بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که له ئه‌نجامی به‌ربوونه‌وه‌وه ده‌که‌ونه‌وه ئه‌وا ده‌بێت
-
داخستنی په‌نجه‌ره و ده‌رگای باڵکۆن، به‌رهه‌یوان یان ڕێگای ده‌ره‌کیی به شێوه‌یه‌ک که منداڵ نه‌توانێت خۆی بیانکاته‌وه.
-
تا ئه‌وکاته‌ی که منداڵ پێویستیه‌تی قایشی به‌ستنه‌وه بۆ منداڵ به‌کاربهێنرێت له گالیسکه‌ی منداڵدا
-
ته‌نیا ئه‌و ڕه‌وڕه‌وانه به‌کاربهێنیت که ڕێگری پلیکانیان هه‌یه که ڕێ له ڕه‌وڕه‌وه‌که ده‌گرێت نه‌خزێته سه‌ر پلیکانه‌کان و به‌رنه‌بێته‌وه.
-
کورسیگه‌لی به‌رزی منداڵان به له‌نگه‌رێکی تایبه‌ت له سه‌ر مێزدا ببه‌سته‌وه.
-
ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه پلیکانتان هه‌بوو ئه‌وا هه‌م له سه‌ره‌وه و هه‌م خواره‌وه‌ی پلیکانه‌کان ده‌روازه به‌کاربهێنیت.
-
مۆبلی قورس به به‌سته‌ره‌وه‌ی مۆبل له دیوار ببه‌ستیت.
-
له گه‌رماودا پارێزه‌ری دژی خلیسکانت هه‌بێت.
-
پێش ئه‌وه‌ی که منداڵه‌که‌ت فێره هه‌ستانه سه‌رپێ ده‌بێت بنه‌وه‌ی سیسه‌مه په‌رژینداره‌که‌ی نزم بکه‌یت.
بۆ ڕێگرتن له‌و زیانانه‌ی که له سوتان ده‌که‌ونه‌وه ئه‌وا ده‌بێت
-
شقارته و چه‌رخ له شوێنێکی وادا دابنێیت که منداڵ ده‌ستی نه‌یانگاتێ.
-
ئه‌وه فێری منداڵه‌که‌ت بکه‌یت که ده‌ست نه‌کاته شێره‌ی ئاوی گه‌رم
-
به شێوه‌یه‌کی وا هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ قابله‌مه و شتی تر که شتێکی گه‌رمیان تێدایه بکه‌یت که منداڵه‌که‌ت زیانی پێ نه‌که‌وێت
-
وا بکه‌یت که له کاتی هه‌تاوی به‌هێزدا منداڵ هه‌ر له ژێر سێبه‌ردا بێت یاخود شه‌بقه‌ی هه‌تاو و جلوبه‌رگی پاراستن له تیشکی ڕۆژ به‌کاربهێنیت.
-
وا بکه‌ی که ئه‌و په‌رده‌یه‌ی که به سه‌ر مێزی قاوهخواردنهوهت داداوه لیچکی لێ شۆڕ نه‌بنه‌وه تا منداڵ نه‌توانێت ده‌ستی پێیان بگات و ڕایان بکێشێت.
-
ئێلێمێنتی وا به‌کاربهێنیت که پله‌ی گه‌رمییه‌که‌ی له 60 پله زیاتر نه‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی که منداڵه‌که‌ت له خنکان بپارێزیت ئه‌وا ده‌بێت
-
شتی بچوک که ده‌کرێت له قورگی منداڵ گیر بن نه‌هێڵی له‌ولاو بکه‌ون و هه‌ڵیان بگریته‌وه.
-
وا بکه‌ی که کیسه‌ی نایلۆن نه‌که‌وێته ناو ده‌ستی منداڵه‌وه.
-
چه‌ره‌سات له شوێنێکی وادا دابنێ که منداڵ ده‌ستی پێیان نه‌گات.
-
زوو زوو لاستیکی سه‌ری مه‌مه‌شوشه ڕاکێشه بۆ ئه‌وه‌ی که دڵنیابیت له‌وه‌ی که زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه.
لووله‌یه‌کی تایبه‌ت به پێوانی شته بچووکه‌کان هه‌یه که یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی که بزانیت که قه‌باره‌ی شته‌کان بایی ئه‌وه‌نده بچوکن یان نا که له قورگی منداڵدا گیر ببن. ئه‌و لووله‌یه له لای ناوه‌ندی ته‌ندروستی منداڵان و ڕێنیشانده‌ری موشته‌ریان ده‌ست ده‌که‌وێت.
بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ستی بیستن بپارێزیت باشه که
-
له ده‌نگیی به‌رز منداڵه‌که‌ت بپارێزیت، بۆ نمونه لێنه‌گه‌ڕێی منداڵ ده‌ستی بگاته دوگمه‌ی زیادکردنی ده‌نگی ستیریۆیهکهت یاخود ڕووبه‌ڕووی ده‌نگی به‌رز و له‌پڕ ببێته‌وه.
-
وا بکه‌یت که که‌ره‌سته‌کانی یاریکردنی منداڵه‌که‌ت ده‌نگی به‌رز و له پڕیان نیه/ پێش ئه‌وه‌ی بیانکڕیت به‌تاقیان که‌وه.
بۆ پاراستن له ژه‌هراویبوون پێویسته
-
مادده‌گه‌لی کیمیایی و داووده‌رمان له شوێنێک دابنێیت که منداڵ ده‌ستی پێیان نه‌گات، بۆ نمونه له سندوقێکی داووده‌رماندا که دابخرێت.
-
وا بکه‌یت که جغاره و سنوس نه‌که‌ونه ناو ده‌ستی منداڵه‌وه.
-
ئاگات لێ بێت که هیچ ڕووه‌کێکی ژه‌هراویی له ناو نه‌بن.
بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی که‌وتنه‌وه‌ی کاره‌سات له مه‌تبه‌خدا ئه‌وا باشه که
-
که‌ره‌سته تیژه‌کانت له شوێنێکی وادا دابنێیت که منداڵ ده‌ستی پێیان نه‌گات، بۆ نمونه سندوق و کهوهنتهرگهلی بۆ منداڵ سه‌لامه‌ت.
-
پارێزه‌ی دژی ڕژان له کوانووه‌که‌ت ببه‌سته و واش بکه که کوانووه‌که‌ت به به‌سته‌ر قایم کرابێت.
-
قفڵ له ده‌رگای فڕنه‌که‌ت ببه‌سته و پارێزه‌ی فڕنیش ببه‌سته ئه‌گه‌ر ده‌رگای فڕنه‌که گهمییهکهی له 60 پله تێپه‌ڕێت.
-
ئاگات لێ بێت که منداڵه‌که‌ت ده‌ستی به ده‌رمانی خاوێن کردنه‌وه‌ی ئامێر یاخود مادده‌گه‌لی کیمیایی ڕانه‌گات.
-
ئه‌گه‌ر ئامێرێکی کاره‌بایی به‌کارنه‌هێنیت ئه‌وا وایه‌ره‌که‌ی له پلاکی کاره‌با ده‌ربهێنه.
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی کاره‌باگرتن ئه‌وا زۆر باشه که
-
ته‌واوی پلاکه‌کانی کاره‌با پارێزه‌ی دژی ده‌ست تێهاویشتنیان هه‌بێت
-
وایه‌ر، ئامێرگه‌لی کاره‌بایی و گڵۆپ زیانیان پێ نه‌گه‌یشتێبێت.
-
وا بکه‌ی که منداڵ ده‌ستی نه‌گاته وایه‌رگه‌لی کاره‌بایی هه‌ڵواسراو.
-
ڵنیابیتهوه له‌وه‌ی که پچڕێنه‌ری کاره‌بایی کاره‌با چوونه سه‌ر زه‌ویی (jordfelsbrytare) بوونی هه‌یه و له‌لایه‌ن کاره‌باچییه‌کی پسپۆڕه‌وه دانراوه.
بۆ ڕێگرتن له مه‌ترسیی که‌وتنه‌وه‌ی کاره‌سات له نزیک ئاودا ئه‌وا ده‌بێت
-
له‌و کاته‌دا که منداڵه‌که‌ت مه‌له ده‌کات یان یاری ده‌کات له نزیکی ئاودا ئه‌وا هه‌میشه له‌لای بیت بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی خنکان بیپارێزیت.
-
بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که گۆماوی گه‌وره، چاڵی پڕله‌ئاو، مه‌له‌گای باڵندان و گۆماوی بچوک ده‌کرێت ببن به هۆی ئه‌وه‌ی که منداڵێکی بچوک بخنکێت.
-
بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که پوولی له گواستنه‌وه هاتووی منداڵانی بچووک کاتێک که به‌کارناهێنرێن له ئاو خاڵی بکرێن.
