به گشتیی
تووش بوون به سترۆک، سه‌کته‌ی مێشکیی به واتای ئه‌وه دێت که دڵۆپه خوێنێک دزه ده‌کاته ناو مێشکه‌وه یاخود تووشی خوێن به‌ربوون ده‌بیت له مێشک‌دا. ئه‌وه‌یش که‌میی ئۆکسجینی لێ ده‌که‌وێته‌وه له ناو مێشک‌دا که زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و کاروبارانه‌ی که ئه‌و به‌شه‌ی مێشک که دڵۆپه خوێنه‌که‌ی به‌ر که‌وتووه به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. سترۆک بۆ سه‌ر ژیان مه‌ترسیداره و ده‌بێت ده‌ماوده‌ست چاره‌سه‌ریی بۆ ئه‌نجام بدرێت.
زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی سترۆک ده‌بن ته‌مه‌نیان له سه‌روو 65 ساڵییه‌وه‌یه، به‌ڵام لاوانیش ده‌کرێت تووشی ببن. به هۆی جگه‌ره‌کێشان، به‌رزیی په‌ستانی خوێن، به‌رزیی ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن، شه‌کره و ناڕێکیی لێدانی دڵه‌وه مه‌ترسیه‌که زیاتر ده‌بێت.
هه‌بوونی ئازار له دوای تووش بوون به سترۆک شتێکی ئاساییه، به‌ڵام له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی دیکه ده‌گۆڕێت. به هۆی یارمه‌تیدان و وهگهڕخستنهوهوه که‌سانێکی زۆر بارودۆخیان باشتر ده‌بێت یاخود بۆ ئه‌نجامدانی شته‌کان شێوازی تر ده‌دۆزنه‌وه.
نیشانه‌کانی
له کاتی تووش بوون به سترۆکدا چه‌ند نیشانه‌یه‌کی به‌ربڵاو هه‌ن که مرۆڤ له پڕه‌وه تووشیان ده‌بێت:
-
بهنجبوون یاخود ئیفلیجبوون له ڕووخسار، باسکه‌کان و قاچه‌کاندا و له زۆربه‌ی جاره‌کاندا ته‌نیا له یه‌کێک له نیوه‌کانی له‌ش.
-
به سه‌ختیی توانای قسه‌کردن هه‌بوون یان تێگه‌یشتنی ئه‌وه‌ی که که‌سانی تر ده‌ڵێن چی.
-
خراپبوونی بینایی یه‌کێک یان هه‌ردووک چاوه‌کان.
-
به سه‌ختیی توانای ڕۆیشتن هه‌بوون-.
-
بێهیچ هۆیه‌ک تووشی گێژیی، ناجێگیری و ناهاوسه‌نگیی بوون.
هه‌روه‌ها ده‌کرێت تووشی سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆر قورس بیت که وا هه‌ست ناکه‌ی پێشتر تووشی بووبیت.
چاره‌سه‌ریی
تا زووتر چاره‌سه‌ریی ئه‌نجام بدرێت ده‌رفه‌تی وون بوونی نیشانه‌کان یاخود باشتر بوون زیاتره.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ گرێی خوێنی هه‌بوو ئه‌وا به زۆریی داووده‌رمانی پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێهری بکرێت له دروستبوونی گرێی تازه‌ی خوێن. هه‌روه‌ها ده‌کرێت بۆ نه‌هێشتنی گرێی خوێنه‌که مرۆڤ پێویستیی به داووده‌رمان هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا له کاتێکدا ده‌بێت که هه‌ر له دوای ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانه‌وه به زوویی بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه. ئه‌گه‌ر مێشک تووشی خوێن به‌ربوون ببێت ئه‌وا ده‌کرێت پێویستیی بوون به نه‌شته‌رگه‌ریی له گۆڕێ دابێت.
له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا مرۆڤ پێویسته ماوه‌یه‌ک له خه‌سته‌خانه بمێنێته‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی و وه‌گه‌ڕخستنه‌وه.
له چ حاڵه‌تێکدا داوای چاره‌سه‌ریی بکه‌یت؟
ئه‌گه‌ر خۆت یاخود که‌سێکی دیکه‌ی نزیکت نیشانه‌گه‌لێکی لێ وه‌ده‌رکه‌وێت که وات لێ بکات شکت بچێته سه‌ر سه‌ر سترۆک ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیی بکه به 112،
هه‌رکاتێک ویستت ده‌توانیت ته‌له‌فۆن بکه‌یت بۆ ناوه‌ندیی ئامۆژگاریی ته‌ندروستیی.