت له سیسه‌می دایکوباوکدا به‌بێت چاولێبوون بخه‌وێت.
-
مۆبلی قورس به هۆی به‌سته‌ره‌وه‌ی مۆبله‌وه له دیوار ببه‌ستیت.
-
وا بکه‌یت که په‌نجه‌ره و ده‌رگای باڵکۆن ئاسته‌نگیان هه‌بێت تاوه‌کو منداڵ نه‌توانێت بیانکاته‌وه.
-
له گه‌رماودا پارێزه‌ری دژی خلیسکانت هه‌بێت.
بۆ ڕێگرتن له‌و زیانانه‌ی که له سوتان ده‌که‌ونه‌وه ئه‌وا ده‌بێت
-
له‌و کاته‌دا که منداڵه‌که‌ت له سه‌ر کۆشته چا و قاوه‌ی گه‌رم نه‌خۆیته‌وه.
-
پله‌ی گه‌رمیی ئاوی ناو حه‌وزی خۆشتن بپێویت نه‌وه‌کا زۆر گه‌رم بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌توانیت ته‌رمۆمه‌تر به‌کاربهێنیت یاخود به ئانیشکت هه‌ستی پێ بکه‌یت.
-
له ناو گه‌رماودا چاوێکت هه‌میشه له سه‌ر منداڵه‌که‌ت بێت نه‌وه‌کا شێره‌ی ئاوه گه‌رمه‌که بکاته‌وه.
-
ئاگات لێ بێت که پله‌ی گه‌رمی ئێلێمێنته‌که‌ت له 60 پله زیاتر نه‌بێت و پارێزه‌ی هه‌بێت.
-
ڕێگری دژه ڕژان بۆ کوانوو (ته‌باخ)که‌ت به‌کاربهێنیت و ئاگاشت له‌وه بێت ke به‌سته‌ره‌وه به دیوار(tippskydd)ی بۆ دانرابێت.
-
له کاتی گه‌رمداهاتنی ده‌رگای فڕنیه‌که له 60 پله زیاتر قفڵی ده‌رگای فڕن به‌کاربهێنیت.
-
شتی گه‌رم له شوێنێکی وا دابنێی که منداڵ ده‌ستی نه‌گاتێ.
-
وا بکه‌یت که له کاتی هه‌تاوی به‌هێزدا منداڵ هه‌ر له ژێر سێبه‌ردا بێت یاخود شه‌بقه‌ی هه‌تاو و جلوبه‌رگی پاراستن له تیشکی ڕۆژ به‌کاربهێنیت.
بۆ ئه‌وه‌ی که منداڵه‌که‌ت له خنکان بپارێزیت ئه‌وا ده‌بێت
-
شتی بچوک که ده‌کرێت له قورگی منداڵ گیر بن نه‌هێڵی له‌ولادا بکه‌ون.
-
وا بکه‌ی که کیسه‌ی نایلۆن نه‌که‌وێته ناو ده‌ستی منداڵه‌وه.
-
چه‌ره‌سات له شوێنێکی وادا دابنێ که منداڵ ده‌ستی پێیان نه‌گات.
-
زوو زوو لاستیکی سه‌ری مه‌مه‌شوشه ڕاکێشیت بۆ ئه‌وه‌ی که دڵنیابیت له‌وه‌ی که زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه.
لووله‌یه‌کی تایبه‌ت به پێوانی شته بچووکه‌کان هه‌یه که یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی که بزانیت که قه‌باره‌ی شته‌کان بایی ئه‌وه‌نده بچوکن یان نا که له قورگی منداڵدا گیر ببن. ئه‌و لووله‌یه له لای ناوه‌ندی ته‌ندروستی منداڵان و ڕێنیشانده‌ری موشته‌ریان ده‌ست ده‌که‌وێت.
بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ستی بیستن بپارێزیت باشه که
-
له ده‌نگیی به‌رز منداڵه‌که‌ت بپارێزیت، بۆ نمونه موسیقای ده‌نگ به‌رز، و ده‌نگی له‌پڕ
-
وا بکه‌یت که که‌ره‌سته‌کانی یاریکردنی منداڵه‌که‌ت ده‌نگی به‌رز و له پڕیان نه‌بێت/ پێش ئه‌وه‌ی بیانکڕیت به‌تاقیان که‌وه.
بۆ پاراستن له ژه‌هراویبوون پێویسته
-
مادده‌گه‌لی کیمیایی و داووده‌رمان له شوێنێک دابنێیت که منداڵ ده‌ستی پێیان نه‌گات، بۆ نمونه له سندوقێکی داووده‌رماندا که دابخرێت.
-
وا بکه‌یت که جغاره و سنوس نه‌که‌ونه ناو ده‌ستی منداڵه‌وه.
-
ئاگات لێ بێت که هیچ ڕووه‌کێکی ژه‌هراویی له ناو ماڵدا نه‌بێت.
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی کاره‌باگرتن ئه‌وا زۆر باشه که
-
ته‌واوی پلاکه‌کانی کاره‌با پارێزه‌ی دژی ده‌ست تێهاویشتنیان هه‌بێت
-
وایه‌ر، ئامێرگه‌لی کاره‌بایی و گڵۆپ زیانیان پێ نه‌گه‌یشتێبێت.
-
وا بکه‌ی که منداڵ ده‌ستی نه‌گاته وایه‌رگه‌لی کاره‌بایی هه‌ڵواسراو.
-
دڵنیابیته‌وه له‌وه‌ی که پچڕێنه‌ری کاره‌بایی کاره‌با چوونه سه‌ر زه‌ویی (jordfelsbrytare) بوونی هه‌یه و له‌لایه‌ن کاره‌باچییه‌کی پسپۆڕه‌وه دانراوه.
بۆ ڕێگریی له مه‌ترسی که‌وتنه‌وه‌ی کاره‌سات له ئاشپه‌زخانه‌دا ئه‌وا باشه که
-
که‌ره‌سته تیژه‌کانت له شوێنێکی وادا دابنێیت که منداڵ ده‌ستی پێیان نه‌گات.
-
پارێزه‌ی دژی ڕژان له کوانووه‌که‌ت ببه‌ستیت و واش بکه که کوانووه‌که‌ت به به‌سته‌ر قایم کرابێت.
-
قفڵ له ده‌رگای فڕنه‌که‌ت ببه‌ستیت و پارێزه‌ی فڕنیش ببه‌ستیت ئه‌گه‌ر ده‌رگای فڕنه‌که گه‌مییه‌که‌ی له 60 پله تێپه‌ڕێت.
-
ئاگات لێ بێت که منداڵه‌که‌ت ده‌ستی به ده‌رمانی خاوێن کردنه‌وه‌ی ئامێر یاخود مادده‌گه‌لی کیمیایی ڕانه‌گات.
-
ئه‌گه‌ر ئامێرێکی کاره‌بایی به‌کارنه‌هێنیت ئه‌وا وایه‌ره‌که‌ی له پلاکی کاره‌با ده‌ربهێنیت.
به مه‌به‌ستی سه‌فه‌رێکی سه‌لامه‌ت به ئۆتۆمبیل ده‌بێت
-
ئاگات له‌وه بێت که ئه‌و منداڵانه‌ی که ته‌مه‌نیان له نۆ مانگ که‌متره هه‌میشه له پارێزه‌یه‌کی ساوای قبوڵکراودا ببه‌سترێنه‌وه.
-
کاتێک که منداڵه‌که‌ت ته‌مه‌نی له شه‌ش مانگ تێپه‌ڕی کوشنێکی قبوڵکراوی منداڵ پاشه‌و‌پاش بۆ ببه‌سته.
-
له کاتی کڕینی پارێزه‌ی ساوا یاخود کوشنی منداڵی به‌کارهێنراو هه‌میشه دڵنیابیت له‌وه‌ی که زیانی پێنه‌که‌وتووه.