-
وابکه‌یت که منداڵه‌که‌ت چاکه‌تی سه‌رئاوکه‌وتنی قه‌باره‌گونجاوی وا به‌کاربهێنێت که له‌گه‌ڵ کێشی منداڵه‌که‌دا گونجێنراوه.
یاساگه‌لی تایبه‌ت به چونێتی داپۆشین و په‌رژینکردنی مه‌له‌وانگه به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له کاره‌سات بوونیان هه‌یه. به پێی دائیره‌ی موشته‌رییان ده‌بێت، گۆمی مه‌له، پوول، گۆمی ته‌نک و گۆمی ناو باخچه ده‌بێت په‌رژین بکرێن و به شێوه‌یه‌کی وا قفڵ بدرێن که منداڵ نه‌توانێت بیانکاته‌وه.
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی سه‌فه‌ر به پاسکیل و سه‌یاره
-
کوشنێکی قبوڵکراوی منداڵ به‌کاربهێنه که پاشه‌وپاش ده‌به‌سترێت.
-
له ته‌مه‌نی چوارساڵییه‌وه تا تا پێنج ساڵیی پێویسته کورسی قایشدار و سه‌رینی قایشدار به‌کاربهێنیت.
-
ئاگات لێ بێت نه‌وه‌کا که‌لوپه‌لی جیاجیا له ناو سه‌یاره‌که‌تدا که‌وتبن که له کاتی ئیستاپگرتنێکی خێرادا ده‌په‌ڕنه ئه‌ولاولا.
-
به‌کارهێنانی خوده‌ی پایسکل و پارێزه‌ری ته‌لی تایه‌ی پایسکل ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت سواری پایسکل بکه‌یت
-
په‌له مه‌که له‌وه‌ی که منداڵه‌که‌ت ده‌ست بکات به به‌کارهێنانی پایسکلی دوو تایه تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌بێته پێنج ساڵ. پێش ئه‌وه منداڵ بایی ئه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه. ئه‌گه‌ر تایه‌ی یارمه‌تیده‌ر به‌کاربهێنرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه منداڵ به خێراییه‌کی وا پاسکیل بئاژوێت که ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ریدا نه‌شکێت، که ئه‌وه‌ش مه‌ترسی تووش بوون به کاره‌ساتی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
-
ئاگات لێ بێت که منداڵ تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌گاته حه‌وت ساڵیی خودهیهکی تایبه‌تی پاسکیل به‌کاربهێنێت که به‌سته‌یه‌کی چه‌ناگه‌ی وای پێوه‌یه که هه‌ر قورسایی بۆ هات ده‌دره‌وشێته‌وه، له سویددا به پێی یاسا ده‌بێت هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی که ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ که‌متره خوده به‌کاربهێنن.
-
فۆسفۆڕ به‌کاربهێنیت
-
خۆت له سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنیت که له ناو هاتوچۆدا ده‌بێت چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت.
منداڵ چه‌ند بتوانێت باشه له کوشنی منداڵی ناو ئۆتۆمبیل پاشهپاشدا له ناو ئۆتۆمبیل‌دا دابنیشێت. کوشنی منداڵی ناو ئۆتۆمبیل له‌و کاته‌دا بۆ منداڵ گچکه ده‌بێته‌وه که گوێی منداڵه‌که بگه‌نه سه‌ره‌وه‌ی پاڵه‌پشتی کوشنی منداڵ یاخود کاتێک که کێشی پێشنیارکراوی کوشنه‌که تێپه‌ڕی کراوه.
بۆ ڕێگرتن له کاره‌ساتیی تر
بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێگریی له ڕوودانی کاره‌ساتگه‌لی تر بکه‌یت ئه‌وا پێویسته به ڕێکوپێکی و زوو زوو له ئامراز و که‌ره‌سته‌کانی یاریی منداڵه‌که‌ت وورد بیته‌وه، بۆ نمونه ئیستابی گالیسکه‌ی منداڵ و لاستیکی مه‌مه‌شوشه.
جگه‌ره‌کێشانی ناچالاک
جگه‌ره‌کێشانی ناچالاک منداڵ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی ته‌ندروستیی ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌یشتوانیت به ته‌واوی واز له جگه‌ره‌کێشان بهێنیت ئه‌وا پێویسته نه‌ریته‌کانی جگه‌ره‌کێشانی بگۆڕیت و له ناو ماڵدا جگه‌ره نه‌کێشیت. ژینگه‌یه‌کی ئازاد له دووکه‌ڵی جگه‌ره باشتری ژینگه‌یه بۆ منداڵ.