-
ئاگات لێ بێت نه‌وه‌کا که‌لوپه‌لی جیاجیا له ناو سه‌یاره‌که‌تدا که‌وتبن که له کاتی ئیستاپگرتنێکی خێرادا ده‌ر‌په‌ڕنه ئه‌ولاولا.
پارێزه‌ی ساوا و کوشنی منداڵی قبوڵکراو بۆ به‌ستن هه‌م بۆ کوشنی پێشه‌وه هه‌م بۆ هی دواوه ده‌ست ده‌که‌ون. هه‌میشه گوێڕایه‌ڵیی ڕێنماییه‌کانی چۆنێتی به‌ستن بکه بۆ هه‌ردووک کوشنه‌کان.
بۆ ڕێگرتن له مه‌ترسیی که‌وتنه‌وه‌ی کاره‌سات له نزیک ئاودا ئه‌وا ده‌بێت
-
له‌و کاته‌دا که منداڵه‌که‌ت مه‌له ده‌کات یان یاری ده‌کات له نزیکی ئاودا ئه‌وا هه‌میشه له‌لای بیت بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی خنکان بیپارێزیت.
-
بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که گۆماوی گه‌وره، چاڵی پڕله‌ئاو، مه‌له‌گای باڵندان و گۆماوی بچوک ده‌کرێت ببن به هۆی ئه‌وه‌ی که منداڵێکی بچوک بخنکێت.
-
بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که پوولی له گواستنه‌وه هاتووی منداڵانی بچووک کاتێک که به‌کارناهێنرێن له ئاو خاڵی بکرێن.
-
وابکه‌یت که منداڵه‌که‌ت چاکه‌تی سه‌رئاوکه‌وتنی قه‌باره‌گونجاوی وا به‌کاربهێنێت که له‌گه‌ڵ کێشیدا گونجێنراوه.
یاساگه‌لی تایبه‌ت به چونێتی داپۆشین و په‌رژینکردنی مه‌له‌وانگه به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له کاره‌سات بوونیان هه‌یه. به پێی دائیره‌ی موشته‌رییان ده‌بێت، گۆمی مه‌له، پوول، گۆمی ته‌نک و گۆمی ناو باخچه په‌رژین بکرێن و به شێوه‌یه‌کی وا قفڵ بدرێن که منداڵ نه‌توانێت بیانکاته‌وه.
بۆ سه‌فه‌رێکی سه‌لامه‌ت به پایسکیل پێویسته
بۆ منداڵانی خوار حه‌وت ساڵ خوده‌ی تایبه‌تیی منداڵی بچوک هه‌ن که به‌ستی چه‌ناگه‌ی وایان پێوه‌یه که هه‌ر قورساییان که‌وته سه‌رێ ده‌دره‌وشێنه‌وه.
بۆ ڕێگرتن له کاره‌ساتیی تر
بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێگریی له ڕوودانی کاره‌ساتگه‌لی تر بکه‌یت ئه‌وا پێویسته به ڕێکوپێکی و زوو زوو له ئامراز و که‌ره‌سته‌کانی یاریی منداڵه‌که‌ت وورد بیته‌وه، بۆ نمونه ئیستاپی گالیسکه‌ی منداڵ و لاستیکی مه‌مه‌شوشه.
جگه‌ره‌کێشانی ناچالاک
جگه‌ره‌کێشانی ناچالاک منداڵ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی ته‌ندروستیی ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌یشتوانیت به ته‌واوی واز له جگه‌ره‌کێشان بهێنیت ئه‌وا پێویسته نه‌ریته‌کانی جگه‌ره‌کێشانی بگۆڕیت و له ناو ماڵدا جگه‌ره نه‌کێشیت. ژینگه‌یه‌کی ئازاد له دووکه‌ڵی جگه‌ره باشتری ژینگه‌یه بۆ منداڵ.